بێستون به‌رواری ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی گەل: پارتی گه‌ل له‌بادینان و له‌سۆران له‌ژێر فشارێکی گه‌وره‌بوو و ئه‌ندامه‌کانی توشی کوسپ و گرفتی زور هاتن
رزگار رەزا چوچانی 08-06-10 ژماره‌ی خوێنه‌ران 133
بێستون به‌رواری ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی گەل: پارتی گه‌ل له‌بادینان و له‌سۆران له‌ژێر فشارێکی گه‌وره‌بوو و ئه‌ندامه‌کانی توشی کوسپ و گرفتی زور هاتن رزگار ره‌زا چوچانی / سوید www.nwche.net پارتی گه‌ل و حسك و پاسۆك هه‌ستیان به‌نسکویه‌کی گه‌وره‌کرد به‌په‌له یه‌کیان گرت كه جگه له‌ده‌رنه‌چونیان له‌هه‌لبژاردن دا هیچ شتێکیان له‌یه‌ک نه‌ده‌چوو كاك سامی بروای وابوو له‌دوای پێکهێنانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی فیفتی فیفتی پارتی و یه‌کێتی رێگا ناده‌ن حیزبه بچوکه‌کان روڵێکیان هه‌بێت دوری سه‌رکردایه‌تی له‌ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێک له گرفته‌کانی پارتی گه‌ل بوو كاك سامی سینگی فراوان بوو بۆ گوێ گرتن و ره‌خنه‌شی له‌هه‌مو ئاسته‌کاندا قبوڵ ده‌کرد له‌هه‌مان کاتدا توانایه‌کی بێ وێنه‌ی هه‌بوو له‌رازی کردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ری سامی عه‌بدولره‌حمان ده‌یگوت روژانێک له‌سه‌ر جیاوازی بیر‌ورا ئاماده‌بوین به‌رامبه‌رمان بکوژین به‌لام له‌دوای دامه‌زراندنی پارتی گه‌ل بریارمان دابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خوێنی کورد به‌ده‌ستمان نه‌رژێت هه‌ستی به‌رز‌ی نه‌ته‌وه‌ییه كه هه‌ڤاڵانمان جموجوڵێکی وایان نه‌کردووه دوژمنانی کورد سودی لێ وه‌ربگرن وئه‌زمونه‌که‌مان لاوازبکه‌ن ئه‌و گلله‌ییه له‌حکومه‌ت و ده‌سته‌لاتدارانی کوردستان ده‌که‌م زۆر له شه‌هیدانی قاره‌مانی پارتی گه‌ل به‌بێ ناونیشان ماون و بنه‌ماڵه‌كانیشیان پشتگوێ خراون بێستون بەرواری ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی (پارتی گەل)ی هەڵوەشاوە, كە ئێستا لەوڵاتی سوید نیشتەجێیە، لەم دیمانەیەی لەگەڵ (سڤیل) وەڵامی پرسیارەكانی تایبەت بە پارتی گەلی دیموكراتی كوردستان دەداتەوە راو سه‌رنجه‌كانی له‌هه‌مبه‌ر ره‌وشی ئه‌مرۆی كوردستان ده‌خاته‌روو. رزگار ره‌زا چوچانی: سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر له‌ڕێی خۆته‌وه باسێك له بیۆگۆافیای خۆت بكه‌ین چۆن تێكه‌ڵی كاری حزبی بویت و ئێستا به‌چی سه‌رقاڵی؟ بێستون به‌رواری: ناوم صالح شکری یه‌و به‌ناوی بێستون به‌رواری ناسراوم. له‌سالی 1958 له‌گوندی مرێبای سه‌ر به‌قه‌زای شێخان هاتوومه‌ته‌دونیا به‌ڵام بنه‌ماله‌که‌مان له‌گوندی ئوره‌ی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵاوه هاتوون و له‌مرێبا جێگیر بوونه. له‌ته‌مه‌نی 14ساڵی بوومه ئه‌ندامی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان و ژیانی سیاسیم له‌وێوه ده‌ستی پێ‌کرد. له‌سالی 1974 بوومه ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ر له‌نێوان کورد و رژێمی به‌عس، هاتمه ناوریزی شورشی ئه‌یلول . له‌دوای نسکۆی شورش به بنه‌ماله‌وه په‌نامان برده ئیران. سه‌ره‌تا له ئۆردوگای زێوه به‌مامۆستای سه‌ره‌تایی دامه‌زرام و دوای ئه‌وه‌ی بۆ خواروی ئیران دورخرامه‌وه وه‌کو ماموستا دامه‌زرام، ئه‌وه‌یان پلانی ساواکی ئیران بوو، بۆ چاودێری و کونتروڵکردنی په‌نابه‌ران، به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت په‌یوه‌ندیم به‌بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستانه‌وه هه‌ر مایه‌وه‌و له‌رێکخستنه‌وه‌ی ریزه‌کانی په‌نابه‌ران دا به‌شداریم ده‌کرد و رێکخراوی له‌یلا قاسممان پێکهێنا، که‌سه‌ر به‌لقی شه‌شی پارتی دیموکراتی کوردستان- سه‌رکردایه‌تی کاتی بوو و به‌کارگێری ئه‌و رێکخراوه‌هه‌لبژێررام. هه‌رله‌دوای کونگره‌ی نۆ وازم له‌پارتی هێنا و له‌گه‌ل ئه‌و هه‌ڤالانه‌ی پارتی گه‌لیان دامه‌زراند له‌په‌یوه‌ندی دابووم . سالی 1982 له‌سه‌رداخوازی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی گه‌لی کوردستان خۆم گه‌یانده سوریا و له باره‌گاکانمان له‌قامشلو و دێرک وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌ک ده‌ستم به‌خه‌بات کرد. زستانی ساڵی 1983 بۆ مه‌کته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب گوێزرامه‌وه بۆ دیمه‌شق. سه‌ره‌تا به‌سه‌رنوسه‌ری به‌شی لاتینی گوڤاری پێشه‌نگ هه‌ڵبژێررام و ئه‌وجا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب له‌سوریا . له‌سالی 1989 له‌کۆنگره‌ی دوی حیزب دا به‌ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی گه‌لی کوردستان هه‌لبژێررام. له‌دوای دامه‌زراندنی به‌ره‌ی کوردستانی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی دیمه‌شقی به‌ره‌بووم. جگه له‌هه‌موو کۆبونه‌وه‌کانی به‌رهه‌ڵستکارانی رژێم له‌سوریا و له‌زوربه‌ی کونگره‌و کوبونه‌وه‌کان له‌لوبنان و لیبیا به‌شداریمکردووه. له‌فستیڤالی 13ی لاوان وقوتابیانی جیهان له‌کوریا به‌شدایمکردووه. له‌کوردستان به‌نوینه‌رایه‌تی پارتی گه‌ل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای هه‌لبژاردنی یه‌که‌مین په‌رله‌مانی کوردستان بووم. دوای یه‌کگرتنه‌وه‌ی پارتی گه‌ل و سوسیالیست و پاسۆک وازم له‌کاری حیزبی هێناوه‌و له‌سالی 1993 وه له‌ولاتی سوێد ده‌ژیم. ئه‌م هه‌شت ساله وه‌کو (مشاوری) کاری په‌نابه‌ران دامه‌زراوم. رزگار ره‌زا چوچانی: دیاره دروستبونی پارتی گه‌ل بۆ ناكۆكی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و پارته ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی پارتی ئه‌و ناكۆكی و جیاوازیانه چی بوون كه‌وای كرد سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه له‌پارتی جیا ببنه‌وه؟ بێستون به‌رواری: دروستبوونی پارتی گه‌ل ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دوای کونگره‌ی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان- سه‌رکردایه‌تی کاتی له‌ساڵی 1979 و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی چه‌ندین ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و ژماره‌یه‌کی زوری کادیر و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی تر، له‌و کاته‌وه پرۆسه‌یه‌ک ده‌ستی پێ‌کرد بۆ دروستکردنی رێکخستنێکی نوێ که‌ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو له26/7/1981 پارتی دیموکراتی گه‌لی کوردستان دامه‌زرا. سه‌باره‌ت به‌ناکۆکی و جیاوازیه‌کان، به‌بڕوای من ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی پارتی له‌دوای نسکۆی 1975 وهه‌ڵگیرساندنی شۆرشی گوڵانی پێشکه‌وتنخواز هه‌لێکی زور له‌بار بوو، بۆ راستکردنه‌وه‌ی زۆر له‌که‌م و کورتیه‌کانی حیزب که‌بوو بوونه زه‌مینه‌خوشکه‌ری نسکۆی 1975 و بۆ به‌هێزکردنی شورش له‌سه‌ربنچینه‌یه‌کی رێکخستن و به‌هزرێکی زانستی و سه‌رده‌میانه. سه‌رکردایه‌تی کاتی له‌ده‌ستپێکه‌وه زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو له‌قۆزتنه‌وه‌ی ئه‌و بارودوخه، به‌ڵام ورده ورده لایه‌نێکی تر له‌ناو حزب دا که‌وته‌کار بۆ دژایه‌تی ئه‌و گوڕانکاری و نوێ سازیه‌و به‌کارهێنانی هه‌مان شێوه‌کاری به‌رێوه‌بردن که‌ببووه هۆی هه‌ره‌سهێنانی شۆرشی ئه‌یلول، ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێبازه نوێیه‌بوو که‌سه‌رکردایه‌تی کاتی داینابوو. به‌داخه‌وه بارودوخی ناوچه‌که به‌قازانجی ئه‌و لایه‌نه گۆرا و ئه‌وه‌ش بووه هۆی توندتربوونی دژایه‌تیه‌که‌و له‌یه‌کترازانی ئه‌و دوو لایه‌نه. له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌و دوو لایه‌نه‌هه‌م له‌شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌و هه‌م له‌لایه‌نی چینایه‌تیش جیاوازیان هه‌بوو.شۆرشی ئیسلامی ئیران و شێوه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیدا هۆیه‌کی گه‌وره‌ی جیابونه‌وه‌بوو. رزگار ره‌زا چوچانی: باسی هه‌بونی باڵی جیاواز ده‌كه‌ی له‌ناو سه‌ركردایه‌تی پارتی مه‌به‌ستت چییه؟ كام لایان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی پارتی گه‌ل ناكۆك بون؟ بێستون به‌رواری: له‌راپۆرتی سیاسی دامه‌زراندنی پارتی گه‌ل دا(البدیل الثوری فی الحرکه التحرریه الکوردیه) که‌له‌لایه‌ن سامی عبدالرحمانه‌وه پێشکه‌شی کونگره کراوه به‌درێژایی باسی ئه‌ولایه‌نانه ده‌کات و به‌پێی ئه‌و راپورته سێ بال له‌ناو سه‌رکردایه‌تی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دا هه‌بوون: باڵی یه‌که‌م سه‌ر به‌خوالێخوشبوو سامی عبدالرحمان بوو که‌نوێنه‌رایه‌تی نوێخوازی و گوڕانی ده‌کرد. باڵی دووه‌م سه‌ر به کاک مه‌سعود بارزانی بوو که لایه‌نێکی نیشتمانی گشتی بوو . باڵی سێیه‌میش سه‌ر به‌خوالێخوشبوو ئیدریس بارزانی بوو. دژایه‌تی سه‌ره‌کی له نێوان باڵی یه‌که‌م و سێیه‌م دا بوو. هه‌ره ناودارانی باڵی نوێخواز خوالێخوشبوو کاک سامی وخوالێخوشبوو نوری شاوه‌یس و کاک جه‌وهه‌ر نامق بوون. رزگار ره‌زا چوچانی: كۆنگره‌ی نۆی پارتی له‌ساڵی 1979 به‌سترا, كه به‌هۆیه‌وه ئه‌و سه‌ركردانه جیابونه‌وه‌و پارتی گه‌لیان دروست كرد, به‌ڵام 1981 پارتی گه‌ل دروست بوو, ئه‌و ماوه‌یه‌ی نێوان ده‌رچوون له‌پارتی و دروستكردنی پارتی گه‌ل بۆ ئه‌وه‌نده‌بوو؟ به‌چی خه‌ریك بوون؟ بێستون به‌رواری: راسته ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه له‌دواییه‌کانی ساڵی1979 له‌کونگره‌ی نۆی پارتی ده‌رچوون و له‌ناوه‌راستی 1981 پارتی گه‌لیان دامه‌زراند. سه‌ره‌تا دوای ده‌رچون له‌كۆنگره‌ی نۆ دوو بۆ چوون له‌ناو ئه‌و هه‌ڤاڵانه په‌یدابوو هه‌ندێک پێیان باش بوو یه‌کراست له‌کوردستان بمێننه‌وه‌و جیابوونه‌وه له‌پارتی رابگه‌یه‌نن و درێژه به خه‌بات بده‌ن و هه‌ندێکیش ئاماده‌نه‌بوون ئه‌وه‌بکه‌ن و به‌ناچاری توشی شه‌ڕی ناخویی ببنه‌وه. و دوای هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دورودرێژ کارکردن بو دامه‌زراندنی رێکخراوێکی نوێ په‌سه‌ندکرا که ئه‌نجامه‌که‌ی پارتی دیموکراتی گه‌لی کوردستان بوو. بۆ دامه‌زراندنی حزبێکیش له‌و کاته‌دا زور شت پێویست بو وه‌ك په‌یوه‌ندی کردنه‌وه به‌و کادیر و ئه‌ندام وپێشمه‌رگانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ ئه‌و رێبازه‌دا بوون و په‌یوه‌ندی پێویست به‌لایه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردی و لایه‌نه‌کانی تری ئۆپۆزیسیونی عیراقی و هه‌روه‌ها په‌یداکردنی پێویستی ماددی دامه‌زراندنی حزبێک. تاکو به‌ستنی کونگره‌ی دامه‌زراندن هه‌م ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و هه‌م کادیران جموجوڵێکی به‌رفراوانیان هه‌بوو، له‌هه‌مو ئه‌و بوارانه‌دا و به‌تایبه‌تی له‌ئیران و له‌ناو په‌نابه‌ران دا، له‌م رێگه‌یه‌شدا زور له‌هه‌ڤالان گیران و توشی گرفتاری هاتن و خوالێخوشبو کاک سامیش بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ئیران گیراو زیندان کرا. ئه‌وکاته له‌به‌ر بارودوخی گشتی عیراق ژماره‌یه‌کی زوری کورد له‌ئیران و ئه‌وروپا په‌نابه‌ر بون و سوریاش ببوه بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بو ئۆپۆزسیونی عیراقی بۆیه ده‌بوایه له‌و جێگایانه‌ش ئاماده‌کاری بکرێت بۆ سه‌رکه‌وتنی دامه‌زراندنی هه‌ر رێکخراوێکی سیاسی و له‌و باره‌وه هاڤاڵانمان زور چالاک و سه‌رکه‌وتوو بوون. رزگار ره‌زا چوچانی: كاك سامی بۆچی گیرا له‌كاتێكدا كه سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانی تر له ئێران ئازاد بوون بۆ چالاكی ئایا هۆكاری ئه‌و گرتنه جیابونه‌وه‌ی بوو له پارتی، یان چی؟ بێستون به‌رواری: هه‌ڵبه‌ت هوکاری سه‌ره‌کی جیابونه‌وه‌ی ئه‌و بوو له‌پارتی. ئیران به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ حێزبه‌کانی عیراقی ره‌فتاری ده‌کرد. رزگار ره‌زا چوچانی: ده‌گوترێ له‌ناو ئه‌و پارته‌دا جگه له‌سامی عه‌بدولره‌حمان نوری شاوه‌یس باڵێكی به‌هێزی هه‌بوو, جگه له‌و دوانه‌كه‌سی دیكه‌ی به‌هێز هه‌بوون؟ بێستون به‌رواری: خوالێخوشبووان سامی عه‌بدولره‌حمان و نوری شاوه‌یس به‌ناوبانگترین دامه‌زرێنه‌رانی پارتی گه‌ل بوون، به‌ڵام زۆر تێکۆشه‌ری لێهاتوو و دڵسوزی تریش هه‌بوون، که بۆ ماوه‌ی دوازده ساڵ رۆڵێکی گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌ریزه‌کانی پارتی گه‌لدا، ئه‌و دوو نه‌مره هه‌ر له‌شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه زۆرهاوبیرو له‌یه‌ک نزیک بوون و هه‌ردوکیان به‌پێی رێککه‌وتننامه‌ی 11ی ئازار له‌به‌غدا بوونه وه‌زیر. هیچ کاتێک باڵی ئه‌م و ئه‌و له‌سه‌رکردایه‌تی پارتی گه‌ل دا نه‌بووه و ئه‌مه یه‌که‌مین جاره ئه‌م قسه‌یه‌م به‌رگوێ ده‌که‌وێت، به‌پێچه‌وانه‌وه دوری سه‌رکردایه‌تی له‌ئه‌ندام وپێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێک له‌گرفته‌کانی پارتی گه‌ل بوو و به‌رای من هۆیه‌کی بنه‌ره‌تی بوو بۆ ئه‌م چاره‌نووسه‌ی پارتی گه‌ل. رزگار ره‌زا چوچانی: كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ پارتی ئاسایی بووه‌وه؟ چونكه دواتر ئێوه به‌شداربوون له‌به‌ره‌ی كوردستانی؟ بێستون به‌رواری: سه‌رکردایه‌تی پارتی گه‌ل هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی دا پێوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌کو پێوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه کوردستانیه‌کان ئاسایی بێت. جگه له‌وه‌ی له‌ڕێی پارتی کومۆنیستی عیراق که‌له‌و سه‌رده‌مه به‌هێزترین هاوپه‌یمانی پارتی بوو هه‌وڵده‌ده‌را له‌رێی زۆر که‌سایه‌تیش هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا، یه‌کێکیان خوالێخوشبوو هه‌ژار موکریانی بوو، که له‌لای هه‌ردوو لا رێزێکی تایبه‌تیی هه‌بوو. تاکو له‌سالی 1985 به‌ره‌زامه‌ندی پ‌د‌ک پارتی گه‌ل بووه ئه‌ندام له‌به‌ره‌ی نیشتیمانی دیموکراتی عیراقی دا، که پ‌د‌ک و حشع وحسک دایانمه‌زراندبوو و به به‌ره‌ی جود ناسرا بوو، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه سه‌ره‌تای ئاسایی بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌کانمان بوو تاکو له‌ساڵی 1987 به‌ره‌ی کوردستانی دامه‌زرا و پێوه‌ندیه‌کانمان چرتر بوون. رزگار ره‌زا چوچانی: تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌ی ئه‌و به‌ره‌یه بۆ دژایه‌تی یه‌كێتی دامه‌زرا تاچه‌ند ئه‌و رایه دروسته ئه‌گه‌ر وانیه بۆچی دواتر چووه ناو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی؟ بێستون به‌رواری: چونکه هه‌وڵه‌کان سه‌ری نه‌گرت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیونی عیراقی له‌به‌ره‌ی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی دا، که به‌جود ناسرابوو. نه‌ده‌کرا پارتی به‌و هێزو کاریگه‌ریه‌ی که هه‌یبوو له‌مه‌یدان دا له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، حیزبی شیوعی عیراقی به‌ره‌ی نیشتمانی دیموکراتی عیراقی ی له‌گه‌ل پارتی و حێزبی سوسیالیست دامه‌زراند، بو پاراستنی ته‌رازوی هێز و هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی. مه‌به‌ست دژایه‌تی لایه‌نه‌کانی تر نه‌بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌کرده‌وه جود بووه لایه‌نێکی شه‌ڕی ناوخۆ. رزگار ره‌زا چوچانی: له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992 ده‌ركه‌وت پارتی گه‌ل ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كجار كه‌م بوون, ئایا ئه‌وه به‌و مانایه‌ش نایه‌ت كه‌له‌ئه‌سڵدا ئه‌و پارته قاعیده‌یه‌كی لاوازی هه‌بووه؟ بێستون به‌رواری: من له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا نوێنه‌ری پارتی گه‌ل بووم له‌ده‌سته‌ی باڵای هه‌لبژاردن. هه‌ڵبژاردنی 1992 یه‌که‌مین تاقیکردنه‌وه‌بوو له‌کوردستان و به‌رای من زوو بوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و ژماره زۆره‌ی حزب و لایه‌نه‌کان له‌یه‌کتر جودا بکا و یان به‌باشی بیان ناسن. پارتی گه‌ل هه‌م له‌بادینان و هه‌م له‌سۆران له‌ژێر فشارێکی گه‌وره‌بوو و ئه‌ندامه‌کانی توشی کوسپ و گرفتی زور هاتن، هه‌مومان ده‌زانین له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هێز و پاره روڵێکی گه‌وره‌یان بینی و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش سه‌نگی راستیی پارتی گه‌ل نه‌بوون. رزگار ره‌زا چوچانی: تۆ پێت وایه پارتی گه‌ل مابوی خه‌ڵك بیناسێ یان شاره‌زای به‌رنامه‌و سیاسه‌تی ببێت ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێستا پارتی گه‌ل بمایه له‌م هه‌ڵبژاردنانه ئه‌نجامه‌كان چی ده‌بوون؟ بێستون به‌رواری: ئه‌گه‌ر پارتی گه‌ل تا ئیستا له‌کوردستان له‌سه‌ر رێبازه‌که‌ی به‌رده‌وام بووایه بێگومان ئه‌مرۆ هێزێکی سه‌ره‌کی ده‌بوو وتوانایی گوڕانی زورشتی ده‌بوو. رزگار ره‌زا چوچانی: كه‌پارتی گه‌ل له‌گه‌ڵ حسك و پاسۆك یه‌كیان گرت و حیزبی یه‌كگرتنیان دروستكرد, دواتر چوونه نێو پارتی, ئێوه بۆچی نه‌چوون بۆ نێو پارتی؟ بێستون به‌رواری: له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 1992 سه‌رکردایه‌تی ئه‌و سێ حزبه "پارتی گه‌ل و حسك و پاسۆك" هه‌ستیان به‌نسکویه‌کی گه‌وره‌کرد و وه‌ک رێ ئاکاسیون به‌په‌له یه‌کیان گرت. كه جگه له‌ده‌رنه‌چونیان له‌هه‌لبژاردن دا هیچ شتێکیان له‌یه‌کتر نه‌ده‌چوو. من و چه‌ند هه‌ڤالێک له‌سه‌رکردایه‌تی و کادیرانی پارتی گه‌ل ئه‌و یه‌کگرتنه‌مان به‌دڵ نه‌بوو، له‌جیاتی ئه‌و یه‌کگرتنه به خوداچوونه‌وه‌یه‌کی گشتیمان پێشنیار کرد و بۆ ئه‌وه‌ش پروگرامێکی ته‌واومان پێشکه‌ش کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه پێشنیاره‌که‌مان سه‌ری نه‌گرت و یه‌کگرتنه‌که‌ش سه‌ری نه‌گرت، له گفوگۆیه‌کی درێژدا به‌خوالێخوشبوو سامیم گوت کۆی سێ لایه‌نی سه‌رنه‌که‌وتوو ناکاته لایه‌نێكێ سه‌رکه‌وتوو، که ده‌یانگوت ئه‌مرو کوردستان پێویستی به‌هێزێکی سیێه‌م هه‌یه من ده‌مگوت ئه‌مڕو کوردستان پێویستی به رێبازێکی سێیه‌م هه‌یه‌نه‌ک هێز.هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر له‌کونگره‌ی یه‌کگرتنه‌وه وازم له‌کاری حزبایه‌تی هێنا و به‌ناچاری روم کرده سوید. رزگار ره‌زا چوچانی: ئه‌ی وه‌ڵامی كاك سامی چی بوو بۆ ئه‌و قسه‌ی تۆ؟ ئه‌و وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌ك تاچه‌ند رۆحیه‌تی گوێ گرتن له كادر‌و قبوڵكردنی ره‌خنه‌ی خواروی هه‌بوو؟ بێستون به‌رواری: ئه‌و بروای وابوو حیزبی سوسیالیست چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی ناسراوی تێدایه‌و هێزێکی گه‌وره‌ی چه‌کداری هه‌یه‌و پاسوکیش مێژویه‌کی درێژی له‌کوردستاندا هه‌یه، ئه‌مانه له‌گه‌ڵ تواناکانی پارتی گه‌ل ده‌توانن ببنه هێزێکی سه‌ره‌کی له‌کوردستان، هه‌روه‌ها بروای وابوو له‌دوای پێکهێنانی په‌رله‌مانی کوردستانی و حکومه‌تی فیفتی فیفتی پارتی و یه‌کێتی چیتر رێگا ناده‌ن حیزبه‌بچوکه‌کان روڵێکیان هه‌بێت. بۆ ره‌خنه‌ش خوالێخوشبوو كاك سامی سینگی فراوان بوو بو گوێ گرتن و ره‌خنه‌شی له‌هه‌مو ئاسته‌کاندا قبوڵ ده‌کرد له‌هه‌مان کاتدا توانایه‌کی بێ وێنه‌ی هه‌بوو له‌رازی کردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ری. ده‌بێ ئه‌وه‌شم له‌یاد نه‌چێت له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی ته‌مه‌نی ئه‌و لایه‌نانه‌ی کز ده‌بوون. رزگار ره‌زا چوچانی: پارتی گه‌ل وه‌ك ده‌ڵێن به‌هۆی جیاوازی فكری له‌پارتی جیابوه‌وه ئایا كاتێك یه‌كیان گرته‌وه و چونه‌وه ناو پارتی دیموكراتی كوردستان ئه و جیاوازییه فكرییه نه‌مابوو؟ پارتی گۆڕانی به‌سه‌ر هاتبوو یان پارتی گه‌ل وازی له‌فكری جیاوازی هێنا؟ بێستون به‌رواری: کاک رزگار وه‌کو باسمان کرد پارتی گه‌ل نه‌چووه ناو پارتی حزبی یه‌کگرتن چووه ناو پارتی، چونکه به دامه‌زراندنی یه‌کگرتن له‌سالی 1992 پارتی گه‌ل نه‌مابوو. له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی پیروزی خه‌ڵکی کوردستان به‌دواوه زۆر گورانکاری هاتنه‌دی له‌جیهان و ناوچه‌که‌و هه‌روه‌ها له لایه‌نه‌کانی کوردستانیشدا به پارتی و پارتی گه‌لیشه‌وه. له‌م سه‌رده‌مه‌داو له‌که‌ش وهه‌وای کوردستان دا به‌داخه‌وه جیاوازی فیکری وه‌کو پێویست گرنگیێ نه‌ماوه. رزگار ره‌زا چوچانی: به‌ڵام هه‌مان ئه‌و سه‌ركردانه له ناو یه‌كگرتن بوون كه به‌هۆی جیاوازی فكری جیابونه‌وه له پارتی و پارتی گه‌لیان دامه‌زاند رای ئه‌وان چۆن گۆڕا؟؟ پارتی گۆڕا یان ئه‌و سه‌ركردانه وازیان له رای خۆیان هێنا ؟ تۆ پێت وایه دوای راپه‌ڕین مه‌سه‌له‌ی جیاوازی فكری به‌سه‌ر چوو؟ بێستون به‌رواری: وه‌کو باسم کرد باری گشتی گورا مه‌سه‌له‌ی جیاوازی فکری ئه‌و گرنگیه‌ی جارانی له‌کوردستان نه‌ما( نه‌ک له‌به‌ین چوو وه‌کو تو ده‌پرسی ). له‌لایێک فشاری پارتی و یه‌کێتی به‌سه‌ر حزبه بچوکه‌کان وله‌لایێکی تریش ناکوکی و هه‌وڵه‌کانیان بو خۆ به‌هێزترکردن زه‌مینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تیی بۆ هه‌ندێک له‌و سه‌رکردانه خۆش ده‌کرد بگه‌رێنه‌وه ریزی پارتی و واز له‌بیروباوه‌ری جارانیان بهێنن. ئه‌گه‌رنا پارتی ته‌نیا له‌لایه‌ن هێز و جه‌ماوه‌ره‌وه گورابوو. مه‌به‌ستم له‌که‌مبونه‌وه‌ی گرنگی مه‌سه‌له‌ی جیاوازی فکری له‌کوردستان ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک به‌گشتی و سه‌رکرده‌کان به‌تایبه‌تی زیاتر چاویان له به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستکه‌وتی کاسایه‌تیه. ئه‌و دیارده‌یه حزبه‌کانیشی گرتووته‌وه. رزگار ره‌زا چوچانی:مێژووی سیاسی كورد پڕە لەشەڕی براكوژی، ئەو كات شەڕكەرەكان وەك قارەمان ناویان دەهات، ئەوەی شەڕی نەكردبا ترسنۆك، ئێستا هاوكێشەكە پێچەوانە بووەتەوە، ئەوەی شەڕی كردووە شەرمەزارە و ئەوەی نەشیكردووە پەرێزپاك، تۆ رات چییە لەسەر ئەم گۆڕانە؟ ئایا پارتی گەل لەكام بەرەیان بوو قارەمانەكانی دوێنێ یان.؟؟ بێستون به‌رواری: به‌داخه‌وه کوردستان مێژوویه‌کی درێژی شه‌ری ناوخۆی هه‌یه‌و سه‌رده‌مێک زۆر که‌سیش له‌و شه‌رانه‌دا بوونه قاره‌مان و لایه‌نه‌کانی کوردستانی شانازییان پێوه‌کردووه. شوکر ئیستا ئه‌وه نه‌ماوه‌و ئومێده‌وارم مێژوو راستیی ئه‌و قاره‌مانانه بۆ نه‌وه‌کانمان بنوسێت و چیتریش ئه‌و شه‌ڕانه رونه‌ده‌ن. له‌باره‌ی پارتی گه‌له‌وه هه‌ندێک له‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌زمونێکی درێژیان له‌خه‌بات هه‌بووه‌و به‌پێی ئه‌و ئه‌زمونانه گوڕانیان به‌سه‌ر هاتبوو. خوالێخوشبوو سامی عه‌بدولره‌حمان ده‌یگوت روژانێک له‌سه‌ر جیاوازی بیر‌ورا ئاماده‌بوین به‌رامبه‌رمان بکوژین پاشان ته‌نیا کاتێک هێرشمان کرابایه سه‌ر ئاماده‌بوین به‌رامبه‌رمان بکوژین، به‌لام له‌دوای دامه‌زراندنی پارتی گه‌ل بریارمان دابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خوێنی کورد به‌ده‌ستمان نه‌رژێت، هه‌ر بۆیه که له‌سه‌ناگ وچه‌ند ناوچه‌یه‌کی تر هێرش کرایه‌سه‌ر باره‌گاکانمان پێشمه‌رگه‌ی پارتی گه‌ل پاشه‌کشه‌یان کرد و ئاماده‌ی برا کوژی نه‌بوون. یه‌کێ له‌سه‌روه‌ریه‌کانی پارتی گه‌ل ئه‌وه‌بوو که له‌شه‌ری براکوژی هه‌رگیز به‌شدارنه‌بووه. پارتی گه‌ل هه‌ر له‌کونگره‌ی دامه‌زراندندا یه‌کێ له‌بریاره‌کانی ئه‌وه‌بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک براکوژی نه‌کات ئه‌مه‌ش له‌ناخی بیروباوه‌ری پارتی گه‌له‌وه هه‌ڵقوڵابوو، چونکه پارتی گه‌ل باوه‌ڕی به‌بیرورای جیاواز هه‌بوو و بانگه‌وازی ده‌کرد بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کوردستانیه‌کان له‌یه‌ک به‌ره‌ی کوردستانی‌دا وه‌ک چون خه‌باتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ده‌کرد واش کاری ده‌کرد بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی که‌له کۆی به‌ره کوردستانیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانی گه‌وره پێکبهێندرێت. راگه‌یاندنی پارتی گه‌ل، که‌له‌و سه‌رده‌مه له راگه‌یاندنه سه‌رکه‌وتووه‌کان بوو، زور گرنگیی به‌و لایه‌نه‌ده‌دا و له‌ئاستی په‌روه‌رده‌ی ناوخۆشدا دایم بابه‌تی سه‌ره‌کی بوو هه‌ربۆیه‌ش ئه‌و خویه به‌ئه‌ندامان وکادیرانیه‌وه‌دیار بوو. رزگار ره‌زا چوچانی: زور باسی کادیرانی پارتی گه‌ل ده‌که‌ی ئه‌ی کوا ئه‌و کادیرانه‌ی پارتی گه‌ل باری هێناون له‌كوێن كامه‌یه كاریگه‌رییان؟ بێستون به‌رواری: کادیرانی پارتی گه‌ل چ له‌ئاستی سه‌رکردایه‌تی و چ له ئاستی کادیری پێشکه‌وتوو ئه‌مڕو به‌شێوه‌یه‌کی تاکه‌که‌سی روڵێکی باش ده‌گێرن له‌کوردستان. له‌سه‌رکردایه‌تی لایه‌نه‌کانی کوردستانیه‌وه بگره تاکو له پۆسته گرنگه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان و پارله‌مان وداموده‌زگه‌کانی حکومه‌تی عیراقیش. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت که‌ژماره‌یه‌کی به‌رچاوییش له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌بێ لایه‌نی ماونه‌ته‌وه. لێره‌وه حه‌زده‌که‌م ئه‌و گلله‌ییه له‌حکومه‌ت و ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردستان بکه‌م که هیچ رێزێک له‌و پێشمه‌رگه‌و کادیرانه نه‌گیراوه له‌روژانی سه‌ختدا به‌دڵسۆزی بۆ کوردستان تێکۆشاون به‌ڵام ئه‌مرو بێلایه‌ن دانیشتوون و خه‌باتی ساڵانی ئه‌وان به‌رچاونه‌گیراوه، هه‌روه‌ها زۆر له شه‌هیدانی قاره‌مانی پارتی گه‌ل به‌بێ ناونیشان ماون و بنه‌ماڵه‌كانیشیان پشتگوێ خراون. رزگار ره‌زا چوچانی: تۆ پێت وایه ده‌بێ چی بكرێت بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه؟ بێستون به‌رواری: پێشتریش له‌بابه‌تێکدا که له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن نوسیبوم بڵاوم کرده‌وه، داوا ده‌که‌م ده‌زگایه‌کی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌بێت بۆ کاروباری ئه‌و خه‌باتگێر و تێکوشه‌رانه که له‌خه‌باتی گه‌له‌که‌مان دا به‌شداربوونه‌و ئێستا حزبه‌کان لێیان نابن به‌خاوه‌ن. ئه‌مانه گه‌نجینه‌یه‌کن که‌بزاڤی رزگاریخوازی کوردی به‌رهه‌می هێناون و به‌هزرو بیری نه‌ته‌وه‌یی په‌روه‌رده کراون و خاوه‌ن ئه‌زمونێکی به‌که‌ڵکن بۆ ئه‌مرۆی کوردستان. رزگار ره‌زا چوچانی: هه‌وڵی دروستكردنه‌وه‌ی پاسۆك له ئارادابوو ئایا ئێوه تائێستا ئه‌و هه‌وڵه‌تان نه‌داوه‌وه‌ك پارتی گه‌ل؟ بونی پارتێكی وه‌ك پارتی گه‌ل بۆ ئه‌مرۆی كوردستان تاچه‌ند پێست بوو.؟ بێستون به‌رواری: به‌رای من پارتی گه‌ل قوتابخانه‌یه‌کی کوردایه‌تی بوو بیروباوه‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌یی و زانستی له‌کوردستاندا چاند. له‌کات و سه‌رده‌مێکی گونجاو دامه‌زرا، به‌ڵام بارودۆخی کوردستان و ناوچه‌که‌وا گوڕا که‌ئه‌و زه‌مینه له‌باره‌ی نه‌هێشته‌وه بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و قوتابخانه‌یه له‌و کاته‌دا. ئێستاش جارێکی‌تر باشوری کوردستان زۆر پێویستی به‌و قوتابخانه‌یه هه‌یه به‌ڵام نه‌ک به‌و شێوازه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پارتی گه‌ل دامه‌زرا. مه‌به‌ستم له‌بیروباوه‌ری پارتی گه‌له که گرنگی به خه‌باتی چینایه‌تی ده‌دات له‌گه‌ڵ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی چونکه له‌یه‌کترازانی ئه‌و دو لایه‌نه‌ی خه‌بات ئه‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ی ئه‌مرۆ له‌کوردستان دا هه‌یه دێنێته بار و ده‌بێته مه‌ترسیه‌ک له‌سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی. کورد له باشور پێویستی به‌هۆشیاری سیاسی و رۆشه‌نبیری گشتی هه‌یه نه‌ک به‌زیادکردنی ژماره‌ی حزبه‌کان. هۆشیاری و رۆشنبیری هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌لای تاکی کورد به‌رزده‌کات و هه‌روه‌هاش به‌رپرسیاری به‌رامبه‌ر گه‌ل و وڵات نه‌ک پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی پارتایه‌تی و که‌سایه‌تی. به‌رای من گه‌له‌که‌مان ئه‌وه‌نده شه‌رو نه‌هامه‌تیی دیوه که پێویستی به‌هێمنیی و ئاسوده‌یی هه‌یه تاکو به‌هۆشیاری و زانابوون رێگه‌ی خه‌باتی هه‌ڵبژێریت. هه‌ڵبه‌ت هه‌وڵی جۆراوجۆر دراوه‌و لێره‌و له‌وێ هه‌وڵی وا هه‌یه. به‌ڵام به بروای من هه‌ر ئه‌و هه‌سته به‌رزه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌یه که پێشتر باسمكردن، زۆربه‌ی هه‌ڤاڵانمان پاڵ ئه‌دا بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌ی هه‌مانه و جموجوڵێکی وایان نه‌کردووه که دوژمنانی کورد سودی لێ وه‌ربگرن وئه‌زمونه‌که‌مان لاوازبکه‌ن. رزگار ره‌زا چوچانی: هه‌وڵه‌كان چۆن دراون؟ تۆ پێت وایه كه مه‌به‌ده‌ئی پارتی گه‌ل كاری له‌سه‌ر بكرێت گرنكه نه‌ك زیادكردنی حزب، كام لایه‌ن ئێستا له‌و مه‌بده‌ئه‌وه نزیك له حزبه‌كوردیه‌كان؟ خۆ ده‌بێت لایه‌نێك هه‌بێت خه‌ڵك به‌و مه‌بده‌ئه كاری تیا بكات ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌بێت چۆن كاربۆ ئه‌و بڕوایه بكرێت كه به پیویستی ده‌زانی؟ بێستون به‌رواری: یه‌کێ له‌هه‌وڵه‌کان ئه‌وه‌بوو چه‌ند کادرو سه‌رکرده‌ی جارانی پارتی گه‌ل که له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌ژین جارێکی تر به‌ناوی کادیرانی پارتی گه‌ل بچنه ریزی یه‌کیتی نیشتیمانی کوردستان و بگه‌رێنه‌وه کوردستان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ڤالانی جاران و هه‌وڵێکیش بده‌ن بۆ زینده‌کردنه‌وه‌ی خودی پارتی گه‌ل به‌ده‌ست کادیرانی جاران، که‌تا ئیستا بێلایه‌ن ماون، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان سه‌ریان نه‌گرتووه و زه‌مینه‌ش هه‌یه بۆ هه‌وڵی تر. بۆ به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌تان ده‌ڵێم ئه‌مرو هیچ له حزبه‌کانی کوردستان له‌فکر و رێبازی پارتی گه‌ل نزیک نین. به‌رزکردنی ئاستی رۆشنبیری گشتی و هۆشیاری سیاسی به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک و له‌هه‌ر رێکخستنێکی نیشتمانپه‌روه‌ریدا رێگه خۆشکردنه بۆ ئه‌و رێباز و مه‌بده‌ئه‌ی پارتی گه‌ل هه‌ڵگری بوو. رزگار ره‌زا چوچانی: بێنه سه‌ر لایه‌نێكی تر ئێستا له كوردستان ئۆپۆزیسۆنێك دروست بووه هه‌ندێك له‌ده‌سه‌ڵات تا ئێستاش بڕوا به هه‌بونی ئۆپۆزیسۆن ناهێنن و وه‌ك به‌شێك له لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ناوی ده‌به‌ن تۆ رات چییه؟ وه‌ك چاودێریت كردووه تاچه‌ند له ئه‌دای ئۆپۆزسیۆن رازیت؟ بێستون به‌رواری: په‌یدابوون و دروستبوونی ئۆپۆزسیون شتێکی زور سروشتیه‌و پێویسته‌هه‌بێت. به‌بروای من ئۆپۆزسیۆن ده‌بێ به‌ئامانجی گۆڕینی شێوه‌ی ده‌سته‌ڵات بێت نه‌ک ته‌نیا بو به‌ده‌ستهێنانی کورسیی حوکم. ئۆپۆزسیۆن که ره‌خنه له‌ده‌سته‌ڵات ده‌گرێت ده‌بێت ئالته‌رناتیڤی رون وئاشکراش پێشکه‌ش بکات. له کوردستان ئۆپۆزسیۆن له‌هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانیدایه له‌رێخستنه‌وه‌ی خه‌ڵکانی نارازی له‌شێوه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ڵام به‌داخه‌وه‌سه‌رکه‌وتوو نیه له‌و رێکخستنه‌وه‌یه له‌لایێک لوکاله (ناوچه‌ی یه)و سه‌رانسه‌ری نیه له‌لایێکیش به‌کرده‌وه خۆی له‌ده‌سته‌ڵات جیاناکاته‌وه تاکو ببێته جێگای متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر. که‌هه‌ندێک له‌ده‌سته‌ڵات بروا به‌هه‌بونی ئۆپۆزسیۆن ناهێنن و به‌به‌شێکی ده‌سته‌لاتی ده‌زانن، تا راده‌یه‌ک مافیان هه‌بووه چونکه تا هه‌ڵبژاردنی ئه خوله‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان روڵی ئۆپۆزسیۆن دیار و ئاشکرا نه‌بوو و له‌ده‌سته‌لاتیشدا به‌شداربوون. رزگار ره‌زا چوچانی: دیاره ئه‌گه‌رچی دورن له‌وڵات به‌ڵام نێوانت له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت ماوه بۆیه ده‌پرسم بۆ پرس و په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد به‌ناوه‌ندی عێراقه‌وه تێڕوانیت چییه چۆن له سیاسه‌تی كورد ده‌ڕوانی له‌و روه‌وه؟ بێستون به‌رواری: ئه‌گه‌ر له سوید دانیشتووم مانای وانیه کوردستان و عیراق له‌مێشک و هۆشم دور که‌ونه‌وه. کوردستان قوناغێکی گه‌وره‌ی بریوه‌و ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت که له‌سه‌رده‌مێکی نزیکدا به‌ر شاڵاوی وێرانکردنی کوردستان و قڕکردنی گه‌لی کورد که‌وتبووین ئه‌مڕو خاوه‌ن په‌رله‌مان و حکومه‌تین وکوردستان له به‌شه‌کانی تری عیراق هێمنترو ئاوه‌دانتره، به‌ڵام ئه‌وه‌به‌س نیه چونکه ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی بۆ گه‌لی کورد هاته‌پێش وه‌کو پێویست که‌ڵکی لێ وه‌رنه‌گیراوه. له‌کوردستان: گرنگی نه به‌مروڤی کورد و په‌روه‌رده‌کردنی دراوه‌و نه به‌ژێرخانی پیشه‌سازی و ئابوری. هه‌ر بۆ نمونه ئه‌و دێهاتانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی به‌خێوکردبوو و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش روخێنران تا ئیستا ئاوه‌دان نه‌کراون و به‌رهه‌می کشتوکاڵی ئه‌وتۆی نیه. ئازادی و دیموکراسی هه‌یه به‌ڵام دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی و یاسا جێگای مه‌ترسین له‌کوردستانی ئه‌مرو . له18 سالی رابردوو و به‌و داراییه‌ی که له‌کوردستان هه‌بوو ده‌بوایه زۆر زۆرتر له‌مه‌ی ئیستا هه‌یه کرابایه. له‌عیراقیش کورد مافی زۆر له‌وه‌ی وه‌ریگرتووه زیاتره، ئه‌گه‌ر کوردستان هه‌ر ده‌بێ پارچه‌یه‌کی عیراق بێت، که من بروام پێ نیه. پێکهاته‌کانی عیراق شتی هاوبه‌شیان پێکه‌وه نه‌ماوه‌و ده‌بێت ئه‌م وڵاته هه‌ر نه‌بێت ببێته سێ هه‌رێم. ئه‌مه‌حه‌وت ساڵه سه‌نگی کورد له‌به‌غدا ساڵ به‌ساڵ که‌م ده‌بێت، بارودوخی عیراق ئارام نه‌بووه‌و ئاینده‌ش دیار نیه. چه‌ند له(هاوپه‌یمانانی ئێمه) ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست که‌سیان دانیان به‌مافه‌کانی ئێمه‌نه‌دا! که‌سه‌رۆکی کۆمار کورد بێت و توانای یه‌کلا کردنه‌وه‌ی گرفته‌کانی هه‌رێم و به‌غدای به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت چۆن و تاکه‌ی ده‌توانین پارچه‌یه‌کی ئه‌و وڵاته بمێنین؟ ئه‌وه‌نده‌ی رێبه‌رانی کورد خه‌باتیان بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی عیراق کرد خه‌باتیان بۆ مسوگه‌ر کردنی مافه‌کانی کورد نه‌کردووه. ده‌بوایه‌و ده‌بێت کورد به‌ئاشکرا داوای هه‌مو مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بکات و کاریشی بۆ بکات نه‌ک چاوه‌رێی خه‌ڵکی بن. rzgarchuchani@hotmail.com http://www.kurdistanan.net |
زياتز بخوينه‌وه |
تێبینیه‌کان