كاتیَك هه‌واڵى تیرۆركردنى ئه‌و رِۆژنامه‌نووسه‌م به‌ر گویَ كه‌ت یه‌كسه‌ر برِوام به‌وه هیَنا كه ئه‌وه ئیشى ئیَوه‌یه,جونكه جگه‌له ئیَوه‌ى نه‌فام هیچ كه‌سیَكیتر په‌نا بۆ گولله‌ى ژه‌نگاوى نابات ئیَوه ئه‌و گولله ژه‌نگاویه‌تان له گیرفاندا ماوه كه رِژیَمى پیَى به‌خشیون بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كه‌ى ئه‌و رِژیَمه ته‌وا بكه‌ن ,هیچ جیاوازیه‌ك نابینم له نیَوان ئیَوه جنیَو فرۆش و به‌عسى رِوخاو چونكه هه‌ردووكتان ئیلهامتان له عه‌قڵیَكى بۆ گه‌نه‌وه وه‌رگرتووه ,هه‌ردوكتان په‌روه‌رده‌ى كتوریَكى سه‌قه‌ت و عه‌قڵیَكى بۆگه‌نى سه‌ده‌كانى ناوه‌رِاستن,هه‌ردوكتان
 | |
ئێمه وه‌کو کۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان، بێده‌نگ نابین به‌رامبه‌ر کوشتن و ڕاوه‌دونانی ڕۆژنامه‌وانان و به مافی ئه‌رکی خۆمان ده‌زانین که به‌رگری له‌و پێنووسه ئازادانه بکه‌ین که بێ‌وچان بۆ سه‌رخستنی ووشه‌ی ئازاد خه‌بات ده‌که‌ن و گیانیان ده‌که‌نه قوربانی ، هه‌ربۆیه ناوه‌نده رێکخراوه مرۆڤ دۆست و ڕۆژنامه‌وانیه‌کان له جیهان له‌و زه‌نگه مه‌ترسیداره‌ی که‌ده‌یه‌وێت پێش به ئازادی سیاسی کوردستان دابگرێت ، ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه . له هه‌مان کاتدا داوا له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌ین که تاوانباران بده‌نه دادگا بۆ ئه‌وه‌ی بێ تاوانی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان به‌دیار بخه‌ن .
له‌کۆتایشدا ئه‌وه ده‌لێین نه‌تیرۆر نه تۆقاندن ناتوانێت ڕێگه‌ی ده‌ربڕینی ئازاره‌کانی قه‌له‌می ئازاد بگرێت ،ئه‌مه ره‌ره‌وه‌ی مێژوه زۆر هێزی دیکتاتۆر ، تیرۆر و زه‌بروزه‌نگی به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان و ئازادیخوازان ئه‌نجام داوه، که‌چی ڕه‌وره‌وه‌ی ئازادی هه‌ر به‌ره‌و پێش چوه
نه‌مری و سه‌رفرازی بۆ ڕۆژنامه‌وان سۆران مامه حه‌مه و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی بیروباوه‌ڕ.
 | |