پشکۆیه‌ک له خۆڵه‌مێشدا به‌شێکی گرنگ له ژیاننامه‌ی هۆمه‌ر شێخمووس
25-06-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 128
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د
له هه‌فته‌ی رابردوودا دوا کتێبی نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د که ده‌کاته 33 –یه‌مین کتێب که‌وته کتێبخانه‌کانی کوردستان. ئه‌م کتێبه له ژێر ئه‌م ناونیشانه‌دایه " پشکۆیه‌ک له خۆڵه‌مێشدا- به‌شێکی گرنگ له ژیاننامه‌ی هۆمه‌ر شێخمووس" که دابه‌شی سێ به‌ش کراوه. به‌شی یه‌که‌م بریتیه له چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هۆمه‌ر شێخمووس هه‌ر له منداڵیه‌وه تا ئه‌و رۆژه‌ی وازی له ریزه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و تا به ئه‌مڕۆش ده‌گات، که پڕاوپڕه له زانیاری و له چه‌ندان شوێندا ده‌یان شتی نهێنی ئاشکرا کردووه. به‌شی دووه‌می کتێبه‌که ته‌رخانکراوه بۆ زیاتر له 200 به‌ڵگه‌نامه‌ی دانسقه که به‌شێکن له مێژووی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه‌که‌ی. له به‌شی سێیه‌مدا زیاتر له 100 وێنه بڵاوکراوه‌ته‌وه که هه‌ر یه‌کێک له وێنه‌کان کۆمه‌ڵێک حکایه‌ت و رووداو و سه‌ربرده ده‌گێڕنه‌وه.
وا لێره‌دا له چه‌ند دێڕێک‌دا پڕۆڤایلی هۆمه‌ر شێخمووس بڵاوده‌که‌ینه‌وه که له پێشه‌کی کتێبه‌که داندراوه.
شایانی باسه؛ کتێبی ناوبراو بریتیه له 560 لاپه‌ڕه و له چاپی یه‌که‌مدا 2000 دانه‌ی لێ چاپکراوه.
پێشه‌کی
ئه‌م کتێبه وه‌ک له‌ژێر ناونیشانه‌که‌یدا نووسراوه " به‌شێکی گرنگ له ژیاننامه‌ی هۆمه‌ر شێخمووس" و سه‌ره‌تا ئاماژه به ئامانج و گرفته‌کان ده‌ده‌م، خاڵی هه‌ره تیشکهاوێژ بۆ نووسینه‌وه‌ی بیۆگرافیای که‌سایه‌تیێکی وه‌ک هۆمه‌ر شێخمووس کۆمه‌ڵێک ده‌لاله‌ت له خۆی کۆده‌کاته‌وه پێش هه‌موو ده‌لاله‌ته‌کان هه‌ڵدانه‌وه و باسکردنی چه‌ندان رووداوه و واقیعه که تا ئێستا نمانه‌کراون و کاریان له‌سه‌ر نه‌کراوه، بۆ ئه‌مه هه‌وڵم داوه له دووتوێ ی پرسیاره‌کاندا چه‌ندان رووداو و مێژوویی بوروژێنم که وه‌ڵامه‌کانی یان ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌ک له سه‌رچاوه باوه‌ڕپێکراوه‌کان بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان به گشتی و مێژووی ژیانی حزبایه‌تی کوردی به تایبه‌تی.
نه‌هاتووم ژیاننامه‌ی هۆمه‌ر شێخمووس وه‌ک چۆن خۆی ده‌یه‌وێت بنووسمه‌وه، به‌ڵکو کارێکی رۆژنامه‌گه‌ریم کردووه و له هونه‌ری رۆژنامه‌نووسیدا ده‌چێته خانه‌ی چاوپێکه‌وتنی درێژ، به‌ڵام له‌و هونه‌ره‌دا سوودم له هونه‌ری بیۆگرافیانووسین وه‌رگرتووه و له هێڵه هونه‌رییه‌کانی ئه‌و کاره‌دا لام نه‌داوه، به کورتی هونه‌ری رۆژنامه‌گه‌ریی و هونه‌ری بیۆگرافیانووسینم ئاوێزانی یه‌کتر کردووه و ده‌کرێت ناوی بنێین هونه‌ری " رۆژنامه- بیۆگرافیا نووسی"، که وه‌ک ده‌زانرێت یه‌کێک له ره‌گه‌زه‌کانی نووسینه‌وه‌ی بیۆگرافیانووسین، سوود وه‌رگرتنه له زنجیره رووداوه‌کانی مێژوو، منیش له‌م کاره‌مدا پێ به پێ و به گوێره‌ی مێژووی ژیانی هۆمه‌ر شێخمووس هه‌نگاوم ناوه و پرسیارم له یان کردووه، ئه‌گه‌رچی له چه‌ند شوێنێکدا جۆرێک له بازدان و گه‌ڕانه‌وه‌ی مێژوویی تێدایه، ئه‌مه‌ش تاوانی من نیه، به‌ڵکو به‌شێکه له ئاڵۆزییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی.
ساڵێک زیاتره له‌م کتێبه‌دا کارده‌که‌م، له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا کۆمه‌ڵێک گرفت بوونه‌ته رێگر، به تایبه‌تیش نه‌بوونی کات، چونکه له‌پاڵ کارکردن له‌م کتێبه‌دا لێره له سوید ده‌خوێنم و له وڵاتێکی وه‌ک سویدیش خوێندن ئه‌وه‌نده جدییه پێویسته زۆربه‌ی کاته‌کانی بۆ ته‌رخان بکرێت.
گرفتێکی تر که بۆ زیاتر له سێ مانگ کاره‌که‌ی په‌کخستم، ئه‌ویش به هۆی ئازاری پشتی هۆمه‌ر شێخمووس بوو که سه‌ردانی پزیشکی کرد و پێیان گووت: گومان ده‌که‌ین تووشی شێرپه‌نجه بووبیت، دیاره نه‌خۆشیێکی له‌وجۆره مرۆ رووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێک پرسیار و کێشه‌ی ده‌روونی ده‌کاته‌وه. ئه‌و هه‌واڵه زۆربه‌ی براده‌ر و دۆسته‌کانی دڵگران و غه‌مبار کرد. نه‌ده‌کرا به بێ بوونی دوا بڕیاری پزیشک له‌سه‌ر کاره‌که‌مان به‌رده‌وام بین، ئه‌گه‌رچی هه‌ر ئه‌و کاته دووجاری تریش دانیشتین و له‌سه‌ر پرسیار و وه‌ڵامه‌کانمان به‌رده‌وام بووین، هه‌ستم ده‌کرد زۆر بێ تاقه‌ته و ناکرێت به‌رده‌وام بین. دوای چه‌ندان پشکنین و سه‌ردانی باشترین و به‌ناوبانگترین پزیشک، دیار بوو ده‌ستنیشانکردنی هه‌ڵه بووه و شوکر شێرپه‌نجه ده‌رنه‌چوو. ئه‌مه بۆ من هه‌واڵێکی دڵخۆشکه‌ر بوو.
گرفتێکی تر که رووبه‌ڕووم بووه‌وه، به تایبه‌تیش له کاتی گواستنه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که له کاسێته‌وه بۆ سه‌ر کاغه‌ز، ده‌بووایه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگ هاوسه‌ر و منداڵه‌کانم فه‌رامۆش بکه‌م، یاخود به گوێره‌ی ده‌رفه‌ت تێکسته‌که بنووسمه‌وه، له‌و رووه‌وه پێویسته سوپاسی هه‌وڵی جوامێرانه‌ی " نازه" ی هاوسه‌رم بکه‌م که له‌و ماوه‌یه‌دا یارمه‌تیده‌رم بوو، ته‌واوی کاره‌کانی ماڵه‌وه و بازاڕکردن و په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌کانی گرتبووه ئه‌ستۆی خۆی، زۆربه‌ی رۆژانی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه‌ش سه‌رله‌به‌یانی تا عه‌سرێکی دره‌نگ منداڵه‌کانی ده‌برده ده‌ره‌وه.
گرفتێکی تر، که من به گرفتێکی سه‌ره‌کیم داده‌نا، ئه‌ویش ئه‌وه بوو، تۆ بڵێیت خاوه‌نی بیۆگرافیاکه رێگا بدات له پاشکۆی کتێبه‌که‌دا کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه‌ی دانسقه بڵاوبکه‌ینه‌وه، که ده‌مزانی خاوه‌نی ئه‌رشیفێکی ده‌وڵه‌مه‌نده! چونکه بیۆگرافیا به‌شێکه له مێژوو، ئێ مێژووش ئه‌وه‌نده‌ی پشت به به‌ڵگه‌نامه ده‌به‌ستێت ئه‌وه‌نده هه‌ڵگری ئیجتهادی شه‌خسی نیه. له‌و رووه‌وه ئه‌وه‌ی زۆر دڵخۆشی کردم، مانگی تشرینی یه‌که‌می ساڵی 2008 هومه‌ر شێخمووس و ئه‌گنێتای هاوسه‌ری سه‌ردانی کوردستانی باشووریان کرد، پێش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ر بکات گووتی: ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئێمه لێره نین، ماڵه‌که‌مان و ته‌واوی ئه‌رشیف و کتێبخانه‌که‌ی ماڵه‌وه له خزمه‌تت دایه و کلیلێکی ماڵه‌وه‌ی ته‌سلیم کردم، ئه‌مه هه‌م سیقه‌یه‌کی گه‌وره بوو که پێ ی به‌خشیم، هه‌م بۆ من بووه سه‌رچاوه‌یێکی زۆر گرنگ بۆ باشتر ناسینی هۆمه‌ر، به تایبه‌تیش له کاتی داڕشتنی پرسیاره‌کانمدا.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌م کتێبه بریتیه له سێ به‌ش له به‌شی یه‌که‌مدا تێکستی چاوپێکه‌وتنێکی دوور و درێژه له‌گه‌ڵ هۆمه‌ر شێخمووس و زیاتریش گرنگی به ژیانی سیاسی و حزبی له کوردستان و خه‌باتی کوردایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، به تایبه‌تیش له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا دراوه. له به‌شی دووه‌مدا کۆمه‌ڵێک وێنه‌مان بڵاوکردۆته‌وه، که هه‌ر یه‌کێک له وێنه‌کان بریتیه له چه‌ندان حکایه‌ت و چیڕۆک و ته‌واوی وێنه‌کان هه‌ڵگری چه‌ندان رووداوی مێژووین و زۆربه‌ی وێنه‌کانیش یه‌که‌مینجاره بڵاوده‌کرێنه‌وه. له به‌شی سێ یه‌می کتێبه‌که‌دا که به‌شێکی دیاری کتێبه‌که‌ی بۆ ته‌رخانکراوه ده‌یان به‌ڵگه‌نامانه‌و نووسراومان بڵاوکردۆته‌وه، که زۆربه‌یان له‌به‌ر دانه ئۆرجیناڵه‌کان سکان کراون، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه ته‌واوکه‌ری وه‌ڵامه‌کانی هۆمه‌رن، به تایبه‌تیش بۆ ئه‌و وه‌ڵامانه‌ی که پێویستیان به به‌ڵگه‌نامه هه‌بووه.
هیوادارم له رێگای ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا کۆمه‌ڵێک تارمایی نێو مێژووی کوردایه‌تیمان رۆشن کردبێته‌وه، چونکه مێژووی ژیانی هۆمه‌ر به‌شێکه له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان، له کاتی ده‌ورکردنه‌وه و نووسینه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا ناکرێت ناوی یان فه‌رامۆش و په‌راوێز بخرێت. له که‌موکوڕییه‌کانم ببوورن، چونکه کاری له‌مجۆره ئه‌سته‌مه بێ که‌موکوڕی تێبپه‌ڕێت، نه‌خوازه‌ڵڵا کارکردن له‌سه‌ر مێژووی کوردایه‌تی و له‌و بواره‌شدا ئه‌مه یه‌که‌مین کتێبی چاپکراوی منه، ئه‌گه‌رچی کاتی خۆی چاوپێکه‌وتنێکی چه‌ندان کاتژمێریم له‌گه‌ڵ د.شاکرۆی محۆ کردووه و چه‌ند به‌شێکم له رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ بڵاوکردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌م کاره‌م زۆر جیاوازتره له‌و کاره.
بۆ زانیاری زیاتری خوێنه‌رانیش ئه‌م چاوپێکه‌وتنه سه‌ره‌تا له سه‌ر کاستێت تۆمارکراوه و بریتیه له 13 کاتژمێر و پاش نووسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کاغه‌ز لێ ی زیاد و که‌م کراوه و هۆمه‌ر چه‌ندانجار به تێکسته‌که‌دا چۆته‌وه و منیش مشت و ماڵم کردووه
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست:
وه‌ک کلیلێک بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کتێبه وا به کورتی پرۆڤایلی هۆمه‌ر شێخمووس ده‌نووسمه‌وه؛
ساڵی 1942 له شارۆچکه‌ی عامووده له کوردستانی رۆژئاوا "سوریا" له دایک بووه.
له 7/2/1962 هاتۆته ئه‌وروپا، ته‌نیا 20 ساڵ له سوریا ژیاوه.
زیاتر له 5 مانگ له ئه‌ڵمانیا ژیاوه، چونکه که هاتۆته ئه‌وروپا یه‌که‌مینجار چۆته ئه‌ڵمانیا.
له 1962 تا مانگی ئه‌یلوولی 1967 له به‌ریتانیا ژیاوه.
له ساڵی 1967 تا 1978 یه‌که‌مینجار، جاری دووه‌م له ساڵی 1985 تا 2001. له سوید ژیاوه.
له مانگی کانوونی یه‌که‌می 1978 تا مانگی ته‌مووزی 1979، یه‌که‌مینجار، پاشان له مانگی شوباتی 1980 تا مانگی ئابی 1981 له شاخ پێشمه‌رگه بووه.
جاری یه‌که‌م مانگی ئه‌یلوولی 1976 تا مانگی ئابی 1977، جاری دووه‌م؛ له ساڵی 2001 تا مانگی تشرینی یه‌که‌می ساڵی 2007 له ئه‌مریکا ژیاوه.
ساڵی 1958 بۆته ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستان له سوریا.
ساڵی 1959- 1961 بۆته ئه‌ندامی " لیژنه‌ی فه‌رعی" خوێندکاران هی هه‌مان حزب له حه‌له‌ب.
ساڵی 1963- 1966 له ئینگلیستان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد له ئه‌وروپا بووه. له هه‌مان کاتدا سکرتێری لقی ئینگلستانی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد له ئه‌وروپا بووه.
ساڵی 1963- 1966 ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئه‌وروپای رێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق بوو و لێپرسراوی رێکخستنی ئینگلستانیش بووه، که ئه‌و کاته جۆرێک له نوێنه‌رایه‌تی شۆڕشیش بوو.
ساڵی 1966 وازی له کاری حزبی هێناوه.
ساڵی 1970 و ساڵی1974 بووه به سکرتێری لقی سویدی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد له ئه‌وروپا.
ساڵی 1972 له زانکۆی ستۆکهۆڵم، بڕوانامه‌ی ماجستێری وه‌رگرتووه، بابه‌تی بڕوانامه‌که‌ی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی سنوور بووه له نێوان چین و یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت.
ساڵی 1975 بووه به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئه‌ندام بووه له کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه و لێپرسراوی یارمه‌تیده‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بووه بۆ کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات- ئه‌کسا".
ساڵی 1976- 1977 لێپرسراو و دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بووه له ئه‌مریکا، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری یه‌کێتییش بووه له‌وێ.
له کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ساڵی 1978- 1979 له ناوزه‌نگ " کوردستانی عیراق" بووه و به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی و لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، به‌ڵام له ده‌ره‌وه زۆر نه‌ماوه‌ته‌وه و بۆ بنکه‌کانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له کوردستانی عیراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ساڵی 1980 دا به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه. بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێک ئه‌ندامی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی بووه له کوردستان هه‌تا مانگی ئابی ساڵی 1981 تا ساڵی 1986 هه‌ر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه بووه.
له مانگی نیسانی ساڵی 1986 وازی له یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان هێناوه به‌ڵام وه‌نه‌بێت به ته‌واوی له مه‌یدانه‌که دوور که‌وتبێته‌وه به‌ڵکو به‌رده‌وام بووه له کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک و یارمه‌تی مرۆیی و سیاسی و زانستی بۆ بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له ته‌واوی پارچه‌کانی کوردستاندا.
له دوا سه‌رنجمدا بۆ ئێوه‌ی خوێنه‌ران ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم که هۆمه‌ر شێخمووس له کاتی وه‌ڵامه‌کانیدا له ده‌یان شوێندا به‌رامبه‌ر به هاوڕێ و که‌سایه‌تییه‌کانی ناو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بی و رووناکبیریدا زاراوه و وشه‌ی " کاک" یاخود " به‌ڕێز" یان " شه‌هید" ئان ژی " ره‌حمه‌تی" به‌کارده‌هێنا، من وه‌ک کارێکی نزیک له سێبه‌ره‌کانی ئه‌کادیمی ئه‌و وشه‌ی و زاراوانه‌م قرتاندووه و به پێویستم نه‌زانی، ئینجا هه‌ر که‌س و لایه‌نێک تێبینی و ره‌خنه‌ی به‌رامبه‌ر به‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه هه‌یه، ئه‌وه من به‌رپرسم نه‌ک هۆمه‌ر شێخمووس و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بمبوورن.
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د
سوید- ستۆکهۆڵم
زستانی 2009
http://www.kurdistanan.net |