بەختیار مام حەمید - دادە بەسۆز بۆجێتهێشتین؟!
21-06-10
ژمارهی خوێنهران 89
دادە بەسۆز...
خوشگیلە..
سڵاڤ و سۆز..
سیروان و وان و ورمێ و جوانتر لەو نیلە..
ئەرێ کچێ بۆ جێتهێشتین؟!..
بۆوا زوو سەفەرت کرد؟
ئەى نەمووت ئێمە لە پێشتین؟..
کوا خوێندنى وانەى کوردى و کوا مامۆستاو ئەى کوانى بۆ نمرە تین؟!.،
ئەرێ خوشکیلە گیان..
تۆ بە نیاز نەبووى ببیە پزیشک؟.
بە دیار جەستەى ماندوى زارۆڵێکى قەندیلەوە بگرى ئیشک؟!.
ئەى تۆ نەتووت دەبمە ئەندازیار..
بۆ وەڵات؟!
دەچمە ئەفرین چێى دەکەم هەزار تەلار؟!
وتیشت قەت ناچمە لەندەن
قەتیش خەونم نیە خەڵات!..
ئینجا وتت گژوگیاى ئەم کوردستانە شفاى بەندەن..
خوشکیلە جوانە میهرەبانە زێرێنەکەم..
ئەى بەسۆزە دڵپڕ سۆزە شیرینەکەم..
ئەى تۆ نەتووت دەبمە مامۆستاى بیرکارى؟!..
تا بە زارى....
توندو ڕەخنە زەربە لە دوژمنان بدەین؟.
نەتوت دەچمە دێیەکى ناوچەى گەڤەر..
زارۆکێن وێ ڕادەهێنم تا بە بیرمان کاربکەین؟!
بۆ ئەوەى لە م خاگە پاکە دەریان بکەین داگیرکەر؟!....
بەسۆزەکەم..
ئەى پەى دوژمن باهۆزەکەم....
ئەى تۆ نەتووت دەبمە باڵوێز لە وەڵاتەوە دەچمە پاریس؟!.
نەتووت بە نمرەى بەرزم خوازیارم بچمە پەرتوکى گینس؟!
وە بیرم هات ئەرێ بەڕاست...
تۆ نەتوت دەبمە نوسەر؟!...
ئەڤ وەڵاتە خاڵى دەکەم لە وەحش و جڕو جانەوەر؟!...
نەتووت دەبمە ڕەخنەگر..
نەتووت دەبمە چراى ڕێى ئەوەى کو مرد..
نەتووت بۆڕۆژنامەڤان دەبمە ڕێگا دەبمە پرد؟!..
خۆئەمێستا ڕۆژنامەنووسانى ئێرە..
کە دەم و زووان و لوتیان بە جمان و ڕەخنە فێرە..
لە ئاست ئەم کۆچەى تۆدا زۆر بێدەنگن..
نەک بێئاگا و گەمژە..
تەنانەت ووڕو دەبەنگن!..
هەموو بوون بە دژە بەشەر..
خۆهەمانە گەلێ ژیرە..
ئازارى تۆو کوردستان و گەلەکەشى لە بیرە..
وەلێ کەم و بەو سەنگن..
بەسۆز گیان....
قوربانى ئێش و ئازارى بێ وادەت بم..
میوانى هەنگاوى ڕێکى ڕێگەى باشت بم..
قوربانى گیرفانى جوانى بێ مادەت بم..
قوربانى جلکى جوانى
خوێندنگەو نشینگەت بم...
قوربانى چۆمان و وێزێ و سنوورى قەندیلت بم..
میوانى نمرەى بەرز و دایەو باوەى بە دەست خەمەوە دیلت بم !...
دادە بەسۆز هۆ خوشکەکەم ...
بیرى تۆو هەموو مناڵانى
بێ ژیانى
گەلە ژێر دەستەکەم دەکەم...
قوربانى خوێنى سورى پڕ نوورى دورى سنورت بم..
قوربانى بەفرو بارانى
سەربانى وەک مەندیلت بم..
میوانى گۆڕى بێ نازو دوو لە دایەت بم..
میوانى خەت خەتێن و چاوشارکێو
گشت کایەت بم..
قوربانى جەستەى گەرمى گڕدارى وەک ئاهوورت بم !..
قوربانى هەناسەى پاکى
وەک باى خاکى
دەورى جودى و شنەى کێوى تورت بم..
دادە بەسۆز ..
بۆ تە بگریم
یان بۆمناڵانى باکور؟!
پەى تۆ بگریم یان پەى ڕژانى خوێنى سوور؟!
بۆ تۆ بگریم یان بۆجەستەى وونى فەرهاد..
بۆ تۆ بگریم یان بۆ گریەى داڵگى فەرزاد ؟!..
بۆتۆبگریم یان بۆ ئاوارانى سنوور؟!..
ژبو تە بگریم یا ژبوو زارۆکێن ئاموداى بێ خودانى پڕ لوورە لوور؟!
بۆتۆبگریم یان بۆئڤ هەمى ئافاتە؟..
بۆ کەس ناگریم
هیوام هەیە بە گەریلاو داهاتوى ئەم وەڵاتە...
دادە بەسۆز دیسانەوە....
قوربانى شەهادەتى بەرزو ڕێزو زۆر سادەت بم...
بەختیار مام حەمید 19-6-2010
http://www.kurdistanan.net |