بێڕێزی كردن به ئایینی یارسانیانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تووندی ئیدانه ده‌که‌ین
12-07-10 ژماره‌ی خوێنه‌ران 31
بێڕێزی كردن به ئایینی یارسانیانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تووندی ئیدانه ده‌که‌ین پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان، کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو: بۆ جارێکی دیکه ڕۆژنامه‌ی جمهوری ئیسلامی كه ڕۆژنامه‌یه‌كی فه‌رمی ڕژێمی کۆنه‌په‌ره‌ست و دیکتاتۆری ئێرانه، له سه‌ره‌تایی پووشپه‌ڕی ٢٧١٠ له وتارێکی دوور‌و درێژدا له ژێر ناوی ( پێناسه‌یه‌ک له سه‌ر یه‌هودیه‌ت و هه‌ڵقووڵاوی شه‌یتانیه‌ت) دا، هێرشێکی زۆر ده‌کاته سه‌ر به‌شێک له ئاینه‌کان، که یه‌کێک له‌و ئاینانه ئاینی پیرۆزی یارسانه. ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئه‌و بێڕێزییه‌ی ڕۆژنامه‌ی زمانحاڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ئاینه‌کان و به تایبه‌ت ئاینی یارسانیانی کوردستان به تووندی ئیدانه ده‌که‌ین. داوا له گشت کۆڕ‌و کۆمه‌ڵانی به‌شه‌ر دۆستئ جیهانی ده‌که‌ین، له ئاست ئه‌و بێڕێزی کردنه به ئاینی سه‌دان هه‌زار کوردی یارسانی بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵویستیان هه‌بێت. یارسانه‌كان و ئێزیدیه‌كان تۆوی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی كوردوكوردستانن. و سه‌دان ساڵه ڕووبه‌ڕووی زوڵمی دڕندانه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له هیچ كات وساتێكدا ده‌ستبه‌رداری ئایینی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی نه‌بوون، و ئه‌وان بنه‌مای پیرۆزی و سه‌ربه‌رزی خاک ومێژووی داگیرکراوی کوردستانن. وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وێرای سڵاو ڕێزی خۆڕاگارانه بۆ گشت یارسانیانی کوردستان ده‌که‌ین، وهاوکات ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌ر جۆره پشتگیرییه کی یاسایی له خوشک وبرایانی یارسانیمان ده‌رده‌برین له به‌رامبه‌ر ئه‌م بێرێزییه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاینی پیرۆزیان. پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان ٢٠ پووشپه‌ڕی ٢٧١٠www.psk2006.org u pskhewall@gmail.com http://www.kurdistanan.net |
تێبینیه‌کان
