له یادی دوو ساڵه‌ی تیرۆركردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆران مامه حه‌مه‌دا
09-07-10 ژماره‌ی خوێنه‌ران 32
له یادی دوو ساڵه‌ی تیرۆركردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆران مامه حه‌مه‌دا پێرارساڵ و له ڕۆژێكی ڕه‌شدا و له به‌رواری 21-7 كاتژمێر 8,30 ی ئێواره له گه‌ڕه‌كی كوردنشینی شۆریجه‌ی شاری كه‌ركووك,ڕۆژنامه‌نووسی ڕه‌خنه‌گر,قه‌ڵه‌می بوێر كاكه سۆرانی مامه حه‌مه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی تیرۆر ده‌كرێت. له‌وساوه بۆ ئێستا هه‌زاران خاوه‌ند قه‌ڵه‌م و ده‌یان پارله‌مانتاری بیانی و ده‌زگا و ناوه‌ندی جیهانی و سه‌دان پارت و ڕێكخراوی كوردی ئه‌مكاره تیۆریستیه‌یان شه‌رمه‌زار كردووه, ده‌سه‌ڵاتیش به‌ڵێنی دادگایی و ئاشكرا كردنی تاوانبارانى تاوانه‌كه‌ی دابوو, كه‌چی مخابن تاكو ئێستا هیچ نه‌كراوه و دواى دوو سال سه ربارى ئاشكرا نه كردن و سزا نه دانى بكه رانى ئه م تاوانه قيزه ونه , تاوانى هاوشێوه ى دووباره كرايه وه . پاش دوو ساڵ له تیرۆركردنی ئه‌م هاوڕێ و خۆشه‌ویسته‌مان " ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كه‌مان و ده‌سته‌ی نووسه‌رانی وه رزنامه ى نگره سه‌لمان" نه‌ك هیچ سه‌ره‌داوێكی تاوانه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه بگره ده سه لاتداران و به رپرسانى دؤسييه ى ئه منى ته‌واو خۆیانی لێ بێده‌نگ ده‌كه‌ن. ئێمه له ساڵیادی تاوانی تیرۆركردنی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م سۆرانی مامه حه مه , داوا له ڕایگشتی ده‌كه‌ین فشارى زياتر بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه ئاشكرا بكرێن و دادگایی بكرێن, ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشيان ئه وه ى به لينيان دابوو ئاشكرابكرێت ؟. نه‌مری بۆ شه‌هید سۆران شه‌هیدی قه‌ڵه‌م و ڕۆژنامه‌نووس سه رده شت عوسمان چاودێری كوردۆساید Kurdocide Watch www.kurdocide.com kurdocide@hotmail.com kurdocide@yahoo.com چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، به پابه‌ندبوون به پره‌نسیپ و پێوه‌ره دیموکراتییه‌کان، کاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانه‌کانی ژینۆساید و جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤی کوردستان کراون و ده‌کرێن به‌ڕێوه ده‌بات. ،لە 6-1-2002 دامەزراوە ، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و هەموو پارچەکانی کوردستان لق و کۆمیتەی هەیە ، ،پێشتر لە ژێر ناوی ناوەندی چاک کاری دەکرد،له 24-1-2009 ئه م ناوه ى ئيستاى وه ركرت ,ساڵانە سەدان چالاکی ئەنجامە دات. http://www.kurdistanan.net |
تێبینیه‌کان
