( ئاڵا ) ى دڕاو/ هیوا ڕەش


هیوا رِه‌ش

12-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 133
ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ

 
ئەمشەو
وەکو پاسارییەکى لاسارى
هێلانە لێ تێکچوو
ڕوحم بە کەنارى
ژانێکى گڕ گرتووا
ئەهات و دەچوو
ئەمشەو مانگى من
تەم لێ نیشتوو
لە ئاسمانى عەشقا
بێشوێن پێ و
بێناونیشان بوو
ئەمشەو ماچ بێنازو
بێجریوە بوو
خەندە بێشیرینى و
نیگا بێڕوناکى و
دڵ بێترپە و
هەناسە ساردو سڕ و
ئامێزیش بێلاوانەوە و
ژوانیش بێژوانگە و
هیواش بێ ( ئاڵا ) بوو
سەیرە گوڵم !
هەر شەوێک کە  تۆ
پێدەشتى جەستەى من
بە لێو بکێڵى و
ماچى بە سەرا ببارێنى !
پڕ بەرهەمە
زەوى عەشم
بەهاریشم تا چاو هەتەر کا ، سەوزایى
ئەو شەوەى تۆ لێم وون بى
لەگەڵ خۆیا لوولم ئەدا
نامۆیى و تەنیایی
* * * * * * * * * *
بەڵام جیا لە شەوان
ئەمشەو لە خەوما
مارێک پێوەى دام
تیمساحێک قەپى لێ گرتم و
داڵێک چاوى هەڵکۆڵیم و
حەزیایەک هەڵى لووشیم و
پڵنگێک بەر کەڵبە و چڕنوکى دام
بەڵام هیچیان
بەقەد دابڕان
ئەمشەوى بێنامە و
ئەمشەوى بێزەنگ لێدان
بۆ منى بێناو و نیشان
کاریان نەکردە سەرم
تێکیان نەدا
شیرازەى هەست و گیان
* * * * * * * * * *
ئەمشەو
ئاسمان بێمانگ و بێئەستێرە
مانگ و ئەستێرەش
بێتریفە و بیجریوە بوون
ئەمشەو
ڕۆژ بە ڕەنگى پەڕیوەوە
گزگى دا
ئەمشەو لەسەر لێوى بەبارى ،
بێ باریى ،
لە ئاسمانى بێوەفایى دا
خوڕ خوڕ بەسەرما بارى
ئەمشەو ئەو شۆخە
بێباکانە لە هێلانەى دڵما ڕەوى
منیش بڕیارم دا
ستیانەکەى بکەم بە گۆرەوى
لە دوا ماڵئاواییشدا
لەباتى ماچ
تف ڕۆ بکەمە زەوى
 
    07701309524  Hewarash1@yahoo.com
 

http://www.kurdistanan.net

زياتز بخوينه‌وه‌

دیكتاتۆره‌كان ترسنۆكن- هیوا رِه‌ش

دیكتاتۆره‌كان ترسنۆكن ( 2 )- هیوا رِه‌ش

بیره‌وه‌رییه‌ سه‌خته‌كانى دواى ئه‌نفال _ به‌شى یه‌كه‌م _ هیوا رِه‌ش

بیره‌وه‌رییه‌ سه‌خته‌كانى دواى ئه‌نفال - به‌شى دووه‌م - هیوا رِه‌ش

-بیره‌وه‌رییه‌ سه‌خته‌كانى دواى ئه‌نفال - به‌شى سیَیه‌م - هیوا رِه‌ش


بابه‌ته‌که‌ بۆ هه‌ڤالێک بنێره بۆ هه‌ڵبژاده‌ بنێره کۆپیکردنێکی ساکار




http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=21473

تێبینیه‌کان