شێخ له‌تیف مسته‌فا: هیچ سه‌نه‌دێكی یاسایی‌و ده‌ستوری نییه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی دانیشتنی په‌ڕله‌مان
12-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 28
7/12/ 2010 - 18:47
به‌غدا/ ئه‌سوات ئه‌لعێراق: ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی گۆڕان،رۆژی دووشه‌ممه، رایگه‌یاند “هیچ سه‌نه‌دێكی یاسایی‌و ده‌ستوری نییه” بۆ درێژكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌مان، روونیشیكرده‌وه كه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مان “نابێت دانیشتن به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه”.
د. له‌تیف شێخ مسته‌فا كه هاوكات پسپۆڕی یاسای ده‌ستورییه به ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت “له‌ده‌ستوری عێراقییدا زاراوه‌یه‌ك نییه به‌ناوی دانیشتنی كراوه، هه‌روه‌ك له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به‌روونی نه‌هاتووه گه‌ر بابه‌تێك تاوتوێكرا‌و ته‌واو نه‌كرا دانیشتنه‌كه دوابخرێت‌و له‌دانیشتنی دووه‌مدا تاوتوێبكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش واتای نه‌بوونی چه‌مك‌و زاراوه‌ی دانیشتنی كراوه ده‌گه‌ینێت”.
روونیشیكرده‌وه كه “به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مان به‌ته‌نها دواخستنی دانیشتن واتای كۆتاییهاتنی دانیشتنه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستپێكردنی دانیشتنێكی تر به دانیشتنی دووه‌م داده‌نرێت، ئه‌وه‌ی كه رۆژی 14/6/2010 روویدا سه‌باره‌ت به كرانه‌وه‌یی دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌مان له‌راستیدا هیچ سه‌نه‌دێكی ده‌ستوری‌و یاسایی نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌واو ناكۆكه له‌گه‌ڵ مادده‌ی 37ی په‌یڕه‌وی ناوخۆیه”.
وتیشی “له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مانی هه‌ندێك وڵات‌دا رێگه به‌م كاره دراوه، وه‌ك په‌ڕله‌مانی لوبنان كه له مادده‌ی 55ی په‌یڕه‌وه‌كه‌یدا رێگه‌دراوه به دانیشتنی كراوه، واته گه‌ر تاوتوێكردنی بابه‌تێك له‌میانی دانیشتنێكدا كۆتایی پێنه‌هات ئه‌وا ده‌توانرێت له دانیشتنێكی تردا تاوتوێكردنه‌كه ته‌واو بكرێت”.
هێماشی بۆ ئه‌وه‌كرد كه “هاوكات هیچ بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نه‌وه ده‌رنه‌كراوه تا دانیشتنه‌كه به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه، به‌ڵكو بڕیاره‌كه له ده‌ره‌وه‌ی په‌ڕله‌مان له‌هۆلێكه‌وه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی فراكسیۆنه‌كانه‌وه ده‌ركراوه، ئه‌مه‌ش به بڕیار دانانرێت، به‌ڵكو پێویست بوو له‌ناو په‌رَله‌ماندا بڕیاری له‌م شێوه‌یه بدرایه”.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی كاتیی په‌ڕله‌مانی عێراق فوئاد مه‌عسوم رایگه‌یاند كه له‌كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی فراكسیۆنه سیاسییه‌كاندا بڕیاردرا بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته دانیشتنی په‌ڕله‌مان به‌كراوه‌یی بهێڵنه‌وه‌و كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن‌و ته‌وافوق له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان‌و سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وام بن.
سه‌باره‌ت به رای پسپۆڕی یاسایی تاریق حه‌ڕب له‌سه‌ر به‌كراوه‌یی هێشتنه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌مان گه‌ر هاتوو فراكسیۆنه‌كان له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتووشدا نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته باڵاكان، شێخ مسته‌فا وتی “له‌گه‌ڵ رێزی زۆرم بۆ به‌ڕێزتاریق حه‌رب به‌ڵام ئه‌م رایه به رایه‌كی یاسایی دانانێم به‌ڵكو رایه‌كی سیاسییه‌و رای یاسایی‌و سیاسیش دوو شتی له‌یه‌كتر جیاوازن، بۆیه پێویسته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چاو به‌ده‌قی مادده‌ی 37ِی په‌یڕه‌وی ناوخۆدا بخشێنێته‌وه‌و به‌راوردی بكات له‌گه‌ڵ مادده‌ی 55ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مانی لوبنان تا ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێت بۆی روونبێته‌وه”.
له‌دوای درێژكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه پسپۆڕی یاسایی تاریق حه‌ڕب به(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)راگه‌یاند كه دانیشتنه‌كه دوانه‌خراوه به‌و پێیه‌ی كه ئه‌نجامنه‌دراوه، دانیشتنی داهاتووش به‌كراوه‌یی به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا یان سه‌رۆكی كاتی په‌ڕله‌مان واده‌ی دانیشتنی داهاتووی ده‌ستنیشان كرد ئه‌وا دانیشتنه‌كه كۆتایی پێدێت، به‌ڵام گه‌ر نه‌توانرا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردرێت ئه‌وا دانیشتنه‌كه به‌كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
بڕیاربوو په‌ڕله‌مانی تازه هه‌ڵبژێردراو رۆژی 13ی مانگ پرسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت تاوتوێبكات كه خۆی له ده‌ستنیشانكردنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه(سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و حكومه‌ت‌و په‌ڕله‌مان) كه تاكو ئێستا له‌نێوان فراكسیۆنه سیاسییه‌كاندا ئه‌م پرسه یه‌كلانه‌بۆته‌وه، بۆیه‌شه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هاتۆته پێش په‌ڕله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی خۆی درێژبكاته‌وه. ج پ(خ)- ح ن(خ/ع)- ج پ
http://www.kurdistanan.net |