سه‌عدی پیره: واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم دوانه‌خراوه
11-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 32
سه‌عدی پیره: واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم دوانه‌خراوه
7/11/ 2010 - 18:47
هه‌ولێر/ئه‌سوات ئه‌لعێراق: سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، رۆژی یه‌كشه‌ممه، رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی كه له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به بڕیاری دواخستنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان “دووره له‌راستییه‌وه”.
سه‌عدی پیره له‌لێدوانێكیدا به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “هێزه سیاسییه‌كان له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی رۆژی(پێنجشه‌ممه) رابردووی خۆیاندا له هه‌ولێر باسی ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیان نه‌كردووه”.
روونیشیكرده‌وه كه “ئه‌م بابه‌ته له‌میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا جێی بایه‌خ نه‌بووه”.
وتیشی “بڕیاری له‌م شێوه‌یه‌یه پێویستی به رێككه‌وتنی سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان ده‌بێت”.
جێی باسه رۆژنامه‌یه‌ك كه له شاری سلێمانی ده‌رده‌چێت بڵاویكردۆته‌وه كه له كۆبونه‌وه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووی سه‌ركرده‌كانی كورد كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو رێككه‌وتوون له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی ئازاری داهاتوو.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان(هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك) له مانگی كانونی دووه‌می ساڵی 2005 ئه‌نجامدراوه‌و به‌پێی یاسای ژماره 4ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه له‌ساڵی 2009 ده‌رچووه پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت 60 رۆژ به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه واده‌ی ئه‌نجامدانه‌كه ده‌ستنیشان بكات. ق م(خ/ع)- ج پ
http://www.kurdistanan.net |