رامانى ئەردۆغان!!- رابەر رەشید
رابهر رهشید 25-06-10 ژمارهی خوێنهران 105
رامانى ئەردۆغان!!- رابەر رەشید - کەرکوک ئەوە لە چى راماویت و سەرنجەدەى؟! گوێت لە گیزەى رستە گوللەی بیکەیسییە و هەنسکەدەی؟! بیرت لاى کام لووتکە چیای پڕ گەریلایە؟ ئەو خاڵەى تۆ و پیاوەکانت لێی دەڕوانن: ئەوە سەنگەرى شەرەف و بەرخۆدانە ئەوە مەکۆی گیانبەخشینء پاراستنى شەرەفى هەر چوار پارچەکەی کوردستانە.. دە ڕامێنە، تێر رامێنە! هەتا هێزى تێڕامانت لە گیاندایە، سەرنج بدەو تێڕامێنە! من دڵنیام: ئەوەى لە هزری تۆدا دەبزوێ.. سەرسووڕمانتە، لەوەى چۆن کچە گەریللا.. بەرگەى نێو چڕە دوکەلڕء بۆمبی فسفۆرى فڕۆکەو تۆپى دوورهاوێژی ئێوەى موسڵمان دەگرێ! بێگم!!.. زۆر دڵنیابەو بزانە، ئیدى تەواو، لەگەلڕ ئێوە دوا تنۆکى ئارامیمان تکاو نەما پردی ئاشتی و ئاشتەوایی و چاوەڕوانیی گشتمان ڕما.. ئیدى تەنها زمانى گووللەو ئاگرە دێنە سەرمێزى گفتوگۆ.. بۆ دواجاریش دڵنیابەو گوێ بگرە: گەر دەتەوآ وڵاتەکەت ئاسوودەبێ: دەوازبێنە لە هەڕەشەو پیلانگێڕان.. بڕیار بدە بە وازهێنان: لە خوێنڕشتن، لە کوردکوشتن لە شەڕى ماڵ بە ماڵ و شەڕى گەریللاو گوند سووتان.. شەڕى تایبەتى منداڵان.. شەڕى ئەنفالى کەلتوورو بەجاشکردنى هاوڵاتیان.. شەڕى نەهێشتنى زمان.. چ لە زانکۆ، یان دبستان.. شەڕى سڕینەوەى کوردو سووتماککردنى کوردستان! هۆشتان بێننەوە سەرخۆتان: زەمەنى خەلیفە نەما.. مەلاى خەتێیەک بێتەگۆ میللەتێک دەسخەڕۆ بکاو.. میللەتێکیتر دەستەمۆ! هەتا زووە: سوارى کۆپتەرەکەت ببەو بڕۆ.. لە ئەنقەرەى ئەتاتورکا هەرچى مافیاو ژەنەڕاڵى بە ئەزموونى خوێنڕشتنە، کۆیانکەوەو دوا دیمەنی سەرنجەکانتیان پێ بڵێ: کە چۆن کچە گەریللایەک لە سەنگەردا، چۆکداناداو ماناى هەڵاتن نازانآ، تاکو بەسەربەرزى دەمرێ.. کە چۆن لووتکە دەبێتە گڕ، قەدپاڵ دەبێتە گڕستان.. رقى پێدەشتیش دەتەقێ و ئەویش دەبێتن بە گڕکان.. بۆ سووتانى دوژمنانى ئازادی و یەکبوونى ئینسان! 23/6/2010 http://www.kurdistanan.net |
زياتز بخوينهوه |
بهسه چیتر به ئاژاوهچى و تیَكدهرمان ناوزهد مهكهن- رابهر رهشید |
له كهركوك خویَندن به زمانى كوردى ، بهرهو كوىَ؟ ڕابهر ڕهشید |
تێبینیهکان