بوتڵی بەتاڵ و مۆلۆتۆف!!- رابەر رەشید
رابهر رهشید 01-07-10 ژمارهی خوێنهران 82
بوتڵی بەتالڕ و مۆلۆتۆف!!- رابەر رەشید- کەرکوک کوڕو کچێک: تەمەنیان رێک، هەژدە بەهارو هەژدە ساڵ.. گیرۆدەى ژێردەستەى تورکء رووتء رەجالڕ.. لە تۆڵەى خوێنى رژاوى.. گەریللایەک.. بوتڵە وێسکییەکى بەتالڕ.. دوای نۆشینى بۆرژوایەک لە کۆڵانێک فڕێدراو.. دەبەنەوەو تەژى دەکەن.. لە وردە بەرد، بزمارو ئاسنی شکاو، چەند دڵۆپە بەنزینێکء فتیلەیەک.. دوو دەستى تۆڵەى پۆڵایین.. نا،، نا چوار دەست!! دوو دەستى کچ، دووى دیش هى کوڕ.. مۆلۆتۆفێک، گورزێک ورەى بەرخۆدان و بۆسەیەکى چڕوپڕو زۆر پۆڵایین.. هاکا هاتن، ئەوانەی دژى مندالڕ و جوانیی خاکن.. هاکا هاتن: ئەوانەى وا سەدەیەکە دوژمنی زمانى دایک، خاڵ و کاکن.. ئەوا هاتن: بەنیازن منداڵێکى هەشت نۆ ساڵان قۆڵبەست بکەن بەرەو زیندان.. لەسۆنگەى ئەوەى وتبووی: بژى گەریلاو ئۆجەلان!! ئەوا هاتن: دەیانەوێ، ژنە (لەیلا)یەک بگرن و لێی قەدەغە بکەن زمان.. ئەوا هاتن: چەشنى گورگی چڕنووک بەخوێن.. قۆڵ و باسک بشکێنن، دەربێنن بیلبیلەى چاوان.. لە پەناوەش: چوار دەست، چوار چاو.. دوو مرۆڤی بوێر، شەڕڤان.. کچ و کوڕێک، ئایدیۆلۆژیایەکى خاوێن، چەشنى کڵۆبەفرى کوێستان.. لە تۆڵەى خوێنء فرمێسکى خوشکى شەهید، هەموو دایکان هوتافێک: شەهید نامرێ، سەربەخۆیی بۆ کوردستان.. گرمەى دەنگی مۆلۆتۆفء بڵێسەیەکى ئاگرین،، لاشەى کەوتووى دوژمنانى خوداو مرۆڤ، خەندەو ئەوین.. بەسەر یەکتریدا کوژراو.. چوارپێنجێک ساغ: وەلێ ترسنۆک و داماو.. ورە رووخاو.. بڕیاریاندا: ئیدى چیتر کڕنۆش نەبەن، بۆ پەیکەرى ئەتاتوورک و روونەکەنەوە کوردستان. 31/6/2010 http://www.kurdistanan.net |
زياتز بخوينهوه |
بهسه چیتر به ئاژاوهچى و تیَكدهرمان ناوزهد مهكهن- رابهر رهشید |
له كهركوك خویَندن به زمانى كوردى ، بهرهو كوىَ؟ ڕابهر ڕهشید |
تێبینیهکان