فه‌هد گرده‌وانی - به یادی تۆوه23/9/1934 ــ 29/5/2010 کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی
فه‌هد گرده‌وانی 06-07-10 ژماره‌ی خوێنه‌ران 95
به یادی تۆوه23/9/1934 ــ 29/5/201 کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی
یه‌که‌مجار ساڵی 1974 بوو ، ناوبانگی تێکۆشه‌ر حه‌مه‌ده‌مین سیراجیم بیست . ئه‌و کاته‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان/عێراق به سه‌رۆکایه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و به پاره و هاوکاری ئه‌مریکا و ئێران و ئیسرائیل [شه‌رێکی دۆڕاوی] له دژی عێراق ڕاگه‌یاند . یه‌کێتی سۆڤیه‌تی ئه‌و کاته‌و وڵاتانی سۆسیالیستی جاران پێیان خۆش نه‌بوو شه‌ڕ له دژی رژێمی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌کر[احمد حسن البکر] بکرێت و کورد هاوکاری و پشتیوانی له ئیمپریالیزم و نۆکه‌رانی وه‌ربگرێت. بریماکۆڤ وه‌کو نوێنه‌ری سۆڤیه‌ت چووه لای بارزانی و ترسناکی تیکشکانی بزووتنه‌وه‌کی بۆ باسکرد ، به‌ڵام چونکه ئه‌وه خواستی شای ئیران و ئیسرائیل و ئه‌مریکا بوو مه‌لا مسته‌فا که‌وته ئه‌و چاڵه‌وه و شه‌ڕی راگه‌یاند و پاشان که ئه‌و هاوکاری یه راگیڕا و له جه‌زائیری پایه‌ته‌خت شاوسهدام حسین و هه‌واری بومیدین ریک که‌وتن له‌سه‌ر ئاوی که‌نداو و دورگه‌کان ، شای ئیران ده‌ست که‌وتی خۆی به‌ده‌ست که‌وت و پشتی له مهلامستافاکرد و ئه‌مریکاش رووی خۆی وه‌رگیرا ، مه‌لا مسته‌فا له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت خه‌ڵکی چه‌ک کردوو له ئه‌مریکاش به نه‌خۆشی سه‌ری نایه‌وه ، نووسین ده‌رباره‌ی ئه‌و شه‌ڕه و ئاشبه‌تاڵی ساڵی 1975 گه‌لێک نووسراوه و باسی لێوه‌کراوه . هه‌تا [قیاده‌ی موه‌قه‌ته‌ش] له ڕاپۆرتی خۆی که به‌ناوی {{پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌رکردایه‌تی کاتی ڕێبازی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد هه‌ڵسه‌نگاندنی شۆڕشی ئه‌یلول و به‌رنامه‌ی نوێ ی پارتی دیموکراتی کوردستان که له‌لایه‌ن کۆنفرانسی پارتی یه‌وه له 11 ــ 15 ی ئاب 1976 په‌سند کراوه }} بڵاوکراوه‌ته‌وه وه‌کو نامیلکه‌یه‌کی 103 لاپه‌ڕه‌یی که له‌لای من هه‌یه ره‌خنه‌ی له‌و شه‌ڕکردنه گرتووه و بگره ره‌خنه‌ی له خودی بارزانیش گرتووه له لاپه‌ڕه 28 ی ئه‌و نامیلکه‌یه نووسراوه {بارزانیش هه‌روه‌کو هه‌موو مرۆڤێکی تر کوڕی نه‌وه‌که‌ی خۆیه‌تی و زۆر سرووشتیشه که مرۆڤ له شه‌ست هه‌فتا سالیدا خۆی جارێکی تر به‌لای نوێ کردنه‌وه‌دا نابات ، به تایبه‌تی که هه‌ستی خێڵه‌کی(عه‌شائری) کاری تێ کردبێت ، ئه‌مه‌ش له هیچ کاتێکدا بارزانی بۆخۆی پاکانه‌ی له‌م هه‌سته نه‌کردووه .} . تا ئه‌و ڕۆژه‌ی لێژنه‌ی کوته‌کی یه‌کیتی قوتابیانی کوردستانی پارتی ڕاوی قوتابیانی شیوعی ده‌کرد و ئازاری ده‌دان ، ئه‌و ده‌ستکه‌وته‌یان له به‌یانی 11 ئاداری 1970 وه وه‌رگرتبوو . ئێمه‌ی ئه‌ندامانی یه‌کێتی قوتابیانی گشتی عێراق چاڵاکیمان له کوردستان فراوان بوو ، له هه‌مانکاتیشدا له‌لایه‌ن کۆنه پارتی یه‌کان که نه‌چوونه شاخ ، یا ئه‌وانه‌ی گه‌رانه‌وه باوه‌شی به‌عس ، یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان سه‌ر به به‌عسی عاره‌بی یان ڕاگه‌یاند و وورده وورده له دژی ئێمه ، قوتابی کوردیان بۆ به‌عسی بوون کۆده‌کرده‌وه. هه‌ندێک له کادیر و کۆنه پێشمه‌رگه‌کانی پارتی و ئه‌ندامانی یه‌کێتی قوتابیان بوونه پیاوی ڕژێمی به‌عسی وهل بوو و هه‌ندیکیان فه‌وجی جاشیان دروست کرد له دژی کورد . ئێمه له زۆربه‌ی قوتابخانه‌کان به ئاشکرا به‌یانی یه‌کێتی قوتابیانمان خوێنده‌وه و شۆڕشی چه‌کداریمان به کارێکی خۆکوژی بۆ میلله‌تی کورد له قه‌ڵه‌م دا. له قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی سه‌یداوه به‌یانی یه‌کێتی گشتی قوتابیانم خوێنده‌وه . یه‌کێتی قوتابیانی گشتی سه‌ر به حزبی شیوعی عێراق بوو ، چاڵاکی یه‌کانی گه‌لێک فراوان بوو به تایبه‌ت له دانشگا و ئاماده‌یی و دواناوه‌ندی یه‌کان . هه‌ر بۆیه زوو حزبی به‌عس بڕیاری دا هه‌موو یه‌کێتی یه‌کان [کرێکاران و جوتیاران و لاوان و ئافره‌تان و مامۆستایان و پارێزه‌ران وقه‌ده‌غه‌کردنی کاری حزبی له‌ناو سه‌ربازان و...هتد ]هه‌ڵبوه‌شێنیته‌وه و تاقه یه‌کێتی یه‌کان سه‌ر به حزبی به‌عس ریگای پێدرا کاربکه‌ن .ئه‌وه خاڵێکی ڕێکه‌وتنی دۆڕای به‌ره‌ی نیشتمانی بوو که حزبی شیوعی و به‌عس ئیمزایان له‌سه‌ر کردبوو . ئێمه فێڵه‌کی ترمان دۆزیه‌وه و به‌ناوی یه‌کێتی قوتابیان یه‌کسه‌ره قوتابیمان بۆ حزبی شیوعی ڕاده‌کێشا و پاش مۆڵه‌تی شه‌ش مانگ هه‌تا نۆمانگ بڕینی پله‌ی دۆستایه‌تی و پاڵێوڕاوی یه‌کسه‌ره کارتی ئه‌ندام بوونمان پێ ده‌به‌خشین . نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیربکرێت که ئه‌ندامانی یه‌کێتی قوتابیانی گشتی له شاری هه‌ولێر له دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی قوتابیان بوون {له کۆبونه‌وه‌کی فره‌وان دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی قوتابیانی گشتی به‌ستراو هه‌ندێک ماستاوچی له‌گه‌ڵ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بوون و زۆرینه‌ی به‌شداربووان دژی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بوون} به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی حزب گوێ پێ نه‌داین و ناچاریان کردین ملکه‌چی ئه‌و بڕیاڕه خۆکوژی یه‌ی حزب بین که به‌داخه‌وه له ئه‌نجامدا زیانه‌کی گه‌وره‌ی له حزب دا و [به‌ره‌ی] حزبی شیوعی و حزبی به‌عس گه‌وره‌ترین سیاسه‌تی فه‌شه‌ل و خۆکوژی بوو که سه‌رکردایه‌تی حزب له‌وکاته‌دا بڕیاری دا و بووه دارده‌ستی حزبی به‌عس و له‌پێناوی چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی که‌م حزبی شیوعی دووچاری شکستیه‌کی گه‌وره کرد ، ئه‌و کاته حزبی شیوعی وه‌کو ئۆپۆزیسیۆن کاری له دژی سیاسه‌تی چه‌وتی به‌عس بکردبایه ره‌نگه به‌شی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی و عێراق به گشتی ده‌بوونه لایه‌نگری حزب و له ده‌نگدان دا یا ره‌نگه له ئینقلاب دا زۆرترین ده‌نگی خه‌ڵکی بۆخۆی ده‌هێنا. ئه‌وه‌ش ده‌بێ بگوتریت حزبی شیوعی جاشایه‌تی بۆ به‌عس نه‌کرد به‌ڵکو چه‌کی هه‌ڵگرت له‌دژی بزوتنه‌وه‌ی بارزانی بۆ پارێزگاری خۆی ، زۆر جاران به‌عس وای ده‌کرد حزبی شیوعی خۆی تیکه‌ڵاوی ئه‌و شه‌ڕه بکات و ببێته چاوساغی له‌شکری فاشی به‌عس به‌ڵام زۆرجاران حزبی شیوعی خۆی ده‌پاراست و ئه‌گه‌رچی هه‌ر چه‌ک هه‌ڵگرتن کارێکی خراب بوو بۆ حزبی شیوعی و گه‌لێک گرانیش که‌وت له سیاسه‌تی حزب . له کۆنگره‌ی چواره‌می حزبدا [10 هه‌تا 15 تشرینی دووه‌م 1985 ] که له کوردستان به‌سترا ، به تێروته‌سه‌لی باسی ئه‌و شکستیانه کرا و ره‌خنه له‌و سیاسه‌ته گیراو سه‌رکردایه‌تی تازه‌ش هه‌ڵبژێردران و ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی به‌ره‌ی نیشتمانی بوون ده‌نگیان له کۆنگره کز بوو . ئه‌و کاته‌ی من له‌به‌ر چاڵاکی و زیره‌کی و هینانه ریزی قوتابی یه‌کی زۆر بۆ ریزی یه‌کێتی قوتابیان و حیزب و له‌سه‌ر شانۆش بۆیه‌که‌م جار و دواجار وه‌کو ئه‌کته‌رێکی گه‌نج ڕۆڵم بینیبوو ، جار جاره‌ش شیعرم ده‌خوێنده‌وه ، له‌لایه‌ن حزبی شیوعی عێراق رێکخراوی هه‌ولێر خه‌ڵات کرام به دوو کتاب و مه‌دالیایه‌کی لینین له‌لایه‌ن هاوڕێ ی سهرپهرشتیکارمان عه‌بدولوه‌هاب ئه‌و دیاریانه‌م پێشه‌که‌ش کرا ، هاوڕێ عه‌بدولوه‌هاب ئه‌و کاته ، قوتابی ئامۆژگای مامۆستایان بوو . ئه‌و دوو نامیلکه‌یه یه‌کیان مانڤیستی کۆمۆنیستی وهرگێری [م.آ.ڕه‌وه‌ند] واته کاک [حه‌مه‌ده‌مین سیراجی] و ئه‌وه‌ی تریان قۆناغه‌کانی گۆڕانی کۆمه‌ڵ وهرگێری [جه‌لال ده‌باغ] بوو . پاش ئه‌وه‌ی خولی په‌روه‌رده کردنی کادیرانی قوتابیان له هه‌ولێر کرایه‌وه و منیش یه‌کێک له‌و قوتابیانه بووم که به‌شداریم ده‌کرد ئا له‌وێ زانیم که م.ا.ره‌وه‌ند تێکۆشه‌ر حه‌مه‌ده‌مین سیراجی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی [حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران]ه و له به‌غدا کاری حزبی ده‌کات . هه‌ر ئه‌وکاته بۆیان روونکردمه‌وه که تێکۆشه‌ران غه‌نی بلووریان و حه‌سه‌نی قزلجی و که‌ریمی حیسامی و حه‌مه‌ده‌مین سیراجی و سه‌عید کوێستانی و مه‌لامحه‌مه‌دی خدری و جه‌لیل گادانی و حه‌سه‌نی راستگار و هێمن مه‌هابادی و هه‌نده‌کی تر ئه‌وانه هێڵی چه‌پن یا [مارکسی لینین]ین له‌ناو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و په‌یوه‌ندی یان به حزبمانه‌وه گه‌لێک به‌هێزه . له ئه‌ده‌بیاتی حزبدا باسی ئازادکردنی غه‌نی بلوریان و عه‌زیز یوسف مان ده‌کرد . تێکۆشه‌ر کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی که له ئێران له‌ده‌ست ڕژێمی شای گۆڕبه‌گۆڕ ڕایکردووه و هاتۆته کوردستانی عێراق ، حزبی شیوعی عێراق یارمه‌تی داوه و دهفتهرنفوسی بۆ ده‌رکردووه بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی هاتوچۆبکات و له‌شاری سلێمانی هاوڕێ یانی حزبی شیوعی عێراق یارمه‌تیان داوه و ماڵی حزبیان بۆ ده‌ستنیشان کردووه . کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی ئه‌گه‌ر بیره‌وه‌ری یه‌کانی بنووسیبایهوهو له چاپی بدابایه ره‌نگه باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که حزبی شیوعی بووه هۆی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ روناک خان دایکی مژدهوگۆران . دیسان که له هه‌شتاکان جاره‌کی تر ڕژێمی خومه‌ینی کۆنه‌په‌رست کاک حه‌مه‌ده‌مین و هاوڕێ یه‌کانی ڕاو ناوه ، حزبی شیوعی باره‌گای هه‌بوو ، له ناوچه‌ی {{نۆکان و توژه‌ڵه و زه‌ڵێ(#)}}که له سنوور نزیک بوون ، یارمه‌تیان داوه و هه‌تا گه‌یاندیانه سوریا و پاشان پراگ و پاشان سوید . له سوریا له‌گه‌ڵ هاوڕێ یان جه‌لال ده‌باغ و مامۆستا دڵزار و ره‌فیق سابیر و په‌خشان زه‌نگه‌نه و محمود خدر[مامۆستاگۆران] و ئه‌ستێره و مامۆستا رزگار [گۆڤاری ئاشتی و سوسیالیزم] یان ده‌رکردوه و پاشان له پراگ بووه به نوێنه‌ری حزبی توده له [گۆڤاری ئاشتی وسوسیالیزم] . له پراگ یه‌که‌م جار به هه‌ردوو تێکۆشه‌ران مامه‌غه‌نی بلوریان و کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی ئاشنابووم .ئه‌و کاته کاک حه‌مه‌ده‌مین و مامه‌غه‌نی له پراگ یه‌که‌م جار میوانی حزب بوون له میوانخانه‌ی حزب و پاش گیرانی سه‌رکردایه‌تی توده له تاران ، تێکۆشه‌ر عه‌لی خاوه‌ری بووه سکرتێری حزب مامه غه‌نی بووه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجیش بووه ئه‌ندامی لێژنه‌ی مه‌رکه‌زی حزبی توده‌ی ئێران ، به‌ناوی [مه‌حموود ئازاد] ده‌بێته نوێنه‌ری حیزبی توده‌ی ئێران له گۆڤاری مه‌سه‌له‌کانی ئاشتی و سوسیالیزم له پراگ . هه‌ر له پراگ له‌به‌ر زیره‌کی کاک حه‌مه‌ده‌مین هاوکاری هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کورد له ئه‌وڕوپا مه‌رکه‌زی پراگ ده‌کات . حزبی شیوعی عێراق که بڕیاڕی دا شه‌ڕی چه‌کداری له‌دژی حزبی به‌عسی وهل بوو بکات ، ساڵی 1979 هاوڕێ یان بنکه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیان کرده‌وه که‌سانێکی وه‌کو مه‌لامحه‌مه‌دی جوانڕۆ و حوسێن مه‌رجان چوونه ڕیزی حزبی دیموکرات و شانبه‌شانی حزبی دیموکرات له‌دژی ڕژێمی خومێنی شه‌ڕی چه‌کداریان کرد و هه‌ردوو ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ش بریندار بوون و هه‌تا ئه‌مڕۆکه به‌و برینانه ده‌ژین . په‌یوه‌ندی یه‌کانی هه‌ردوو حیزب له چیاش هه‌ر به‌رده‌وام بوو ، گه‌لێک جار هه‌ردوو سه‌رکردایه‌تی پێکه‌وه هاوکاری یه‌کتریان ده‌کرد . کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له هاوڕێ یانی ده‌ست له حزبی دیموکراتی قاسملۆ و مه‌لا عه‌وڵای حه‌یاکی ده‌کێشیته‌وه و لایه‌نگه‌رانی کۆنگره‌ی چواره‌می حزبی دیموکراتی کوردستان راده‌گه‌ینن و پاشان ده‌چنه ریزی حزبی توده‌ی ئێران و ده‌بێته ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی . هه‌ر به‌ناوی م.ا.ره‌وه‌ند هه‌ندێک بابه‌تی وه‌رگێراوه و له گۆڤاری ئاشتی و سۆسیالیزم بڵاوکردۆته‌وه . به‌ڵام به‌داخه‌وه یاداشته‌کانی تۆمارنهکردوو بڵاوی نه‌کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لاوانی کورد پێی ئاشنا بێت و گه‌لێک نهێنی حیزبی دیموکراتی کوردستان و توده‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برده ژێر گڵ . له‌وکاته‌ی ماڵئاوایی کرد توانیم بۆدواجار نێوچه‌وانی ماچ بکه‌م و ئه‌و ئاخ وئۆفهش هه‌ڵکێشم که به‌داخه‌وه ئه‌و هه‌موو نهێنی و زانیاری یانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برده جیهانێکی تر و خه‌ڵکی کوردستانی بێبه‌ش کرد ده‌رباره‌ی خه‌باتی سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی توده‌ی ئێران . تاقه وه‌ڵامم بۆ ئه‌وه‌ی که بۆچی کاک حه‌مه‌ده‌مین بیره‌وه‌ری یه‌کانی هه‌تا مابوو بڵاونه‌کرده‌وه ئه‌وه‌یه که کاک حه‌مه‌ده‌مین له‌وباوه‌ڕه نه‌بووه که‌وا زوو ماڵئاوایی له‌گه‌لی کورد ده‌کات بۆیه بیره‌وه‌ری یه‌کانی بڵاونه‌کرده‌وه ، ئه‌گه‌رنا کاک حه‌مه‌ده‌مین خوێنده‌وارێکی چاک و نووسه‌رێکی به ئه‌زموون بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام بدات و سویدیش بۆ ئه‌و شوێنێکی هێمن و حه‌سانه‌وه بووه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسوده‌یی بینووسیبایهوه و بڵاوی بکردبایه‌وه هه‌روه‌کو چۆن هه‌ندێک له تێکۆشه‌رانی کوردی ئێران ، له سوێد فێره نووسین بوون و بیره‌وه‌ری و شتی سیاسی ده‌نووسنه‌وه و بڵاوده‌که‌نه‌وه که پێشوو هیچ ئه‌زموونی نووسین یان نه‌بووه . ئه‌و زانیارانه‌ش به‌که‌لک ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی سیاسی کورد له‌وبه‌شه‌ی کوردستان بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا بێت . نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری مرۆڤی سیاسی هه‌رده‌بیت خودی مرۆڤه‌که دایبڕیژی و بینووسێته‌وه یه‌کێکی تر یا هاوڕێ یه‌کی تر له‌جیاتی ئه‌و یا به زمانی ئه‌و حیکایه‌تان بگێریته‌وه ئه‌و راستی یه و تامه‌ی نامینێت که خودی که‌سه‌که پیی هه‌ڵده‌ستێت . هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر کاک حه‌مه‌ده‌مین له مه‌راسیمی پرسه‌که‌ی خۆی دابنیشتبایه ، یه‌کسه‌ره ئه‌وه‌ی به مێشکی خه‌ڵکی داده‌دا که‌چه‌ند حزبی شیوعی لا به نرخه و چه‌ندیش هاوکاری کردووه و یارمه‌تی پێدراوه ، که به‌داخه‌وه له‌وێ نازانم بۆ ئه‌و لایه‌نه فه‌رامۆش کرابوو . که‌ریمی حیسامی و حه‌سه‌نی قزڵجی و حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی و غه‌نی بلوریان شانازی به‌و دۆستایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی عێراق ده‌که‌ن و به‌تایبه‌تیش دۆستایه‌تی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ به‌رێز کاک عه‌زیز محمه‌مه‌د سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراق که بۆخۆم گه‌لێک له نزیکه‌وه ئاگاداری ئه‌و دۆستایه‌تیم و له‌گه‌لێک دانیشتنی هاوبه‌شی ئه‌و به‌رێزانه‌ش به‌شداریم کردووه. ره‌نگه ئه‌و تێکۆشه‌رانه بۆیه زیاتر دژی ئه‌و په‌یوه‌ندی یه‌ش بوون که حزبی دیموکرات و حزبی به‌عسی سه‌دام هه‌یان بووه ئه‌وانه به‌ئاشکرا دژی سه‌رکردایه‌تی قاسملۆ و مهلاعهولای حه‌یاکی راوه‌ستان و پاش کۆنگره‌ی چوار ده‌ستیان کێشاوه و به‌ناوی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار ده‌ستیان به کار کرد و پاشان چوونه ریزی حزبی توده و پاشانیش که زانیان سیاسه‌تی حزبی توده برینی کورد ساڕ‌ێژ ناکات به‌ده‌سته‌یه‌کی کۆمه‌ڵی ده‌ستیان کشانده‌وه و وازیان له حزبی توده هێنا. کاک که‌ریمی حسامی رۆژنامه‌ی سه‌رده‌می نوێ ده‌رکرد و یازده به‌رگی بیره‌وه‌ری یه‌کانی بڵاوکرده‌وه که زیاتر زانیاری ده‌رباره‌ی مێژووی حزبی دیموکرات و بزووتنه‌وه‌کانی کوردستانی ئێرانی تێدایه و گه‌لێگ نامه‌ی ئه‌و به‌رێزانه‌شی بڵاوکردۆته‌وه . په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار راگهیاندنیکیان بڵاوکرده‌وه . سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بڵاوکراوه‌یه 28 لاپه‌ڕه‌یه که رۆژی 25 جۆزه‌ردانی 1359 [1980] له‌لایه‌ن فه‌وزیه قازی و هێمنی شاعیر و غه‌نی بلووریان و ره‌حیمی قازی و فاروقی که‌یخوسره‌وی و نه‌ویدی موعینی و ئه‌حمه‌دی عه‌زیزی ئیمزاکراوه و بڵاوکرایه‌وه . هه‌ردوو به‌رێزان کاک حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی و فاروقی که‌یخوسره‌وی ده‌ورێکی سه‌ره‌کیان بینیووه بۆ هێنانی مامه‌غه‌نی بۆ ریزی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌م . کۆنگره‌ی چواره‌می حیزبی دیموکرات رۆژی 30/11/1558 [19/2/1980] سه‌عاتی 3ی دوای نیوه‌ڕۆ کرایه‌وه و 310 که‌س به‌شداربوون وه‌ک نوێنه‌ر و خاوه‌ن ده‌نگ . له‌و کۆنگره‌یه قسه‌که‌ی کاک حه‌مه‌ده‌مین ناوبانگی ده‌رکرد که خوزیا له‌جیاتی ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌ی حیزب 300 کادیری تێگه‌یشتوو و لێهاتووی هه‌بوایه . کاک سهعیدکاوه کوێستانی(#) له بیره‌وه‌ری یه‌کانی باسی کردووه که {{کۆنگره‌ی چوار بیری چه‌پ به‌ته‌واوی خۆی ده‌نواند و بۆیه که دکتور شه‌ته‌وی خوارزای قاسملۆ دژی سۆڤیه‌ت قسه‌ی کرد لێیان له ههڵادا}} . له 30/3/1990 غه‌نی بلووریان و حه‌مه‌ده‌مین سیراجی به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه و راده‌گه‌ینن که ئیتر په‌یوه‌ندی یان له‌گه‌ڵ حیزبی توده‌ی ئێران نی یه . کۆمه‌ڵێک له کورده‌کانی هاوڕێ یان به ده‌سته گشتی په‌یوه‌ندی یان له‌گه‌ڵ حزبی توده‌ی پچراند. ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له 28/3/1359 ده‌رباره‌ی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌م بڵاوکراوه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه تێدا له کۆتایی نووسیوویانه {بێگومان پاک بوونه‌وه‌ی حیزب له‌و خائینانه ده‌بێته هۆی به هێزی و پته‌وبوونی ریزه‌کانی حیزب . هه‌روه‌ها ده‌ربرینی ئه‌م نوکتهیهش به پێویست ده‌زانین که ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سته‌یه به ره‌سمی بچنه‌وه نێو حیزبی خۆیان ، واته حیزبی توده‌ی ئێران و له نێو ئه‌و حیزبه‌دا تێکۆشانی سیاسی خۆیان درێژه پێبده‌ن ، له روانگه‌ی حیزبی ئێمه‌وه ،هیچ گیر‌و گرفتێکی نیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بخوازن له ناوی خۆشه‌ویستی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌لکی خه‌راپ وه‌رگرن ، حیزبی ئێمه و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ، له‌م خه‌یانه‌ته خۆش نابن و خه‌یانه‌تکاران به توندی سزاده‌ده‌ین ...لاپه‌ره‌ی 173 گه‌شتێک به نێو بیره‌وه‌رییه‌کاندا که‌ریمی حیسامی 1997 ستۆکهۆڵم}. ئاخۆ هه‌نووکه به‌رێزان مسته‌فای هیجری و عه‌بدوڵڵا حه‌یاکی که ئه‌و کاته ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه دیموکراتی یه بوون که ئه‌و بڵاوکراوه‌یان ده‌رکرد و ئه‌و خه‌ڵکانه‌یان به خائین له قه‌ڵه‌م داوه چونکه که‌لکیان له‌ناوی خۆشه‌ویستی حیزبی دیموکراتی کوردستان وه‌رگرتووه، کامیان خائینن و کامیان که‌لکیان له‌ناوی حیزب وه‌رده‌گرن خۆ هه‌ردووکیان ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان له‌خۆیان ناوه و ئه‌وه چه‌نده‌مین جاریشه پێکه‌وه له‌و حزبه ناگونجین و هه‌ندیکیان لێک دابڕاون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه . ئایا ئه‌وه هه‌ر له‌به‌ر په‌یڕه‌ویکردنی سیاسه‌تی حزبی توده بوو که ئه‌وکاته دژی په‌یوه‌ندی گرتن بوو له‌گه‌ڵ رژیمی به‌عسی فاشی یا خۆشه‌ویستی بۆ ناوی حزبه‌که بوو ، ئه‌ی باشه بۆ ئه‌وانه خۆیان ساغ ناکه‌نه‌وه کامیان ئه‌و حزبه‌ن که ڕێبازی ته‌واوی حزبی دیموکرات پیاده ده‌کات خۆ ناکریت هه‌ردووکیان راست بن و هه‌ردووکیان میراتگه‌ری حزبی دیموکراتی کوردستان بن . ئه‌ی ئه‌و [تێکۆشه‌ره خائینانه] بۆ ده‌ست پێناکه‌ن ڕاپۆرتێکی ته‌واو ده‌رباره‌ی ئه‌و سیاسه‌ته بڵاوبکه‌نه‌وه که بزانن کوڕی کوردی بۆ له‌ت ده‌که‌ن و له کۆیه چۆن بۆایان ده‌کرێت تاران بروخێنن ، دیاره نابیت هه‌نووکه ووشه‌ی خائین له ئه‌ده‌بیاتی حیزب بمینیته‌وه و ئیتر مۆر به خه‌ڵکی دابده‌ن ئه‌گه‌ر بێت و له‌گه‌ر بیروباوه‌ڕی ئه‌و دوو سه‌رکرادیه‌تی یه نه‌گونجا . که‌سانێکی شاره‌زای ئه‌و سه‌رده‌مه به ئینساف و به زانستیانه په‌یوه‌ندی یه‌کانی حزبی دیموکرات و قاسملۆ و حیزبی توده‌ی شێ نه‌کردۆته‌وه ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی نووسرابیت هه‌ر ئه‌و بیره‌وه‌ری یانه بوون که هه‌تا چه‌ند که‌سه‌که باوه‌ری به سیاسه‌تی حیزبی دیموکرات و حیزبی توده هه‌بووه و به‌س ، یا باسی ئه‌و ریبازه ناکات که ئه‌وکاته سیاسه‌تی حیزبه سۆسیال دیموکراته‌کان به سیاسه‌تی ملکه‌چی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی و رۆژئاوا له‌دژی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و وڵاتانی سوسیالیستی ده‌ناسرا که دکتۆر قاسملۆی شه‌هید خۆی خسته باوه‌شیان و به شانازی به‌شداری چالاکیه‌کانی ده‌کرد و له ئه‌ده‌بیاتی حزبیشی دا باسی لیوه‌ده‌کرا ، پاشان هه‌ردژی ئه‌و سیاسه‌ته نامیلکه‌ی کورته باسی هێنایه ناو حزبی دیموکرات . ئه‌و سیاسه‌ته له‌لایه‌ن هه‌موو حزبه کۆمونیستی یه‌کانی جیهان مه‌رفوز بوو. ئه‌وه‌ی خۆی له‌وبه‌ره‌یه دابنابایه به پیاوی [سی . ئای . ئه‌ی] و رۆژئاوا له قه‌ڵه‌م ده‌درا . ئه‌و ئه‌وکاته بوو که ئه‌و کوردانه‌ی په‌یڕه‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌م به پێشکه‌وتووخوازی ناو حیزبی دیموکرات ده‌ناسران و ئه‌وانه‌ی تر به کۆنه‌په‌رست و سه‌ر به رژێمی فاشی به‌غدا . هه‌ر بۆ نموونه شیخ عزالدین حوسینی له‌به‌ر هاتووچۆکردنی بۆ به‌غدا ئاماده‌نه‌بوو له دژی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه یه‌ک ووشه بدرکێنی و سکوتی هه‌ڵبژارد ، بۆ خه‌ڵکانی هه‌ڵه‌بجه و کورده‌کانی تر ده‌بیت ناوی چی له‌و پیاوه ئاینی یه بنریت . له کاتێکدا له دنیادا دژی بۆردمانی هه‌ڵه‌بجه و کوشتاری به کۆمه‌ڵ خه‌ڵکی ده‌هاتنه سه‌رشه‌قام . به‌هه‌مان شێوه‌ش جه‌لال تاڵه‌بانی ریسواکرا کاتێک تێڕۆڕکردنی قاسملۆی خسته سه‌ر رژێمی عێراق و ئاوێکی پاکی به ئیران داکرد . ئه‌وه‌ش بۆ کورده‌کان بووه قوبووڵ نه‌کردن و هه‌تا ئه‌ندامانی یه‌کێتی نیشتمانی هه‌بوو شه‌رم دایده‌گرت له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سکرتێره‌که‌ی . به‌عسی خوێری چه‌کی ده‌دا به کۆمه‌ڵه و حزبی دیموکرات بۆ ئه‌وه‌ی ئاژاوه له ئیران دروست بکه‌ن به‌و چه‌کانه‌ی به‌عس ئه‌وانیش یه‌کتریان قڕ ده‌کرد . ئاخۆ ئه‌ندامانی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار و حیزبی توده چه‌ندیان له ئه‌ندامانی حزبی دیموکراتی کوردستان قڕ کرد . ئه‌ی کوا ئه‌و نووسینانه‌ی ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی لێک ترازان و ره‌خنه‌و ره‌خنه له‌خۆ گرتنانه‌ی که حزبی دیموکراتی به‌و ده‌رده بردووه . کوا ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی داربوون له‌گه‌ڵ رژێم بۆ نایه‌نه وه‌ڵام که چه‌ندیان یارمه‌تی بۆ حیزب په‌یداکردووه و رۆڵی به‌عس له‌و په‌یوه‌ندی یه چه‌ند بوو . ئه‌وانه‌ی چه‌کیان له به‌عس وه‌رده‌گرت و کوردی یان پێ ده‌کوشت به دڵسۆز و تێکۆشه‌ری کورد خۆیان له قه‌ڵه‌م ده‌دا له وکه‌سانه شه‌ریفتربوون که بیروباوه‌ری توده‌یی و په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌میان هه‌بوو ، ئه‌وه‌ش ده‌بیت بکرێته بابه‌تێکی زانستی و به ئینسافانه باسی لێوه بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی لاوی کورد به شیعاراتی وه‌همی فریونهدرێت . هه‌ردوو تێکۆشه‌ران کاک حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی و دکتۆر ره‌حیمی قازی هه‌شت ماده‌ی یان برده لای هاشمی ره‌فسنجانی که ئه‌وکاته سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئیران بوو بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد بدۆزنه‌وه ، ئا ئه‌و کاته‌ش ئه‌و به‌رێزانه باوه‌ریان به کوشتن نه‌بووه که میلله‌تی کورد له پێناوی خودموختاری بکرێته قوربانی و شاروگوندی کوردستان وێران ببێت . ئه‌وانه ده‌یانزانی شۆڕشی بارزانی به‌وهه‌موو هێزه‌ی نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر رژێمی به‌عسی خوێڕی به شه‌ڕ ده‌ستکه‌وته‌کانی به‌ده‌ست بهینیت بۆیه تا دوا نه‌فه‌سی رژێم هه‌وڵیان دا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت مفاوه‌زات و دانووساندن بکه‌ن ، حزبی دیموکرات به سه‌رکردایه‌تی قاسملۆ و عه‌بدوڵلای حه‌یاکی مۆری خائین و جاشی به‌و تێکۆشه‌رانه‌وه نا ، ئه‌ی شه‌هید قاسملۆ له‌کاتی گفتوگۆ شه‌هید نه‌کرا ئه‌ی له ڤیه‌نا له گه‌ڵ نوینه‌ری [پلهسفری] حکومه‌تی کۆنه‌په‌رستی ئیران کۆنه‌بۆوه ئه‌وه‌یان ناوی چی لێ‌نرا. قاسملۆی شه‌هید ئه‌و تێکۆشه‌ره ماندوونه‌ناسه بووه خۆراکی سیاسه‌تێکی فاشیل و تاکڕه‌وی ، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هاوڕێ یه‌کان و دانووساندن له‌گه‌ڵ ئه‌وان بۆ به هێزکردنی حزبی دیموکرات و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی له‌گه‌ڵ رژێمی کۆنه‌په‌رست و مرۆڤ کوژی ئێران دانیشت . ده‌بیت ئه‌و ئه‌ده‌بیاته له فه‌رهه‌نگی کوردی بسرێته‌وه و که‌س بۆی نه‌بیت ببیته ده‌مراستی ئه‌و میلله‌ته به‌سته‌زمانه و به هه‌وای خۆی مۆر له خه‌ڵکی بدات و که‌سانی کورد سه‌ر به دوژمن تاوانباربکات هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ره‌که‌ی ناگونجێ .خه‌ڵکانێکی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی حزبی دیموکرات دانیشتوون و له‌به‌ر ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵانه‌ی ناو به‌ده‌نه‌ی حزب وازیان هێناوه و به‌شداری ئه‌و خه‌باته ناکه‌ن که ئه‌و سه‌رکردایه‌تی یه پیاده‌ی ده‌کات. کزبوونی حزبی دیموکرات خۆ نابیت هه‌نووکه‌ش بخریته ئه‌ستۆی حزبی توده ، که جاران به‌و ئه‌ده‌بیاته خه‌ڵکی کوردیان فریوودهدا . پێوه‌ری نیشتمان په‌روه‌ری و بوونی رێبازی سه‌ربه‌خۆیی خوازی ده‌بیت لای هه‌موو کوردێک وه‌کو یه‌کتر سهیربکریت جا ئه‌و که‌سه بایی چه‌ند له‌و مه‌سه‌له‌یه گه‌یشتووه یا په‌یره‌وی ده‌کات ئه‌وه ئازاده له فیکری خۆیدا .کاک حه‌مه‌ده‌مین و مامه‌غه‌نی هه‌رده‌م باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که به‌هۆی یارمه‌تی حزبی شیوعی عێراق ده‌توانن کاربکه‌نه سه‌ر سیاسه‌تی حزبی توده بۆ ئه‌وه‌ی به جۆرێکی تر ئاوڕ له‌مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وای کورد و کوردستان بداته‌وه ، خه‌باتی ئه‌وان له‌ناو حزبی توده به‌رده‌وامی هه‌بوو و هه‌رده‌م ئه‌و ده‌وره‌یان وازی ده‌کرد ،ئه‌و خه‌باته‌ی ئه‌وان بۆ خزمه‌ت کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد ئاشکرا و دیار بوو ، کاتێک زانیان ئیتر ناتوانن تهئسیرلهسهر ئه‌و حزبه دابنێن ده‌ستیان له‌کار کشانده‌وه و باوه‌ڕیشیان به‌وه نه‌بوو له ئه‌وڕوپاوه حزب ڕه‌وانه‌ی کوردستان بکه‌نه‌وه بۆیه هیچ حزبه‌کیان دروست نه‌کرد . ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت مێژوویه‌کی تریان بخاته پشت و خه‌ڵکی تریان لێ بکه‌نه پاڵه‌وان ئه‌وا تاقه مه‌رامی خودی خۆیانه و هیچ له‌و باسه ناگۆریت چونکه نزیک بوونی ئه‌مان له حزبی شیوعی عێراقی بۆ خه‌ڵکی کورد ئاشکرایه و گه‌لێک که‌س له ژیانداماوون که ئاگاداری ئه‌و کردارانه‌ن .ده‌کرێت ئه‌ندامانی حزبی و کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات له مه‌لا عه‌وڵا پرسیاربکه‌ن باسی هینانی ئه‌و حه‌وت ماده‌یی سه‌دام حسین بکات ، بوونی حه‌وت ماده‌یی سه‌دام حسین له‌ناو حزبی دیموکرات ده‌نگی هه‌بوو هه‌روه‌ها ئاشکراش بوو که مه‌لا عه‌وڵا له حاجی ئۆمه‌ران چۆن به هه‌لیکۆپته‌ر چووه که‌رکوک و ئه‌و په‌یامه‌ی به‌عسی بۆ کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی و ده‌فته‌ری سیاسی هینا بوو مه‌لا عه‌وڵا ده‌زانێ خه‌ڵکی لایان ئاشکرا بووه بۆیه ئه‌و به نهێنی و ئاشکرا خۆی له‌و باسه نادات . ده‌بوایه له داڕشتنی بیره‌وه‌ری یه‌کانی هه‌ندێک ئه‌و ڕاستی یانه تۆماربکات و ویژدانی خۆی پاک بکاته‌وه ، هه‌ربۆیه ئێستاکه‌ش یادی خومێنی خوێن‌ڕێژ له هۆڵی پێشه‌وا له هه‌ولێر ده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌وا سووک بکه‌ن مه‌لا عه‌وڵا نقه‌ی لهبهرنایهته ده‌ر و دژی ئه‌و کرده‌وانه قسان ناکات به‌ڵام له کاتێکدا هێمنی مه‌زن و فاروقی کهیخسروی و ئه‌حمه‌دی قازی هه‌زاران گه‌نجیان به‌هۆی ده‌رکردنی گۆڤاری سروه فێره کوردی نووسین و خوێنده‌نه‌وه کرد ئه‌و زمانی له‌دژی یان ده‌گه‌ڕا ، ده‌با مامۆستا باسی ئه‌وه‌ش بکات حه‌فت رۆژ لای به‌عس گیرساوه‌ته‌وه تاوه‌کو پێیان بڵێت قاسملۆ زۆرکاری هه‌یه و نه‌یتوانی بێته لاتان و ئه‌و حه‌فت ماده‌یه‌ش ده‌بیت جێ به‌جێ بکه‌ن . ئه‌و رێبازه ببووه کێشه‌ی سه‌ره‌کی په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چوار یان نه‌هێشتنی قاسملۆ بوو له سکرتیری حیزب که گوایه توده ده‌یویست و مه‌لا عوڵا و قاسملۆ پروپاگه‌ندی یان بۆ ده‌کرد . ئه‌وه ده‌بیت بۆ لای خه‌ڵکانی کورد ئاشکرا بکریت و باسی لێوه بکرێت . بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموون له‌و شتانه وه‌ربگیریت . ده‌بیت ئه‌وانه‌ی رووداوه‌کان تۆمار ده‌که‌ن به راست و دروستی باسی بکه‌ن . کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی له گۆڤاری ئاشتی و سۆسیالیزم ژماره 1 ره‌زبه‌ر خه‌زه‌ل وه‌ری 1985 له لاپه‌ڕه 82 هه‌تا 123 [به‌رنامه‌ی لینینی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و شێوه‌ی به جێ گه‌یاندنی وه‌گیراوه و به‌ناوی م .آ. ره‌وه‌ند بڵاوکردۆته‌وه . هه‌روه‌ها له لاپه‌ره‌ی 25 هه‌تا 35 ی ژماره‌ی 2 خاکه لێوه‌ی 1986 ی هه‌مان گۆڤاردا به‌ناوی [مه‌حموود ئازاد نوێنه‌ری حیزبی توده‌ی ئێران راگه‌یاندنی بڵێسه‌ی شهر دانامرکی ] بڵاوکردۆته‌وه . هیوادارم حه‌سه‌نی ماوه‌رانی یا ره‌زای سیراجی یا مژده‌ی کچی کاک حه‌مه‌ده‌مین هه‌وڵ بده‌ن نووسینه‌کانی کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی و بابه‌ته وهڕگێردراوهکانی و چاوپێکه‌وتنه‌کانی کۆبکه‌نه‌وه و له کتابه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆی چاپ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و تێکۆشه‌ره شۆڕشگێره هه‌ر به زیندیووی بمێنیته‌وه و خه‌ڵکی کورد ئاشنایی هه‌بیت له‌گه‌ڵ نووسینه‌کانی ، ئه‌و کاته‌ش بۆ هه‌مووان ئاشکرا ده‌بیت که چه‌ند به توانا بوو له بواری نووسین دا. چه‌پکه گوڵێک بۆ سه‌ر گڵکۆی کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی تێکۆشه‌ر و ماندوونه‌ناس . فه‌هد گرده‌وانی 7/7/2010ستۆکهۆڵم # له زه‌ڵێ و توژه‌ڵه و نۆکان هاوڕێ یان ئه‌بوسه‌رباز ئه‌حمه‌د بانیخیلانی و ئه‌بو ئاسۆس فاتح ره‌سول و مه‌لاعه‌لی عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی لێپرسراوی ئه‌و باره‌گایانه بوون . به‌رێز کاک سه‌عید کوێستانی باسی کاک حه‌مه‌ده‌مین سیراجی و کۆمیته‌ی ئینقلابی به‌و شێوه‌یه ده‌کات و منیش ده‌قی نووسینه‌که‌ی ئه‌وم گواسته‌وه ئێره بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری کورد سوودی لێوه ببینی و هیوادارم کاک سه‌عیدیش لێم زوێر نه‌بیت که به‌بێ پرسی ئه‌و ئه‌و کاره‌م کردووه و هه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستم روونکردنه‌وه‌ی راستی یه‌کان بووه و به‌س {{.....سه‌ر ئه‌نجام من‌و هاشم ئهقللول تولاب (قادرشه‌ریف) و حوسین مه‌ده‌نی به نهێنی كۆمیته ساخكه‌ره‌وه‌ی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان مان پێك هێنا. دوای ئاشكرا بوونی، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی كاك سوله‌یمان پێش بینی كردبوو وه‌دی هات؛ واته شكست تا نیزیك بوونه‌وه‌ی مه‌رگ وه‌دی هات. واته؛ قاچاغبوون لهشۆرشو ئێران وعێڕاق، ته‌نیا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆفی دڵسۆز‌و تێگه‌یشتووی به‌ئێمان ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ توانی هیوادار به داهاتوو كۆڵمان پێنه‌دا. ئه‌وكات خاله مین و شه‌هید شه‌ریفزاده وسالار له شاری قهڵادزێبوون. من‌و شه‌هید ئاوارهوشههید هاشم (قادرشریف، له گه‌ڵ حه‌مه‌ده‌مین سیراجی و كاك سالار‌و شه‌هید شه‌ریفزاده هاتووچۆی نهێنیمان هه‌بوو. دوای كۆنگره‌ی دووه‌می حیزب، من و شه‌هید ئاواره وشه‌هید هاشم گهڕاینهو باشوور‌و پێوه‌ندی خۆمان له‌گه‌ڵ سیڕاجیو شههیدشهریفزادهوسالار، گه‌رمترو تووندوتوڵتركردو گه‌یاندمانه بناغه‌ی دروست كردنی (كۆمیته‌ی ئێنقلابی حیزبی دێموكراتی كوردستان . دیاره له بیرهوهریهكانمدا قه‌واره‌ی ئه‌و ڕێكخراوهم خستۆته روو، سه‌نناری مامدیش له بیرهوهریهكانیدانێوی دامه‌زرێنه‌رانی نووسیوه، واته؛ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ئینقلابی به روونی نووسراون كه بناغه دانه‌رو دامه‌زرێنه‌ری كۆمیته‌ی شۆرشگێر بوون. ئێستاش ٣كه‌س له دامه‌زرێنه‌ران ماون‌و زیندون . ئه‌و كۆمیته له ٧كه س پیك هاتووه كه بریتین :١ـ كاك سه‌نناری مامدی ٢ ـ كاك محه‌دئه‌مین سیراجی ئه‌قده‌م ٣ ـ شه‌هید سمایلی شه‌ریفزاده ٤ ـ شه‌هید ئاواره مه‌لائه‌حمه‌د شه‌ڵماشی ٥ ـ سه‌عید كویستانی ٦ ـ كاك سالار حه‌یده‌ری ٧ ـ مهلاعهبدوللا عه‌بدوللاهی . كاتی خۆی به‌نووسراوه له پێوه‌ندی نامهییدا شه‌هید دوكتورقاسملوو كاك كه‌ریم حیسامیش ئاگادار كراون و كاك كه‌ریم لهبیرهوهیهكانی خۆیدا نووسیویه‌تی. سه‌یر ئه‌وه‌یه ، دوای نووسینی كتێبی په‌نجا ساڵه‌ی پڕله هه‌ڵه‌ی مه‌لا عه‌وڵا كه به هۆی ته‌سویه حسابی شه‌خسی نێوی چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمیته‌ی نه نووسیوه‌و له جێگای ئه‌وان نێوی مه‌لا ڕه‌سول پێشنمازو مه‌لا سمایلی، به جێگای نێوی واقعی نهقاندوون، دیاره ته‌نیا هه‌ر ئه‌و ساختهگییه نییه به‌لكوو دیان شتی نه‌بووی تری ساختهوپهرداختهی به ئاره‌زو و هواوههوهسی خۆی له نێوكتێبی په‌نجا ساڵ خه‌باتدا گونجاندووه. به‌داخه‌وه كاك جه‌لیل گادانیش قه‌واره‌ی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمیته‌ی ئینقلابی له كتێبی مه‌لاعه‌ولا كۆپیه كردووه‌و به هه‌مان شێوه گونجاندویه‌تی . كاتێك له‌گه‌ڵ كاك جه‌لیلم باسكرد كوتی بۆم بنووسه له داهاتوودا چاكی ده‌كه‌م ! دیاره من مه‌به‌ستم له جێگوركێی ئه‌و نێوانه و گۆڕینی قه‌واره‌ی مێژوویی ته‌نیا له‌به‌ر رووداوێكی مێژوویه كه جهعلكردنی بۆ میژوو شتێكی ناسروشتی و هه‌روه‌ها درۆ كردنه له گه‌ڵ خه‌ڵك و بێ ئیعتباركردن و شێواندنی به‌ڵگه مێژوویه‌كانی مڵكی كورده . كاتێك ئه‌و كتێبه‌ی مه‌لا عه‌وڵا چاپكراو هاتهسوئێد، من میوانی كاك كه‌ریم حیسامی بووم ، كاك حه‌مه‌ده‌مینیش له ماڵی كاك كریم حیسامی بوو. كاتێك مه‌سه‌له‌ی جه‌علی قه‌واره‌ی كۆمیته‌ی ئینقلابی حدك،م له گه‌ڵ خاله‌مین باسكرد ، نابراو گوتی: زۆر شت هه‌یه له نێو پیستی سه‌گدا ده‌گورێ! پرسیم حاڵی نابم، یانی چی كاك حه‌مه‌ده‌مین؟ پێكه‌نی گوتی : لێیگه‌رێ كاك سه‌عید بائهسپی خۆیان تاودهن . بیره‌وه‌ری و یاداوه‌ری خاڵه‌مین زۆرن...}} http://www.kurdistanan.net |
زياتز بخوينه‌وه |
فــه‌هــد گــرده‌وانـی:ئه‌رێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران منوچهر متکی له په‌رله‌مانی |
فـــههـــد گـــرده‌وانـی : وه‌رزش ده‌بێته ناساندنی ووڵاتان |
فـــههـــد گـــرده‌وانــی: ئه‌گه‌ر سیستێمی ده‌وڵه‌ت له ئارادانه‌بێت ، گه‌نده‌ڵی بڵاو ده‌بێته‌وه |
فـــههـــد گـــرده‌وانــی: ئه‌گه‌ر سیستێمی ده‌وڵه‌ت له ئارادانه‌بێت ، گه‌نده‌ڵی بڵاو ده‌بێته‌وه |
تێبینیه‌کان