مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلاميی كوردستان داوای یاسایی له‌سه‌ر گۆڤاری سڤیل تۆمار ده‌كات،بۆ بڵاوكردنه‌وه
12-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 37
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئیعلامییه بێبنه‌مایه‌ی كه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك بڵاوكراوه‌ی دیاریكراوه‌وه به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلاميی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گۆڤاری (سڤیل) هه‌واڵێكی بێبنه‌ما له‌سه‌ر مامۆستا بڵاوده‌كاته‌وه‌و بۆ رِه‌تدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلاميی كوردستان داوایةكى یاسایی لةداطا له‌سه‌ر گۆڤاره‌كه تۆمار ده‌كات. درۆ هه‌ڵبه‌ستنء هه‌وڵدان بۆ ڕووشاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌ء سه‌ركرده‌كه‌كانی كه ماوه‌یه‌كه بؤتة مانشێتی ئه‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی به‌ناوی ئه‌هلیيه‌وه ده‌رده‌چن له‌سه‌رو به‌ندی نزیكبوونه‌وه‌ی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامييدا ئه‌و هێرشء په‌لامارة ئيعلامييةى كه بؤتة جه‌نگی واته‌وات كۆمه‌ڵی ئیسلاميیء سه‌ركرده‌كانی كردؤته ئامانجء سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و ده‌ستء سه‌رچاوانه لای ئه‌وان ئاشكرانء هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش له چواچێوه‌ی ئه‌و جه‌نگه ئیعلامیيه‌دان، گۆڤاری سڤیل له‌دوا ژماره‌یدا وای بڵاو كردوه‌ته‌و گوایه خوشكه‌زایه‌كی مامۆستا سه‌لاحه‌دین موحه‌مه‌د به‌هادین له ئێران به دوو پارچه چه‌كه‌وه گیراوةو كۆمه‌ڵی ئیسلاميیش كه‌یسی خوشكه‌زاكه‌ی ئه‌مینداری یه‌كگرتووی به پاره ده‌رهێناوه‌و كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ركردووه، له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلاميی كوردستان وێرای ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌به‌ری هه‌واڵه‌كه به‌درۆده‌خاته‌وه ئاشكرای ده‌كات ئه‌و هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی رِاستی تێدا نیه‌و كه‌سایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسی كراوه‌ته ئامانجء كۆمه‌ڵی ئیسلاميیش بریاریدا له‌دادگا سكاڵاي یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و گۆڤاره تۆمار بكات. خه‌ڵكی كوردستان مامۆستا عه‌لی باپیر‌و كؤمةلى ئيسلاميى باش ده‌ناسنء ئه‌و جؤرة درۆ‌و بوختانانه ته‌نها خاوه‌نه‌كانیان ڕوو زه‌رد ده‌كاتء پێچه‌وانه‌ی یاسایی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌و له داهاتووشدا دادگا رِاستیيه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
http://www.kurdistanan.net |