وته‌بێژێك له‌ مه‌كته‌بى ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان وه‌ڵامی هه‌واڵێكى هه‌ڵبه‌سراوی سڤیل ده‌داته‌وه‌



11-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 130

  وته‌بێژێك له‌ مه‌كته‌بى ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵێكى هه‌ڵبه‌سراو له‌ گۆڤارى سڤیل ژماره‌ (42):
گۆڤارى سڤیل له‌ ژماره‌ (42) رۆژى ( 10/07/2010 ) دا بابه‌تێكى بێ بنه‌ما و ساخته‌ى بلاَوكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ناهه‌ق ناوزراندن و پێشێلكارى تیایه‌ بۆ مافى چه‌ندین كه‌سایه‌تى.
ئێمه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ نیگه‌رانى و ئه‌سه‌فی خۆمان بۆ ئاستى دابه‌زیوى پیشه‌یى رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌م گۆڤاره‌ به‌رێزه‌ ده‌رده‌برِین كه‌ به‌بێ لێپێچانه‌وه‌ و پرسیار له‌ كه‌س و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار داستانێكى هه‌ڵبه‌ستووه‌ و بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌ .. بۆ نمونه‌:
- كاك أمجد محمد خوشكه‌زاى مامۆستا صلاح الدین كه‌ناوى هاتووه‌ سێ ساڵه‌ له‌ ولاَتى ئوردن قوتابى خوێندنى باڵایه‌ چه‌ندین ساڵه‌ سه‌ردانى ئێرانى نه‌كردووه‌.
- باسى نامه‌ى مامۆستا على باپیرى تیایه‌ كه‌ گوایه‌ بۆ مامۆستا صلاح الدین ى نوسیوه‌ ، ساخته‌یه‌ و ته‌واو بێ بنه‌مایه‌ و ئه‌ساسى نیه‌ .
ئه‌م جۆره‌كارانه‌ زیاتره له‌ هه‌ڵه‌یه‌كى هونه‌ریه‌ و ده‌رچونه‌ له‌ ره‌وشتى پیشه‌یى و كاسبیه‌كى نزم و نه‌شیاوه‌ و یاریه‌كى سیاسى نارێكه‌، له‌ هه‌مانكاتدا ناو زرِاندن و درۆ هه‌ڵبه‌ستن و دیكومێنتى ساخته‌ و پێشێل كردنى مافى كه‌سه‌كانى تیایه‌ ... بۆیه‌ به‌مافى خۆمانى ئه‌زانین كه‌ مافى یاسایى خۆمان له‌ رێگه‌ى سكاڵا و دادگاوه‌ داوابكه‌ینه‌وه‌..
وته‌بێژى مه‌كته‌بى ئه‌میندارى گشتى
11/07/2010
 یه‌كشه‌مه‌

http://www.kurdistanan.net


بابه‌ته‌که‌ بۆ هه‌ڤالێک بنێره بۆ هه‌ڵبژاده‌ بنێره کۆپیکردنێکی ساکار




http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=21458

تێبینیه‌کان 

11/07/2010  محمةد بةرزنجى.سوید
بة داخةوة زؤركةسي بةناو رؤزنامةنوس كة ريز لة ياسايي كاري رؤزنامةنوسي ناكريت هةرجي لة ناخيداية دةيخاتة سةر بةرة وة شةلم كويرم ناباريزن زؤريشيان عوقدةيةكي دةرونيان هةية بة ئيسلام وموسولمانان خؤيان زةرةيةك خيرو جاكةيان بؤ ئةم ولات وخاكة نية كةجي خؤيان بة فريادرةس وخزمةتكوزار دةزانن كةر داواي 100 دولاريشيان لي بكريت بؤ هةزاريك ئةوة دةستيان نوقاوة لة ئاستي ,تةنها ئةم باشا كةردانية لة لةناو بةناو رؤزنامةنوس ونوسةراني كورد هةية زؤريشان بة هةستيكي رةكةزبةرةستي توندرةوي بير دةكةنةوة تةنها خؤيان بي باشة وةك جؤن جولةكة خؤيان بة بيرؤزترين كةل ونةتةوة دةزانن و كةلان ونةتةوةكانى تر بة نزم تةماشا دةكةن بةندة جةندة دزي عةرةبي شوفيني ورةكةزبةرةستم جةندة دزي توركي رةكةز بةرةستم ئةوةندةش دزي كوردي توندةرةوي رةكةزبةرةستم لة كاتيكيشا خؤشةويستي خاك وولات ئاوييتةي خوين ورؤحم بوة



ناو :
ئیمێل :
 
تێبینی: