کۆچی دوایی شێخ سه‌عدی نه‌قشبه‌ندی
11-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 81
کۆچی دوایی شێخ سه‌عدی نه‌قشبه‌ندی
به داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه، پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه کاک سه‌عدی نه‌قشبه‌ندی کوڕی خوالێخۆشبوو شێخ جه‌ماڵی شێخ عوسمانی نه‌قشبه‌ندی، برای بچوکتری به‌ڕێز کاک شێخ مه‌سعود نه‌قشبه‌ندی سکرتێری سپای رزگاری کوردستان، به هۆی راوه‌ستانی دڵه‌وه، له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، کۆچی دوایی کرد.
شێخ سه‌عدی، ساڵی 1339ی هه‌تاوی (1960 زایینی) له ئاوایی " دووروو" ی هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بووه، بۆ خوێندن چووه‌ته سنه و تا قۆناخی دواناوه‌ندی ( پۆلی 12) درێژه‌ی به خوێندن داوه. له ساڵی 1357 ی هه‌تاوی دا به هۆی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی له پاش رووخانی رێژیمی شاوه پێکهات ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرت و پاشان رووی له ریزه‌کانی سپای رزگاری کوردستان کرد.
شێخ سه‌عدی له ریزه‌کانی سپای رزگاری کوردستان دا ئه‌رکی فه‌رمانده‌یی هێزێکی رزگاری له سه‌ر شان بوو. ساڵی 1360 له تێکهه‌ڵچوونێک دا له گه‌ڵ هێزه داگیرکه‌ره‌کانی ئێران له ئه‌شکه‌وتی عه‌ولان له نێوان ئاوایی ده‌ره‌کێ و هه‌ورامانی ته‌خت دا بریندار بوو. به هۆی سه‌ختی برینه‌که‌ی و شوێندان له سه‌ر ده‌م و چاوی، پاش ماوه‌یه‌ک ره‌وانه‌ی ئه‌مریکا کراو له‌وێ چاره‌سه‌ر کرا. خوالێخۆشبوو له‌و کاته‌وه تا کۆچی دوایی له ئه‌مریکا مایه‌وه. هه‌ر له‌و وڵاته ژیانی خێزانی پێکهێنا و هاوسه‌ر و 6 داڵی له پاش به‌جێ ماوه.
شێخ سه‌عدی کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ر بوو و ئاوایی رزگاری کورد و کوردستان له دڵدا بوو. له باری که‌سایه‌تیشه‌وه که‌سێکی هێمن و له سه‌رخۆ و خۆش ره‌فتار بوو.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سپای رزگاری کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی پێشکه‌شی برای گه‌وره‌مان کاک شێخ مه‌سعوود نه‌قشبه‌ندی و هه‌موو که‌س و کاری خوالێخۆشبوو و هه‌موو فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌کانی سپای رزگاری کوردستان ئه‌کات.
سپای رزگاری کوردستان
ناوه‌ندی راگه‌یاندن
11/7/2010
21/4/1389
http://www.kurdistanan.net |