یه‌كگرتوو: بانگهێشت نه‌كردنمان بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر جێگه‌ی پرسیاره
10-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 37
یه‌كگرتوو: بانگهێشت نه‌كردنمان بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر جێگه‌ی پرسیاره
7/9/ 2010 - 17:02
هه‌ولێر/ ئه‌سوات ئه‌لعیراق: ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سه‌رسوڕمانی خۆی نیشان دا له‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده كورده‌كان نه‌كراوه كه دوێنێ له هه‌ولێر سازكرا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كۆبونه‌وه‌كه جێگه‌ی پرسیاره.
دیندار نه‌جمان به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “بانگهێشت نه‌كردنی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی نێو ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی به ئاماده‌بوونی سه‌ركۆمار و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی وه‌فدی دانوستانكاری كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، جێگه‌ی پرسیاره”.
نه‌جمان وتیشی “ئه‌گه‌ر دیداره‌كه تایبه‌ت بوبێت به گفتوگۆ سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق‌و سروشتی به‌شداریی كورد له‌و حكومه‌ته‌دا، یان ئه‌گه‌ر تایبه‌ت بوبێت به مه‌سه‌له‌كانی هه‌رێم، له هه‌ردوو باره‌كه‌دا ده‌بوو بانگهێشتی هه‌رسێ لیسته كوردستانییه‌كه (یه‌كگرتوو، گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی) بكرایه”، وتیشی “كۆبوونه‌وه‌كه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانمان بوو”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێشوه‌خت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی وتووێژ‌و ورده‌كاریی نێوان فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رێك كه‌وتووه كه “نابێت هیچ لایه‌نێك به ته‌نها بجوڵێته‌وه یان رێككه‌وتن ببه‌ستێت، بێگومان ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه دیداری دووقۆڵی نه‌بێت، به‌ڵام كاتێك كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ئاشكراكردنی هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان یان بڕیاردان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك، پێویسته یان بڵێین باشتر وایه ئه‌ندامه‌كانی تریش ئاماده بن”.
ناوبراو وتیشی “ئه‌گه‌ر زانیمان رێكه‌وتنێك له ده‌ره‌وه‌ی ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هه‌یه، ئه‌وكات هه‌ڵوێستمان ده‌بێت‌و ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه”.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ هه‌ریه‌ك له جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆمار و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌و یه‌كێتی له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هۆشیار زێباری ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌ركردایه‌تیی كورد له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێكی گرنگی داوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد داوای گره‌نتیی نوسراو بكات‌و جه‌ختیشیكرده‌وه كه هاوپه‌یمانیی كوردستان سوره له‌سه‌ر كاندیدكردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار. ق م (م/ع) – ع ع
http://www.kurdistanan.net |