جودایی- ئومێد خۆشنوس



29-06-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 59
ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ

 
 
به‌سیه دلبه‌رم تاکه‌ی جـــــــــــودایی؟
تاکه‌ی بگه‌ڕێم به دوی تـــــــارمایی؟
تۆ له نێو دڵــــــــــــما چرۆت کردوه
وشـــــــــه‌ی ئه‌وینت تیا جێ هێشتوه
چلۆن پشکوتوو بێ ئه‌و چــــــرۆیه؟
چاوه‌ڕێ‌ی مه‌یل و هه‌ناســــه‌ی تۆیه
 
گه‌ر تۆ ئــــاشقی گوڵت خۆش ده‌وێ
به وێنه‌ی له‌یلا( مه‌جنون)ت ده‌وێ
ئیدی له پــــای چی دڵ ئه‌ڕه‌نجێنی؟
ڕه‌گی ئومێدی تیــــــــا ده‌رده‌‌هێنی؟
ئێـســـــــــــتا نزیکم له شێتی دلبه‌ر
مه‌هێڵه چیتر ئــــــــــــاهم بێته ده‌ر
وه‌ره‌وه جێژوان تـــــا ته‌مه‌ن ماوه
تاکو ســــــه‌راپا گوڵ نه‌ژاکاوه..!
 
ئومێد خۆشنوس
سوید
umed_70@hotmail.com

http://www.kurdistanan.net


بابه‌ته‌که‌ بۆ هه‌ڤالێک بنێره بۆ هه‌ڵبژاده‌ بنێره کۆپیکردنێکی ساکار




http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=21287

تێبینیه‌کان 


ناو :
ئیمێل :
 
تێبینی: