جارێکی تر هاوڕێیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیرده‌کرێن!
12-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 367
ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی له کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یانی مه‌کته‌بی سیاسی حزبدا سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی 14.7.2000، ئاسایشی سلێمانی وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان ده‌که‌ونه گرتنی کۆمه‌ڵێ له هاوڕێیانی حزبمان به ناوه‌کانی نه‌وزاد بابان، وه‌ستا حسێن، شاخه‌وان ناصح، بنار مسته‌فا و ڕێبوار عوسمان.
هه‌وڵ و مه‌به‌ستی ئاسایشی سڵێمانی ترساندن و سنووردارکردنی چالاکیه‌کانی حزبه، بۆیه پاش ماوه‌یه‌ک له چاوه‌ڕوانی کۆمه‌ڵێ ئاسایشی تر به جلوبه‌رگی سه‌ربازی و چه‌ک و وێنه‌یه‌کی میلیتارزمهوه خۆیان ده‌که‌نه ژووره‌وه‌و هاوڕێیان له جێگه‌یه‌کدا دوور له یه‌ک ڕاده‌گرن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌که‌ن که له‌گه‌ڵ یه‌کدا قسه نه‌که‌ن. دوای ساعاتێک له لێکۆلینه‌وه‌و بێنه‌و برده هاوڕێیانمان ئازاد ده‌کرێن.
ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره که ئاسایشی سلێمانی بۆ ڕێگه‌گرتن له چالاکی حزب هه‌ڵده‌ستێت به‌م جۆره کارانه. ئێمه ڕایده‌گه‌ێنین، که هه‌وڵه‌کانی ئاسایش بۆ چاوترساندنی هاوڕێیانمان بێ هوده‌یه‌و چالاکیه‌کانی حزبامان درێژه‌ی ده‌بێت.
کۆمیته‌ی سلێمانی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
12.7.2010
http://www.kurdistanan.net |