زه‌حمه‌تکێشانم ڕۆ....به‌شی سێ یه‌م ...عدنان گه‌رمیانی
12-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 277
زه‌حمه‌تکێشانم ڕۆ....به‌شی سێ یه‌م .....
ئه‌نجامه‌کانی شه‌ری قرناقه‌و پشی ئاشان شۆرشی کوردستانی له باشوور کرده دوو به‌ش به‌شێکیان یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی مام جلال و نۆشێروان که به پالپشتی ڕژێمی به‌عسی عه‌ره‌بی فاشی کۆنترۆلی گۆڕه‌پانی شۆڕشی کردبو، به‌شه‌که‌ی دیکه‌ش جه‌ماعه‌تی /جود/ له پارتی و سۆسیالیست و شیوعی وئه‌وانی دیکه جه‌ماعه‌تی جود له کوردستان وه‌ده‌رنرابون له‌و دیوی ئیران که‌وتبون ، له بارێكێ نه‌فسی و دارایی زۆر ناهه‌موار ده‌ژیان پارتی زیاتر هه‌ولی ده‌دا که‌وا سۆسیالست و شیوعی به گژ یه‌کێتر وه‌نێ چونکه له‌و شه‌ڕه ئه‌و سوودمه‌ند ده‌بو، ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕتزه‌کانی سۆسیالیست ناڕێکتر ده‌بو وای لێ هات سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه‌کانی سۆسیالیست کێ بڕکێ بکه‌ن له زیاتر خزمه‌تکردنی ڕژێمی ئیران له شه‌ڕه‌که‌ی دژی عێراق ئه‌ویش به پێش که‌وتن و چاوساغی کردن بۆ له‌شکری ئیران . ئه‌وه وای له‌سه‌رکرده‌و کادره‌کانی ..حسک.. کرد.. هه‌لوێست له‌و کارانه وه‌ربگرن .له‌ناو جه‌ماعه‌تی رسول مامه‌ند هه‌ست کرا که‌وا قادر عزیز و کۆمه‌لێک له‌کادران به‌ته‌مان هه‌لوێست وه‌رگرن ، بۆیه وه‌کو ئه‌ندامی م.س گوازرایه‌وه بۆ لقی بادینان جه‌ماعه‌تی رسول مامند به‌و کاره‌یان مه‌به‌ستیان بوو که‌وا کاک قادر له‌خۆیان دوور بخه‌نه‌وه ،قادریش ئه‌وه‌ی به‌هه‌ل زانی که‌وا تابتوانی کادره‌کان له‌گه‌ل خۆی ببا‌و له‌وێ هه‌لوێست له جه‌ماعه‌تی رسول مامند وه‌ربگرن. بۆ هه‌ردوولا وه‌کو چۆن دایان نابوو واده‌رچوو. کاک قادر له‌گه‌ل عبد الخالق زه‌نگه‌نه‌و زۆربه‌ی زۆری کادران و ڕێکخستنه‌کانی ناوه‌وه توانیان هه‌ر به‌ناوی سۆسیالیست ..اتجاهی دیموکراتیان ...پێکبهێنن دواتریش له 2/2/1985 حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانیان ڕاگه‌یاند که به‌خوێنی دوو ڕۆله‌ی قاره‌مانی ده‌شتی هه‌ولێر ته‌واو بوو ئه‌ویش قادر مسته‌فاو د. ڕه‌شید
ده‌بێ بۆ مێژوو بگوترێت که‌وا ئه‌و هه‌لوێسته‌ی قادر عه‌زیز و هه‌ڤاله‌کانی په‌رچ دانه‌وه‌یێکی شۆڕشگێرانه بوو دژ به خیانیته‌کانی مام جلال له باشور‌و بنه‌ماله‌ی بارزانی له ڕۆژ هه‌لات . به‌و کاره هه‌موو له قادر عزیز‌و حزبه‌که‌ی بونه دوژمن ، هه‌تا پاش ئه‌نفاله‌کان و په‌ڕاکه‌نده‌ی حزبه‌کان بۆ ئیران کادره‌کانی زه‌حمه‌تکێشانیان به‌گرتن ده‌دان له‌ئیران
پاش ڕاپه‌ڕین و هاتنه‌وه‌ی هه‌موو حزبه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی وولات لاپه‌رییکی دی هه‌لدرایه‌وه باش و خراپ تێکه‌لاو بوون شۆڕشگێرو خائن وه‌ک و یه‌کی لێهات بولکو ئه‌وه‌ی خائن و خۆفرۆش بوو زۆر به‌پێش که‌وت شۆڕشگێرو پیاوی پاک کورتی هێنا .
ئه‌نجامی یه‌که‌م هه‌لبژاردنی به‌رله‌مانی کوردستان زه‌حمه‌تکێشآن به هاو په‌یمانه‌تی له‌گه‌ل یه‌کێتی توانی چوار کورسی به‌ده‌ست بهێنی
وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مام جلال له‌و هه‌لبژاردنه به‌رامبه‌ر پارتی کورتی هێنا کورسیێکی نه‌دانێ .زه‌حمه‌تکێشان که‌وتنه قۆناغێکی تره‌وه ، ده‌بوایه له‌و قۆناغه به‌ره‌و پێش بچوبانایه به‌لام کێرفه‌که‌یان به‌پێچه‌وانه خولی خوارده‌وه . ئه‌ویش له‌به‌ر که‌م ته‌مه‌نی قادر عزیز له‌سیاسه‌ت و که‌م ئه‌زمونییان له‌حوکومڕانی
ئه‌گه‌و کاک قادر کابرایێکی سیاسی بوایه هه‌لبه‌ت ده‌بوایه به‌پێچه‌وانه‌ی ئێستای بوایه ئێستا میزانی هێز له‌په‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و بوایه . چونکه زه‌حمه‌تکێشان تاکه حزب بوو که‌وا خیانه‌تی نه‌کردبوو سه‌رکرده‌و کادره‌کانیان فایلیان نه‌بو ئه‌و خیانه‌ت و یه‌کتر ته‌سفیه‌کردنو خزمه‌ت به‌داگیرکه‌رانو هه‌موو ئه‌و پۆخله‌واتانه‌ی ئه‌وانی دیکه هه‌یان بو زه‌حمه‌تکێشان نه‌یبو. به‌لام کاک قادر ئه‌وه‌ی کردی و نه‌ی کرد ئه‌وه‌بو که‌هه‌تا ئێستاش ڕاوێژکارێکی نه‌بوو مرۆڤی ته‌کنۆقرات و یاسا ناس و ئابوری ناس و مرۆڤی ده‌وله‌تی له ده‌وری خۆی کۆنه‌کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌کاتێک که هه‌لی بۆ ڕه‌خسا به‌کاریان بێنێت . له یه‌که‌م وه‌رگرتنی پۆست له‌یه‌که‌م کابینه‌ی حوکومه‌تی هه‌رێم که‌وه‌زاره‌تی کشت و کال بوو که ده‌بوایه یه‌کێکی شیاو له‌و شوێنه دابنێت خۆی کرد به وه‌زیر . .ده‌بوایه به‌و ئیمکانیه‌ته‌ی بۆی ڕه‌خسا داموده‌زگایێکی ڕاگه‌یاندنی به‌هێز دروست بکات ده‌بوایه زۆر شت بکات که نه‌ی کرد ده‌بوایه ئه‌وکات ئه‌و بیر له هێزی ئۆپۆزۆسیۆن بکردبایه ده‌بوایه چۆن له‌ناو چیا ته‌مه‌ڕودی له‌سه‌ر هه‌موو حزبه‌کان کرد ئاواش له ناو شار ته‌مه‌ڕودی له‌سه‌ر یه‌کێتی و پارتی بکردبایه .ئه‌وه‌ی که ئێستا گۆڕان بۆی دروست بوه‌و ده‌یکات ده‌بوایه قادر عزیز‌و زه‌حمه‌تکێشان بیان کردبایه
ئه‌و که‌سانه‌ی کاک قادر له‌ده‌وری خۆی کۆیکردبونه‌وه و جێ ی بڕوای ئه‌و بوون بریتیبون له کۆسره‌تی برای، هێرشی سعدی گچکه‌ی ئامۆزای، سعد خالدی حیمایه‌ی، زێڕۆ، ڕزگار چاوشین، سیفالدینی زاوای که ئه‌وانه هه‌م په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کاک قادر بون ، هه‌م دارایی بون هه‌م حیمایه بون هه‌م ڕیش سپی و پیاو ماقولی کاک قادر بوون . هه‌مو داموده‌زگایه‌کانی حزب له‌و چه‌ند که‌سه پێک هاتبون ،ئه‌وانه حه‌فته‌ی به‌لای که‌می سێ ڕۆژ له‌مالان داوه‌ت بون کۆنکانیان ده‌کرد له‌سه‌ر ژه‌می داهاتو . هه‌ر گروپ و تاقم و که‌سانێک بهاتبانایه ناو حزب ئه‌وه به‌ته‌سه‌وری خۆیان حزبه‌که‌یان پێ گه‌شه‌ی ده‌کرد وه تاقم و که‌سانێکێس بچوبایه ده‌ره‌وه یان هه‌لویستیان وه‌رگرتبایه ئه‌وه خائن بوون و ده‌ستی پارتی و یه‌کێتی یه هه‌ر له پیاوه سه‌رسپیه‌که‌ی به‌رله‌مان عبداکخالق زه‌نگه‌نه و غازی حسن و د.سه‌ردار و مه‌لا هندرێن و زرار جۆلاو چه‌ندین کادر و پێشمه‌رگه‌ی دیکه.
قادر عزیز له‌بری ئه‌وه‌ی سیاسه‌تێکی بێلایانه له‌به‌ینی یه‌کێتی و پارتی په‌یره‌و بکربایه بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوانیان به‌قازانجی ئه‌و ته‌واو بێت خۆی ده‌کرد به ته‌ره‌ف . هه‌تا 31 ئاب وا پێش بینی ده‌کرا که زه‌حمه‌تکێشان بێلایه‌نه له کێشه‌کانی به‌ینی پارتی و یه‌کێتی به‌لام له بنه‌ڕه‌تا وانه‌بوو چونکه له‌یه‌که‌م هاوپه‌یمانه‌تیکردنی بۆ هه‌لبژاردنی یه‌که‌م به‌رله‌مان نه‌ک هه‌ر قادر عزیز بێلایه‌ن نه‌بو به‌لکو په‌یوه‌ندیێکی زۆر به‌هێزی له‌گه‌ل مام جلالا دروست کردبو تا گه‌یشتبوه ئه‌وه‌ی مام جلال زۆر مشوره‌ی به‌قادر ده‌کرد پارتیش ئاگاداری ئه‌وه ببوو بۆیه کاک قادر له 31 ئابه‌وه هه‌لوێستی یه‌ک بوو له‌گه‌ل یه‌کێتی دژ به پارتی که هه‌ندێک له چاودێران کۆتایی هاتنی زه‌حمه‌تکێشان و قادر عزیز 31 ی ئابه
کاک قادر له بری ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که‌له‌ناو شاخ دروستی کرد ده‌بوایه له‌ناو شار ته‌واوی بکردبایه به‌لام کاک قادر له‌بری ئه‌وه له‌سه‌ر دوو هێل کاری کرد یه‌که‌م خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر حزب دووه‌میش قسه‌و لێدوان و چاوپێکه‌تنه دیماگۆگیه‌کانی که به‌ڕۆژ ده‌یکردو به‌شه‌و لێ ی پاش گه‌زده‌بۆوه. له دوا جار کاره تاک ڕه‌وه‌کانی قادر عزیز وای له حزب کرد که‌له‌به‌کاری 2003 ئینشقاقێکی خۆکوژی بکات که پشتی زه‌حمه‌تکێشانی شکاند . له‌لایێک کۆتایی به‌ده‌وری زه‌حمه‌تکێشان هێنا وه له‌لایێکی دیکه کۆتایی به ڕۆلی قادر عزیز هێنا وه‌کو که‌سی یه‌که‌م و سه‌رکرده‌ی ئه‌وحه‌دی زه‌حمه‌تکێشان وه وه‌کو ئه‌و مه‌ترسیه‌ی له‌سه‌ر پارتی و یه‌کێتی که‌نه‌بادا ڕۆژێک له‌ڕۆژان زه‌حمه‌تکێشآن ببنه مه‌ترسیدار له‌سه‌ریان.
.
A-germyani@hotmail.com
. . .
ا.
http://www.kurdistanan.net |