نەوشیروان مستەفا بێمنەتە و 20 هەڵسوڕاوی گۆڕان دەست لە كار دەكێشنەوە
12-07-10
ژمارهی خوێنهران 635
نەوشیروان مستەفا بێمنەتە و 20 هەڵسوڕاوی گۆڕان دەست لە كار دەكێشنەوە
تایبەت: دەنگی سەربەخۆ
دوای وەرگرتنی مۆڵەتی حزبیبوون، نەوشیروان مستەفا و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئامادەكارین بۆ خۆرێكخستنەوەی بزووتنەوەكەیان، بەڵام زیاد لە 20 هەڵسوڕاوی كەلار بە هۆی بێمنەتی نەوشیروان مستەفا بەرامبەریان دەست لەم بزووتنەوەیە هەڵدەگرن و دەگەڕێنەوە ماڵەوە و ئامادە نین كار بۆ گۆڕان بكەن.
یەكێك لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان لە كەلار تایبەت بە دەنگی سەربەخۆ رایگەیاند، ئێمە رۆژی 6\7\2010 بەمەبەستی خۆئامادەكردن لەبارەی خۆڕێكخستنەوەی كۆنفرانسی شارەكان كە بزووتنەوەی كۆڕان بەنیازە ئەنجامی بدات، سەردانی نەوشیروان مستەفامان كرد و لەوێ گفتوگۆمان لەبارەی دامەزراندنی ئەنجوومەنی شارەكان كردووە، بەڵام نەوشیروان مستەفا بێمنەتی خۆی بەرامبەر بەم هەڵسوڕاوانە نیشاندا.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كرد، ئێستا زیاتر لە 20 هەڵسوڕاوی گۆڕان لەكەلار لە ماڵەوە دانیشتووین و دەستمان لەم بزووتنەوەیە هەڵگرتووە، هەڵسوڕاوەكەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشكرد، نەوشیروان مستەفا لە كاتی وەرگرتنی مۆڵەتی حزبەكەی كڵێشەیەكی تایبەت بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی شارەكانی پێشكەش بە چەند هەڵسوڕاوێك كردووە و تێدا ناو و شێوازی كاركردنی تێدا دەستنیشانكردووە، سەرچاوەكە گوتیشی: ئەو كڵێشەیە و شێوازی تەشكیلەكەی كەلاریان بەدڵ نەبوو، بۆیە بڕیاریاندا سەردانی نەوشیروان مستەفا بكەن و بۆ ئەوەی ئەنجوومەنەكەی كەلار فراوان بكرێت و سیستەمی كاركردنەكەش گۆڕانكاری تێدا بكرێت، سەرچاوەكە گوتشی: نەوشیروان مستەفا ئامادە نەبوو هیچ دەستكارییەكی ئەو كڵێشەیە بكات، كە تەنیا خۆی دایناوە و رای كەسی وەرنەگرتووە.
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان كە ئێستا لە ماڵەوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان ئێستا زیاتر لە 20 كەسن و چاوەڕێش دەكەن، خەڵكانێك و هەودارانی گۆڕانیش لە كەلار دەست لەم بزووتنەوەیە هەڵگرن و ئاماژەی بەوەشكرد، نەوشیروان مستەفا لەم تەشكلیە و ئەم دانانە پرسی بە هیچ كەسێك نەكردوە و ئامادە نەبووە رای هیچ كەسێكیان وەرگرێت لەوبارەیەوە.
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشكرد، لە كاتی گفتوگۆكەدا بەهۆی وەرنەگرتنی رای هەڵسوڕاوان لەلایەن نەوشیروانەوە توندوتیژیەك باڵی بەسەر دانیشتنەكەدا هێناو نەوشیروان بە توندی وەڵامی هەندێك لە هەڵسوڕاوەكانی داوەتەوە.
هەڵسوڕاوەكەی گۆڕان لە كۆتایی لێدوانەكەیدا بۆ دەنگی سەربەخۆ رایگەیاند، نەوشیروان مستەفا بێمنەتی خۆی بۆ ئەو 15 هەزار دەنگەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكەلار هێنایەتی نیشانداوە و هەڵسوڕاوەكەش گوتی: ئەم 15 هەزار دەنگە بەرهەمی شەونخونی و ماندووبوونی ئێمە بووە، كەچی نەوشیروان حسابی بۆ ئەمە نەكردووە.
http://www.kurdistanan.net |