" گۆڕان حزب رابگه‌یه‌نێت مه‌رگی خۆی راگه‌یاندووه"
رزگار رەزا چوچانی 04-10-09 ژماره‌ی خوێنه‌ران 275
" گۆڕان حزب رابگه‌یه‌نێت مه‌رگی خۆی راگه‌یاندووه" "نه‌شیروان مسته‌فا شه‌خسی یه‌که‌مه ئه‌ی شه‌خسی دووه‌م کێیه؟؟" گۆران رۆژی کۆمیته‌یه‌ک راده‌گه‌یه‌نێت یه‌کێتی به‌هاشوهوشی ده‌زانی رزگار ڕه‌زا چوچانی/ ستۆکهۆڵم www.nwche.net له‌وڵاتی سوید و هه‌ر رۆژه‌و کۆمیته‌یه‌کی جیاواز له‌وه‌ی پێشتر راگه‌یه‌نراوه بۆ پشتیوانی گۆڕان ڕاده‌گه‌یه‌نرێ، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سوید، تا ئێستا له‌م وڵاته زیاتر له 12 کۆمیته راگه‌یه‌نراوه و راگه‌یاندنی ئه‌و کۆمیتانه‌ش به‌و شێوه‌یه مایه‌ی نیگه‌رانی گۆڕانه، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌که به‌دوای سیغه‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی کورده‌کانی هه‌نده‌ران تا به‌وشێوه هه‌ڕه‌مه‌کییه به‌ناوی گۆڕانه‌وه کار نه‌کرێت، به‌رپرسی کۆمیته‌کانی سویدی گۆڕانیش ئه‌و شێوه خۆراگه‌یاندنه‌ی ئێستای کۆمیته‌کان به ئاسایی ناو ده‌به‌ن و هیوای گه‌شتن به‌چاره‌سه‌ر ده‌خوازن، ئه‌گه‌رچی به‌زه‌حمه‌تیش چاره‌سه‌ر ده‌بینن و له‌ئه‌گه‌ری به‌حزب کردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش هۆشداری ده‌ده‌ن، که بڕیاری به‌حزب کردنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه "بڕیارێکی خۆکوژییه". له‌راگه‌یاندنی کۆمیته‌کانی سوید گۆڕان نیگه‌رانه یه‌کێتی به‌هاشوهوشی ده‌زانێت توێژه‌رێکی سیاسی و نزیک له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌نه‌یویست ناوی بڵاو بکرێته‌وه راگه‌یاند بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نیگه‌رانه له‌و شێوازه "هه‌ره‌مه‌کییه"ی خۆراگه‌یاندنه به‌ناوی گۆڕان و ئه‌وه‌شی وت که"بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی عێراقیش، ناتوانێت سیغه‌یه‌ک بۆ دروستکردن و شه‌رعیه‌ت دان به‌و کۆمیتانه‌ی ئه‌وروپا دیاری بکات، نه‌وه‌ک ببێته هۆی ره‌نجاندنی خه‌ڵک" هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که ئه‌وکاتیش دیاری کردنی سیغه‌که زه‌حمه‌ته چونکه"خه‌ڵکێکی زۆر خۆی به‌خاوه‌نی کۆمیته ناسییوه‌و خۆی راگه‌یاندووه، ره‌نگه بڕیاری بچوکردنه‌وه‌یان ببێته هۆی ره‌نجاندنیان". سه‌رچاوه‌یه‌کیش له رێکخستنه‌کانی یه‌کێتی دروستکردن و راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌موو کۆمیته‌ی به"هاشوهۆش" ناو برد‌و وتی" ئه‌و جۆره راگه‌یاندنه‌ی درستکردنی کۆمیته‌کانی گۆڕان، هاش و هوشه، دواجاریش که‌به‌ڕه‌سمی نوێنه‌ری خۆیان دیاری کرد، خۆیان ده‌زانن باجی ئه‌مه‌ی ئێستایان چه‌ند گرانه" هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت که دروستکردنی کۆمیته‌کان و دواکه‌وتنی گۆڕان چاولێکه‌رییه و "دڵنیام له‌دواجار هه‌موو په‌شیمانن" چونکه "یه‌کێتی ئه‌م ئه‌زمونه‌ی جاری تریش تاقی کردۆته‌وه" به‌ڵام سامان شاسوار له کۆمیته‌ی پشتیوانی گۆڕان له رۆژئاوای سوید که ده‌کاته کۆمیته‌ی شاری یۆتۆبۆری و ده‌ورو به‌ری ئه‌وه‌ی ره‌تکرده‌وه، دواکه‌وتنی گۆڕان چاولێکه‌ری بێت و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌وانی کردۆته پشتیوانی گۆڕان، هه‌ستکردنیانه به که‌موکوڕییه‌کانی یه‌کێتی، سامان شاسوار وه‌ک خۆی وتی له‌ساڵی 1986 ه‌وه له رێکخستنه‌کانی یه‌کێتی کار ده‌کات و هه‌ر له‌وساڵه‌شدا بوه‌ته پێشمه‌رگه‌و له 1988 هاتۆته ده‌ره‌وه، له‌ساڵی 1990 ه‌وه له‌سوید ده‌ژی و له‌گه‌ڵ یه‌کێتی کاری کردوه. له‌باره‌ی چونه ریزی گۆڕان و دروستکردنی کۆمیته‌ی پشتیوانی گۆڕان ده‌ڵێت"کاتێک زانیومانه سه‌رکردایه‌تیمان وه‌ک پێویست له رێکخستنی ده‌ره‌وه ناپرسێته‌وه له‌کاتێکیشدا له‌کوردستان پرۆسه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌یه، خه‌ڵکێکی زۆر له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی و له حزبه‌که‌ی من ناڕازییه، منیش به‌راستم زانییوه له‌خزمه‌تی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا بم، بۆیه ریزه‌کانی یه‌کێتیم به‌جێهێشت و له‌خزمه‌تی پرۆسه‌ی گۆڕاندا بووم و ده‌بم، ماوه‌یه‌کی زۆره هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین یه‌کێتی به‌ره‌و دواوه ده‌روات، بۆیه به‌دوای به‌دیلێکدا ده‌گه‌رێین له‌خزمه‌تی میلله‌تی کوردا بێت، من که‌یه‌کێتیم هه‌ڵبژاردوه بۆ خزمه‌تی کوردم هه‌ڵبژاردوه، میلله‌ته‌که‌م له‌سه‌روی یه‌کێتی و یه‌کێتیم له‌سه‌روی خۆم بینیوه، به‌ڵام له‌م ماوه‌ی رابردودا هه‌ستم ده‌کرد کاره‌کانی یه‌کێتی له‌ئاستی تموح و خزمه‌تکردنی میلله‌ته‌که‌مدا نییه، به‌ڵکو ده‌بینم سه‌رکردایه‌تییه‌که‌م باکی به‌حزب و میلله‌ته‌که‌ی نییه، بۆیه یه‌کێتی بوون لای ئێمه و هاو سۆزه‌کانم کاڵ بۆته‌وه‌و به‌دوای به‌دیلدا گه‌ڕاوین، که گۆڕانیش هاته مه‌یدان ده‌ست به‌جێ له‌خزمه‌تی گۆڕاندابوین ده‌ستمان به دروستکردنی کۆمیته‌ی پشتیوانی لیستی گۆڕان کردووه، که ئێستا دوای هه‌ڵبژاردن بۆته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان". هه‌ر له‌باره‌ی هۆکاری پشتیوانیان بۆ گۆڕان و کارکردن بۆ پشتیوانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، دکتۆر به‌هزاد عه‌لی که وه‌ک که‌سێکی چالاک له ستۆکهۆڵم بۆ ئه‌ومه‌به‌سته کار ده‌کات، پێی وابوو سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕان ئاکامی خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاته و زۆر لایه‌نی دیکه‌ش هه‌یه که زه‌روره‌تی گۆڕانی خولقاندبوو، ئه‌ویش وه‌ک خه‌ڵک چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێک بووه، وتیشی "ده‌بێت ئه‌وه‌ش به ویژدانه‌وه بڵێین، که کاک نه‌وشیروان ده‌وری هه‌بوو له داگیراساندنی ئه‌و مۆمه‌ی خه‌ڵک بۆ گۆڕان پێویستی بوو" وه‌ک وتیشی پشتیوانی خۆی بۆ گۆڕان له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که "به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤ و گۆڕانێکی باشتر گه‌ڕاوم و به‌و هیوایه کارم کردووه". مامۆستا محه‌مه‌د ناسح مه‌لا حه‌سه‌ن له کۆمیته‌ی باشوری سوید که پێنج شار ده‌گرێته‌وه، بۆ پشتیوانی خۆی و هاورێکانی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی پاش ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی له‌کوردستان رویدا‌و دروستبونی لیستی گۆڕان هاته ئارا، که خۆم له‌کوردستان بوم و به‌شداربوم له هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه بۆلیستی گۆڕان، که هاتینه‌وه زۆرێک له‌براده‌ران چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون که شتێک دروست بکه‌ین بۆ کۆبونه‌وه‌ی ڕاکانمان نه‌ک هه‌رکه‌س بۆخۆی بۆیه بانگه‌شه‌یه‌کمان کرد بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌رفره‌وانی شاره‌کانی باشوری سوید، توانیمان په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر بکه‌ین به‌و براده‌رانه‌ی ئاماده‌یی پاڵپشتی لیستی گۆڕانیان هه‌بوو دواتریش کۆبونه‌وه‌یه‌کی به‌ر فره‌وان کرا بۆ شاره‌کانی باشوری سوید که چه‌ند شارێکن له‌و کۆبونه‌وه‌یه باسی ئه‌وه کرا، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتییه‌که‌مان زیاتر شوێنی خۆی بگرێت پێویسته زیاتر خۆمان رێکبخه‌ین، بۆیه بڕیاری دروستکردنی کۆمیته‌یه‌کماندا، به‌ناوی کۆمیته‌ی باشوری سوید بۆ پاڵپشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان". پاشا گه‌ردانی له راگه‌یاندنی کۆمیته‌کانی گۆڕان ئه‌و سه‌رچاوه‌ی له رێکخستنه‌کانی یه‌کێتی که نه‌یویست ناوی بڵاوبکرێته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که "هه‌ر چه‌ند گه‌نجێک کۆ ده‌بنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌مانای کاری رێکخستن بزانن، کۆمیته‌یه‌ک راده‌گه‌یه‌نن و له ئه‌نته‌رنێت ده‌یکه‌نه گاڵه و هه‌را گویه هه‌موو ئه‌وروپا بووه به‌گۆڕان" له‌به‌رانبه‌ریشدا توێژره‌سیاسیه نزیکه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت"بزوتنه‌وه‌که‌ش له‌و پاشا گه‌ردانییه خۆراگه‌یاندنی کۆمیته‌کان نیگه‌رانه، به‌ڵام بۆ ئه‌م قۆناغه بێده‌نگی له‌وباره‌یه‌وه پێویسته، هه‌رچه‌ند دواجاریش حه‌لکردنیان ئاسان نییه". به‌ڵام سامان شاسوار له کۆمیته‌ی پشتیوانی گۆڕان له رۆژائاوای سوید پێی وایه ئه‌گه‌ر دڵسۆزی هه‌بێت و نییه‌تی پاک هه‌بوو له‌کاردا ئه‌وکات پرش و بڵاویش زۆر زه‌ره‌ر نادا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که "له یۆتۆبۆری کۆمیته‌کانی پشتیوانی گۆران کۆبوینه‌وه وه‌ک کۆمیته‌کانی مالمێ ئۆپسالا، ئۆربرۆ، ئه‌کادیمییه‌کان، که‌رکوک، گه‌نجان، رۆژئاوای سوید که یۆتۆبۆرییه، گه‌شتینه ئه‌و بڕوایه‌ی لێک نزیکییه‌ک دروست بکه‌ین و قسه‌که‌رێکی ره‌سمیمان هه‌بێت و ده‌رگاشمان کراوه بێت بۆ ئه‌و کۆمیتانه‌ی تر که دروست بوون یان دروست ده‌بن، واته ئێمه ده‌مانه‌وێ کۆمیه‌ته یان ئه‌نجومه‌نێکی سه‌رتاسه‌ری دروست بکه‌ین به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ر کۆمیته‌یه‌کیش دو که‌سی له کۆمیته‌ی سه‌رتا سه‌ری ده‌بێت". ماۆستا مه‌حه‌مه‌د ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن له کۆمیته‌ی گۆڕان له باشوری سوید پێی وایه ئه‌و کارکردنه‌ی ئیستا بۆ خۆ راگه‌یاندن و دروستکردنی کۆمیته هه‌یه"بیسه‌رو به‌رییه‌کی پێوه دیاره" به‌ڵام ئه‌وه‌شی وت گۆڕان که وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌ک له‌ماوه‌یه‌کی کورتی ته‌مه‌نی هاتۆته ناوه‌وه "وه‌ک ژانێک وایه ئه‌م ژانه‌ش ده‌بێت به کۆمه‌ڵیک سوڕو قۆناغ و به‌رزو نزمیدا تێپه‌ڕێت تا جیگیر ده‌بێت" بۆیه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و "بێ سه‌روبه‌ری"یه‌ی که‌باسی کرد، به‌شتێکی ئاسایی ده‌بینێت وتیشی "گۆڕان حزب نییه شته‌کان له‌سه‌ره‌وه بێته خواره‌وه و له خواره‌وه جێبه‌جێ بکرێت، گۆڕان سه‌ربه‌ستی ئازادییه‌کی پێوه دیاره کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ده‌یانه‌وێت کار بۆ پشتیوانی گۆڕان بکه‌ن، ده‌بێت ڕێزیان لێبگیرێت ئێمه ده‌نگی که‌سمان لێ زیاد نیه و ده‌نگی هه‌موو که‌سێکیشمان ده‌وێت له‌م مه‌رحه‌له‌شدا نابێت به‌که‌س بڵێیت کاکه تۆ بۆگۆڕان کار ناکه‌یت و تۆ ده‌یکه‌یت، ئێمه مه‌رحه‌له‌یه‌کی هه‌ستیارمان له‌پێشه‌و ده‌مانه‌وێت زۆرترین خه‌ڵک له‌ده‌وری گۆڕان کۆبکه‌ینه‌وه و به‌ڵام ده‌بێت له‌داهاتوو ئه‌مه چاره‌سه‌ر بکرێت و چوارچیوه‌یه‌کی رێکوپێکتری بۆ دابڕێژرێت و پێویستمان به‌خۆ رێکستن هه‌یه" ئه‌وه‌شی وت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌نگاویان ناوه و ئه‌و کۆبونه‌وه و دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی به نمونه هێنایه‌وه، که سامان شاسوار ئاماژه‌ی پێ‌کرد که بۆ خۆی"مامۆستا ناسح" دیاری کراوه به وته‌بێژی ئه‌و ده‌سته‌یه. دکتۆر به‌هزاد عه‌لی هه‌مان ئه‌و رایه‌ی هه‌بوو که ئێستا پرش‌و بڵاوی هه‌یه ئه‌وه‌شی به‌دوور نه‌زانی له په‌یامه‌کانی گۆران و وتی"راسته پرش و بڵاوی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له په‌یامه‌کانی گۆڕاندا جێی ده‌بێته‌وه، گروپه‌کان ده‌توانن کار بکه‌ن بۆ ناوچه‌یه‌ک بۆنمونه بڵێن ئێمه له‌شاره‌زورین یان گروپێکی دینی بۆ نمونه مه‌سیحی، یان زانایانی ئیسلامی، یان کاکه‌یی یان یه‌زیدی، یان مه‌جموعه‌ی ئه‌کادیمی، هه‌رجۆره گروپێکی پشتیوانی جێی ده‌بێته‌وه، نابێته ته‌ناقوز چونکه ئه‌وه به‌وازحی هاتوه له‌په‌یام و راسپارده‌کانی یان رونکردنه‌وه‌کانی گۆڕاندا، بۆیه‌ش پشتیوانی به‌شێوه‌یه‌کی به‌ر بڵاو هه‌یه، له‌کوردستانیش هه‌مان شته، خه‌ڵکی وا هاتبووه پێش ئاماده‌یی هاوکاری مادی و مه‌عنه‌وی گۆڕانی هه‌بوو له‌سه‌رده‌می حکومه‌ته‌وه ئاماده‌یی هیچ هاوکارییه‌کی نه‌بووه، بۆ هیچ لایه‌ک، خه‌ڵک هه‌بووه به‌هه‌موو ته‌مه‌نی خه‌ریکی بازرگانی بووه و دور بووه له‌سیاسه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گه‌رم و گوڕییه‌وه ئاماده‌ی هاوکاری بووه. ئه‌وه‌ش به‌ڕاستی جێی سه‌ر سوڕمان بوو، بۆیه ئه‌و پرش‌و بڵاوییه ئاساییه چونکه بزوتنه‌وه‌یه‌کی گۆڕانخواز دروست بووه، هه‌رکه‌سه به‌شێوه‌یه‌ک خۆی تیا ده‌بینێته‌وه و هه‌رکه‌سه‌و به‌شیوه‌یه‌ک کاری بۆده‌کات" ئه‌وشی وت که "ده‌بێت فیدراسیۆن یان چه‌ترێک له‌ژێر هه‌رناوێکدا بێت دروست ببێت" بۆ ئه‌وه‌ی کۆیان بکاته‌وه "به‌ڵام ده‌بێت له‌کارکردن بۆ دروست بونی ئه‌و چه‌تره وریایی هه‌بێت و به هۆشیاری ته‌عامول بکرێت، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌تره له‌مسته‌وای مه‌تڵوبدا نه‌بێت، یان میکانزمێکی نه‌بێت هه‌موان پێکه‌وه گرێبدات، ره‌نگه پرش و بڵاوی زیاتر دروست بکات یان ره‌نگه خه‌ڵک هه‌بێت ئاماده نه‌بێت بچێته ژێر ئه‌و چه‌تره، ئه‌جنده‌کان وازحه له‌وانه‌یه گروپێک هاتبێته پێش، بیه‌وێت پرۆسه‌که به ئاراسته‌ی قه‌ومی ببات، قسمێک دینی، قسمێک نیشتیمانی، یانی هه‌موو جۆره بڕوایه‌ک کۆبۆته‌وه، بۆیه به‌راستی بڕیاردان له‌و باره‌یه‌وه هه‌ندێک قورسه، به‌ڵام من ته‌مه‌نا ده‌که‌م ئه‌و چه‌تره دروست بێت و توانای له‌خۆگرتنی هه‌موو ئه‌و ئارا جیاوازانه‌ی هه‌بێت" "به‌حزب کردنی گۆڕان بڕیارێکی خۆکوژییه" کۆمیته‌کانی سوید واز له‌پشتیوانی ده‌هێنن ئه‌گه‌ر گۆڕان بکرێته حزب ئه‌گه‌ر چی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌دواین دیداری رایگه‌یاند که گۆران ناکه‌نه حزب، به‌ڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، هه‌نگاوی سه‌رکرده‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ئاراسته‌ی دامه‌زراندنی حزبه و له یه‌كێک له گۆڤاره‌کانی کوردستانیش په‌ێڕه‌وو پڕۆگرامێک به‌ناوی پڕۆگرامی ئه‌و حزبه بڵاوکرایه‌وه که بڕیاره نه‌وشیروان مسته‌فا ڕای بگه‌یه‌نێت بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵام که‌سه‌چالاکه‌کانی کۆمیته پشتیوانییه‌کانی گۆڕان له‌سوید، به‌حزب کردنی گۆڕان به‌بڕیاری خۆکوژی ناوده‌به‌ن، ڕایده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر گۆڕان به حزب بکرێت ئاماده‌نین له‌گه‌ڵی بن و کاری بۆ بکه‌ن. سامان شاسوار له‌کۆمیته‌ی رۆژئاوای سوید به‌دوری زانی گۆڕان ببێته حز ب و له هه‌بونی فکره‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه‌ش هۆشداریدا" من بۆیه کارده‌که‌م دڵنیام گۆڕان نابێته حزب، پێم وایه ئه‌گه‌ر گۆڕان حزب ڕابگه‌یه‌نێت، مه‌رگی خۆی راگه‌یاندووه و بڕیارێکی خۆ کوژانه‌یه، گۆڕان ئێستا له‌م په‌ڕی راست تا گه‌و په‌ڕی چه‌پ، له‌مه‌لایه‌کی مزگه‌وت تا کۆنه شیوعییه‌ک، تا مارکسیه‌کی له‌ده‌وره‌ی خۆی کۆکردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر ببێته حزب ئه‌وه نامێنێت چونکه حزب ده‌بێت ئایدۆلۆژی هه‌بێت، ره‌نگه هه‌موو ئه‌وانه‌ش که ئێستا له‌گه‌ڵ گۆڕانن هه‌موو به ئایدیایه‌ک ڕازی نه‌بن، بۆیه گۆڕان ئه‌گه‌ر ببێته حزب ئه‌وه بڕیاری خۆ کوژی ده‌دات، من وه‌کو خۆم که ئێستا به‌دڵسۆزی کارده‌که‌م ئه‌وکات ئاماده‌نیم کار له‌گه‌ڵ حزبێك بکه‌م به‌ناوی گۆڕان" مامۆستا محه‌مه‌د ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن له کۆمیته‌ی باشوری سوید، به‌هه‌مان شێوه‌ی سامان به‌دوری زانی گۆڕان حزب ڕابگه‌یه‌نێت، به‌هۆی "ئه‌وهه‌موو بیروڕا جیاوازه"ی له بزوتنه‌وه‌که کۆبونه‌ته‌وه وتی"ئه‌گه‌ر گۆڕان بییه‌وێت حزب رابگه‌یه‌نێت، بڕیاری خۆ بچوکردنه‌وه ده‌دات، چونکه حزب ده‌بێت ئایدۆلۆژیای هه‌بێت و دیاری کردنی ئایدۆلۆژیاش بێبه‌ریکردنی به‌شێکی تره، که به‌شێوه‌یه‌کی تر بیر ده‌که‌نه‌وه، گۆڕان باسی گشتگیری کردوه، بۆیه له‌راسته‌وه بۆ چه‌پ، هه‌موو له‌ده‌وری کۆبونه‌ته‌وه، بۆیه له‌و بڕوایه‌دا نیم گۆڕان ببێت به حزب، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیش ده‌بێت بیر بکاته‌وه له‌وه‌ی چورچێوه‌یه‌ک دابڕێژێت، بۆ کۆکردنه‌وه‌و رێکخستنی ئه‌و خه‌ڵکه، ئیتر له‌شێوه‌ی ئه‌نجومه‌ن بێت یان هه‌رشت، به‌ڵام گرنگه ئایدۆلۆژیایه‌کی دیاری کراوی نه‌بێت" به‌بروای ئه‌و "حزب‌و حزبایه‌تی له‌کوردستان باوی نه‌ماوه، حزب بۆته ئالیاتێک بۆ خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌و ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵییه‌ی له‌کوردستان هه‌یه، هه‌موی له‌حزبه‌کانه‌وه دروستبووه، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر بیرۆکه‌یه‌کی وا هه‌بێت که گۆڕان بکاته حزب زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی کۆبۆته‌وه له‌ده‌وره‌ی لێی دور ده‌که‌وێته‌وه و وه‌کو خۆشم ئاماده نیم بۆ گۆڕان و له‌ناو گۆڕان کار بکه‌م، ئه‌گه‌ر بیر له‌حزبی بوون بکه‌نه‌وه". هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌حزبکردنی گۆڕان دکتۆر به‌هزاد عه‌لی له‌ستۆکهۆڵم پێی وایه، به‌حزبکردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شتێکی مومکین نییه چونکه "که حزبێکت دروست کرد ده‌بێت ئایدۆلۆژیایه‌کی سابتت هه‌بێت" و ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش "زۆر به‌ر بڵاوتره له‌و سێ چوار باڵه‌ی یه‌کێتی لێ دروستبوو وه‌ک به‌ره‌یه‌ک و دواتر بووه حزبێکی سۆسیال دیموکرات" دکتۆر به‌هزاد پێی وایه "ده‌بێت مه‌رکه‌زیه‌تێکی جه‌ماعی دروست بکریت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و بڵاوییه‌ی که به فه‌وزا و پاشاگه‌ردانی ناوبراوه، به‌ڵام به‌دیموکراتی چونکه مه‌که‌زییه‌ت بێ دیموکراتیه‌ت ده‌بێت به دیکتاتۆری دیموکراتییه‌ت به‌بێ مه‌رکه‌زیه‌ت ده‌بێت به فه‌وزا. ئه‌وه به‌ڵانسێکه له‌نێوان دیموکراتییه‌ت و مه‌رکه‌زییه‌ت، خۆ ده‌بێت مه‌رکه‌زییه‌تێک دروست بکرێت، ناکرێت ئه‌و فه‌وزایه‌ی ئێستا هه‌یه بۆ خۆ راگه‌یاندن به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه، ده‌بێت کاره‌کان دیاری بکرێت و به هه‌ڵبژاردن که‌سه‌کان دیاری بکرێت، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌رکه‌زیه‌تێک نه‌بێت ده‌بێته پاشا گه‌ردانی و هه‌رکه‌س هه‌ستێ ده‌ڵێت من شه‌خسی دووه‌مم، من له‌کوردستانیش ئه‌وه‌م وتووه، باشه کاک نه‌وشیروان مسته‌فا شه‌خسی یه‌که‌مه، ئه‌ی شه‌خسی دووه‌م کێیه؟ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێ کارده‌که‌ن دووه‌من؟ ئه‌وه نابێت تاسه‌ر ئاوا بێت، ده‌بێت شێوه‌یه‌ک له دابه‌شکردنی ڕۆڵ هه‌بێت، خۆناکرێت 200 ئه‌ندام هه‌موی بڵێت من به‌رپرسم له‌کاره‌کان، بۆیه حزب نا به‌ڵام ده‌کرێت له‌جێی به‌حزبی کردن بیر له ستراکچه‌رێکی ته‌نزیمی بکرێته‌وه". له‌کاتی به‌حزب بونی گۆڕان دکتۆر به‌هزادیش هه‌مان ڕای کۆمیته‌کانی هه‌بوو وتی" ته‌یدی ئه‌و براده‌رانه ده‌که‌م ته‌حه‌زوبکردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شتێکی نامومکین و نا ئاساییه، وه‌کو خۆشم که پێم نائاسایی بوو ئاماده‌نابم کاری بۆبکه‌م، ده‌بێت ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له حزب گه‌وره تر بێت ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌میش بڵێیت ئه‌وه باڵی ریفۆرمه یان باڵی ره‌گه یان هه‌رباڵێکه نه‌خێر من له‌گه‌ڵی نابم، چونکه بزوتنه‌وه‌که له‌وه به‌گه‌وره‌تر ده‌بینم و ته‌وه‌قوعی ئه‌وه‌ش ناکه‌م له‌کاتی به‌حزبی کردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئه‌و پشتیوانییه به‌رفره‌وانه بمێنێت که هه‌یه‌تی خه‌ڵکی تریش ره‌نگه ئه‌م ڕایه‌ی هه‌بێت". rzgarchuchani@hotmail.com http://www.kurdistanan.net |
زياتز بخوينه‌وه |
تێبینیه‌کان