کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا سه‌باره‌ت به ره‌وشی چالاکڤانانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ و روژنامه‌نووسانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وئێران
11-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 26
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئوروپا سه‌باره‌ت به ره‌وشی چالاکڤانانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ و روژنامه‌نووسانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وئێران که به‌هۆی گوشار‌و سه‌رکوتی رێژیمی ئێران په‌نایان هێناوه‌ته باشووری کوردستان چه‌ند راپۆرتێکی پێگه‌یشتوه که بۆته هۆی نیگه‌رانی ئێمه, وله‌و په‌یوه‌ندیه دا چه‌ندین به‌ڵگه و راپۆرتمان پێگه‌شتوون که باس له زنجیره‌یه‌ک گوشاری سه‌ر چالاکڤانانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ ده‌که‌ن که ده‌زگای سه‌رکوتی رێژیم له ده‌ره‌وه‌ی سنوور به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، و ژیانی ئه‌و هه‌ڵسووڕاوانه‌ی خستۆته ژێر مه‌ترسییه‌وه وهه‌ڕه‌شه‌و ئه‌گه‌ری راده‌ستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ بۆ ئێران ده‌کات وهاوکات به‌کارهێنانیان وه‌ک ئامرازی فشاری سیاسی و بازرگانی رۆژ له دوای رۆژ رووله‌زیاد بوونه، وله‌و پیوه‌ندیه دا ئاماژه به هێنده‌ک له‌وکه‌سانه وشێوازی گوشار خستنه سه‌ریان ده‌که‌ین که ره‌نگی هه‌ڵمه‌تێکی پلان داڕێژراویان پێوه دیاره و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که به به‌پرسیاره‌تیه‌وه له بابه‌ته‌که نزیک ببنه‌وه و نیگه‌رانی ئێمه سه‌باره‌ت به ژیانی ئه‌و که‌سانه ده‌رک بکه‌ن. هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا له رۆژی 13ی مانگی ژوئه‌ن کاتێک که ئه‌میر بابه‌کری مامۆستا و رۆژنامه‌وان و هه‌ڵسووڕاوی مافی مرۆڤ سه‌ردانی دایره‌ی ئیقامه‌ی هه‌ولێر ده‌کات، بۆ درێژ کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی کاتی مانه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستان، داوای کارتی په‌ناخوازی لێ‌ده‌کرێت کهUN پێی داوه و بۆ رۆژی دوایی کاتێک نا‌وبراو کارته‌که ده‌بات که ته‌نیا به‌ڵگه‌یه که نا‌وبراو و بنه‌ماڵه‌که‌ی له راده‌ست کردنه‌وه بۆ ئێران ده‌پارێزێت کارته‌که‌ی لێ زه‌وت ده‌کرێت و پێی ده‌وترێت به زووترین کات ده‌بێ بگه‌ڕێیه‌وه ئێران، ناتوانین لێره راتبگرین. هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا هه‌ژار(ئه‌حمه‌د) مامه‌ندی به هۆی قه‌بووڵ نه‌کر‌دنی به ئه‌ندامبوونی نا‌وبراو له حیزبێکی ڕۆژهه‌ڵاتدا به‌پێی نامه‌یه‌ک که له‌لایه‌ن حیزبی دیمۆکڕاتی ئێرانه‌وه بۆ ئاسایش ده‌نێردرێت، داوا ده‌کرێت که راده‌ستی ئێران بکرێته‌وه که له راپۆرته‌کانی پێشتر دا به‌وردی باسمان لێوه کردبوو. دواتر و هه‌ر له‌درێژه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته دا ئه‌رده‌شیری فاتحی که ئه‌ویش هه‌ر ئه‌ندام بوه له رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له لایه‌ن ئاسایشی هه‌رێمی سلێمانی بانگ ده‌کرێت و کارتی نشینگه‌ی کاتی لێ‌ده‌ستێندرێته‌وه و نامه‌یه‌کی ده‌ردرێتێ که به‌پێی ئه‌و نامه‌یه نا‌وبراو له 10 رۆژ دا ده‌بێ هه‌رێم ته‌رک بکات و خۆی راده‌ستی ئێران بکاته‌وه.هه‌ر وه‌ها سه‌یوان سه‌عیدی رۆژنامه‌نووس و هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی له هۆتێل چوارچرا ده‌که‌وێته به‌ر لێدان و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی چه‌ندین چه‌کداری سه‌ر به ئاسایش، ئه‌ویش له‌ژێر ده‌ستووری یه‌کێک له به‌رپرسانی به‌شی نشینگه‌ی ئاسایشی هه‌رێمی هه‌ولێر! و چه‌ندین راپۆرتی له‌و وێنه‌یه وه‌ک ره‌وشی خالق حه‌مه‌زاده وهه‌لمه‌ت حه‌سه‌نی پوورئازه‌ر که بۆته هۆی نگه‌رانی ئێمه، هه‌موو ئه‌وانه نیشان ده‌دات که وێده‌چێت پڕۆژه‌یه‌کی پلانداڕێژڕاو بێت که له لایه‌ن هێزی سه‌رکوتی ئێران که له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوور و به‌تایبه‌ت له عێراق و باشووری کوردستان ده‌ستی باڵای هه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌هۆی رابردووی چالاکانی مه‌ده‌نی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌وانیه‌تی ئه‌م هه‌ڵسووراوانه وهاوکات گرتن و له‌سێداره‌دانی رۆژانه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له ئێران داوا له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌که‌ین که ئه‌م ره‌وشه جیددی بگرن و بۆ پاراستنی گیانی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوانه به‌رپرسیاریه‌تی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به جێ بگه‌یه‌نن
20100710
http://www.kurdistanan.net |