له جیاتی ئه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کان بپارێزن> ئه‌شکه‌وتێکی دێرین له په‌رستگای لاله‌ش داده‌خرێت و تێکده‌درێت
12-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 98
ئه‌شکه‌وتێکی دێرین له په‌رستگای لاله‌ش داده‌خرێت و تێکده‌درێت
تایبه‌ت به ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ
رێکه‌وتی 12/7/2010 کاتژمێر 10ی به‌یانی تاوه‌کو 2ی نیوه‌ڕۆ مه‌جلیسی رۆحانی ئاینی ئێزیدی له هۆڵی گه‌لی لاله‌ش کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا به مه‌به‌ستی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی په‌رستگای لاله‌ش به ئاماده‌بوونی(میر ته‌حسین به‌گ و بابه‌شێخ رۆحانی-خرتۆ حه‌جی- و باباچاویش) چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی تری گه‌وره‌ی ئه‌م ئاینه" ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م نۆژه‌نکردنه‌وه‌یه به هاوکاری ماددی و مه‌عنه‌وی حکومه‌تی هه‌رێم و له‌سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌ت نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه و چه‌ند باڵه‌خانه‌ی تری تیادا دروست ده‌که‌ن بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که له‌وێ ده‌مێننه‌وه" ئه‌م په‌رستگایه له‌لایه‌ن کۆمپانیا تورکی و ئه‌ڵمانیه‌کانه‌وه نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه له‌سه‌ر هه‌مان شێوه‌ی ئێستای" به‌ڵام مشت ومڕێکی زۆر کرا له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا له‌باره‌ی داخستن و تێکدانی ئه‌شکه‌وتێک که مێژووێکی تاڵی لای برا ئێزیدیه‌کان هه‌یه که له رابردوو به فه‌رمانی پاشای کۆره 300 کوردی ئێزیدی له‌و ئه‌شکه‌وته سوتێنرابوون" بڕیاریاندا ئیتر ئه‌م ئه‌شکه‌وته نۆژه‌ن نه‌کرێته‌وه و به‌یه‌کجاری دابخرێت بۆ ئه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی نه‌که‌وێته نێوان کوردانی ئێزیدی و موسڵمانه‌وه" به گووته‌ی باباچاویش که خاوه‌ن پله‌یه‌کی گه‌وره‌یه له‌ناو برایانی ئێزیدی گوایه تاوه‌کو ئێستا ئێسک و پروسکه‌کان زۆریان ماون. له ناوبردنی ئه‌و شکه‌وته ساردنه‌وه‌ی گه‌ره‌ترین به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ژینوسایدی ئێزدیه‌کان له لایه‌ن سه‌رانی کورده‌وه به ناوی ئیسلام. تا وه‌کوو ئێستا هیچ لایه‌نێکی کوردی وه‌ک حکومه‌تی هه‌رێم یان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف یان حزبه کوردیه‌کان داوای لێبوردنیان له کوردانی ئێزدی نه‌کردوه به‌ڵام داوا له گه‌لان و حکومه‌ته‌کانی تر ده‌که‌ن داوای لێبوردن له کورد بکه‌ن له کاتێکد هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه کۆمه‌ڵکوژین و ده‌بێ دان پیایان بنرێت. حکومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت بڕیاری ڕۆخانی ئه‌و شکه‌وته به خودی سه‌رانی ئێزدی بدات و به‌و شیوه‌یه ئاسه‌واری کۆکوژی ئێزدیه‌کان نامێنیت.
ئه‌شکه‌وتی یه‌که‌م:

ئه‌شکه‌وتی دووه‌م

http://www.kurdistanan.net |