فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری به سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌ڵبژێردرایه‌وه
13-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 34
7/12/ 2010 - 17:35
به‌غدا/ ئه‌سوات ئه‌لعێراق: كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، رۆژی دووشه‌ممه، رایگه‌یاند كه ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران دووباره فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری به سه‌رۆكی كۆمیسیۆن هه‌ڵبژارده‌وه، هه‌روه‌ها سه‌عد راوی له شوێنی ئه‌مه‌ل به‌یره‌قدار وه‌ك جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا.
كۆمیسیۆنی ناوبراو له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران كه‌ریم ته‌میمی له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)كه‌وتووه‌و تێیدا هاتووه كه “ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران بۆ جاری دووه‌م فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری وه‌ك سه‌رۆكی كۆمیسیۆن‌و سه‌عد راوی وه‌ك جێگری سه‌رۆك‌و كه‌ریم ته‌میمی وه‌ك سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵبژارده‌وه”.
ته‌میمی روونیشیكردۆته‌وه كه “ئه‌م شێوازه‌ی هه‌ڵبژاردنه ساڵانه له كۆمیسیۆندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت‌و له‌رێگه‌ی میكانیزمی هه‌ڵبژاردن له ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانه‌وه ئه‌م پۆستانه ده‌ستنیشان ده‌كرێن”.
جێی باسه كۆمیسیۆنی ناوبراو له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه له ساڵی 2007وه چه‌ندین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی له عێراقدا به‌ڕێوه‌بردووه به‌و پێیه‌ی كه دامه‌وراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه. له‌وانه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له ساڵی 2009و هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌ڕله‌مان‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هه‌مان ساڵ‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا. ق م(ب/ع)- ج پ
http://www.kurdistanan.net |