شەهید دڵشاد ئەستێرەیەکی هەردەم گەشاوە- ن / کەریم قەڵایی
31-05-10
ژمارهی خوێنهران 93
شەهید دڵشاد ئەستێرەیەکی هەردەم گەشاوە لە ئاسمانی شاری خورماتوودا ...
ن / کەریم قەڵایی
ژیان ئەو کاتە بەرزو پیرۆزە ئێمەیی مرۆڤ لە پێناو جوانی سروشتەکانیدا ڕێز لە یەکدی و هاوخەمی یەکدی بین ، وەهەروەها ڕێز لە پیوانەو یاساکانی بگرین . گەلێک کەسایەتی لە ناودار و زانا و فەیلەسوف و تێکۆشەر هەڵکەوتون هەوڵ و تێکۆشانیان ئەنجامدا بۆ ئەوەی نەهێلن ژیان لە لایەن دەستە ڕەشەکانەوە ناشرین بکرێ ریگای سەختیان گرتە بەر لەو پێناوشدا گەلێکیان بوونە قوربانی ، شەهید (دڵشاد) نمونەیەک لەو مرۆڤانە بوو .
لە ساڵ ڕۆژی شەهید بونیدا ،،،،،،،،،،،، وەک تاکیک لە زێدی دەڤەری گەرمیان شاری خورماتوی دلادلدا لە ناخی دڵمەوە سەری ڕێزو وەفاداری لە بۆ مامۆستای شەهید (سەفەر عەبدلکەریم زەنگنە) ناسراوە بە (دڵشاد) و تیکڕای شەهیدانی بزاڤی ئازادیخوازی گەلەکەم دائەنیونێنم ، سەر لە نوێ بکوژانی رسواو و محکوم دەکەم . دیارە ئەو کەسەی کە هەموو ژیانی بۆ کێشەکانی کۆمەڵگاکەی تەرخان دەکا ئەوەش بیگومان سەلیقە و توانای ئەو مرۆڤە دەگەیەنێ ، پیموابی ئەوش لە خۆیدا داهێنانێکی زۆر گەورە و پیرۆزە بە تایبەتی لە ناوچەیەکی جەنجاڵدا کە تێدا ژیان کێشە و ئالیشتە و یەخەی گرتبیێ وەک لەم کوردستانەی ئیمەدا کە ئەویش ناوچە تازە ڕزگارکراوەکانمانە شاری خورماتویش یەک لەو ناوچانەیە کە لە دوای ئازادکردنەیەوە بە حوکمی ئەوەی کە شاریەکی نەتەوە جیاواز و دوو مەزهەبە ، چەندین کێشەی سیاسی ، نەتەوەی ئاینی و ، مەزهەبێ تێدا سەری هەڵداوە ، بیگومان شەهید (دڵشاد) لە بۆ هێرورکردنەوە بەڵکو چارەسەرکردنیانیش ڕوڵی بەرچاوی هەبوو بیگومان سەرجەم دانیشتوانی شاری خورماتو بە هەموو پێکهاتەکانیەوە گەوا هیدری توانای لیهاتون ئەوون . ،، شەهید دڵشاد لە پیش پروسەی ئازادی دیار بو ماڵەکەی لە شاری سلێمانی هەمیشە پێشوازی و دیوەخانی گەرجی گەلیک لە دانیشتوانی شاری خورماتوو بوو ، بۆیە دڵسوزی جەماوەری شارەکەی بوو بە بێی جیاوازی . لە دوای پروسەی ئازادیەوە بۆ شاری خورماتو بارەگای پارتەکەی (ی . ن . ک) هاوشێوەی ماڵەکەی دەبێ .، لە بۆ چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی و ناکوکی نێوان تاکەکان و هەوڵی برایەتی نێوان نەتەوەکانی شارەکەی سەقامگیری باری ڕەوشی ئاسایشی شار و دروست کردنی پیکەوە ژیان و لە یەک تیگەیشتن ، لە پێناو خوش گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی شارەکەماندا ، دیسانەوە دەڵیم ئەو هەوڵ و کوششانەی تەنها و تەنها بۆ مێژویش دانیشتوانی شاری خورماتوو گەوا هیدەری شەهید (دڵشاد) و ئەو راستیانەن . شەهیدی ناوبراو لە ساڵی (1965) لە شاری خورماتوو چاو بە ژیان هەڵ دێنی لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەر .، یەک لە بنەماڵە ناودارەکانی ناوچەکە ئەویش (عەبدلکەریم سەفەر ئاغای زەنگنە)یە خاوەنی پیگەی کەسایەتی خۆی بووە لە ناو شاری خورماتو و ناوچەکانی تری وەهەروەها خاوەن خەباتیش بوە لە نیو شورشەکانی کورددا وەک شورشی ئەیلولی مەزن . شەهید دڵشاد لە سەرەتای لاوێتیەوە هەست بە زوڵم زورداری و چەوساندنەوەی گەلەکەی دەکا هزری دەرک بەو سیاسەتەی ئەو دەمەی ڕژێم لە ناخیدا سەرهەڵدەدا بڕیاری قبوڵ نەکردنی ئەواقیعە ڕەشەدەدا ، لە سەرەتای ساڵی هەشتاکانەوە پەیوەندی دەکا بە ڕێکخستنەکانی (ی . ن . ک)وە بەردەوام دەبێ لە کارو چالاکی تاوەکو ساڵی (1985) ئەو دەمە خوێنکاری زانکۆی سەڵاحەدین دەبێ بەشی زمانی عەرەبێ بە هۆی ئاشکرا بوونی شانە نهێنیەکانی ناو شار لە ترسی گردنی لە لایەن دەزگاکانی ئەمنە و ئیستخبارات تەوە ، بە ئاگای دەکەنەوە بە موعجیزە ڕزگاری دەبێ رودەکاتە شاخ و دەبێتە پێشمەرگە لە تیپی (51)ی گەرمیان . مخابن شەهید دڵشاد لە دوای چارەکەسەدەیەک خەبات و تێکۆشان لە دوای گەیشتن بە (5) ساڵ لە ئازادی لە سەرتا بای کوردستانی باشور ، لە ریکەوتی ڕۆژی سێ شەممە (3/6/2008) لە شاری خورماتو لە نزیک (تەنکی کۆنەکە) بە گولەی شەمەشەمە کوێرەکانی تاریکستانی شەهید دەکرێ دەگاتە کاروانی نەمران و ، بۆ یەکجار ماڵ ئاوای دەکا و دەبێتە گەشاوەترین ئەستیرەی درەوشاوەی ئاسمانی شاری خورماتو . شەهید دڵشاد مەرگی بوە مایەی هەژاندنی گشت دڵکانی شاری کەری بوە مایەیی فرمیسکی نیو چاوی گشت چاوەکانی شارەکەی ، بوە مایەی پرسە لە ماڵی کورد و تورکمان لە شاری خورماتوودا .، شەهیدی ناوبراو ئەوی کە هەیبو لە دوای خۆی بە جێهیڵا سێ منداڵ سێ کیژی چاوگەش بە ناوەکانی (لاڤە و لێزان و لەرێ) بۆ نیشتمان و گەلەکەی . لە کۆتایدا هەزار سڵاو لە گیانی روحی بەرزە فری شەهید (م . دڵشاد) و تیکڕای شەهیدانی کورد و کوردستان .....
http://www.kurdistanan.net |