وه‌رزى جوێننامه و جه‌نگى سارد /(( به جنێوفرۆش و قه‌ڵه‌مفرۆش و خۆشكه‌رانى ئاگرى شه‌رِى ساردى حزبه‌كان پێشكه‌شه ))- شێرزاد عومه‌ر
13-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 99
وه‌رزى جوێننامه و جه‌نگى سارد /(( به جنێوفرۆش و قه‌ڵه‌مفرۆش و خۆشكه‌رانى ئاگرى شه‌رِى ساردى حزبه‌كان پێشكه‌شه ))- شێرزاد عومه‌ر
/ / s-h-m007@hotmail.com
ئه‌م وتاره‌م له ساڵی 2007 بڵاوكردۆته‌وه بزانن چ جیاوازیه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستا كه‌واته میدیای كوردی له 2007ه‌وه هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی ئیتر بۆچی ئه‌م دیارده‌یه رانه‌گرین و بیر له سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و كوردستانه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان نه‌كه‌ینه‌وه...
زۆر مایه‌ى شه‌رم و نیگه‌رانیه له ساته‌وه‌ختێكى وه‌ها ناسك و ئاڵۆزدا كۆنه برینه‌كانى سالاَنى رابردووى نه‌فره‌تییه‌ى شه‌رِى براكوژى بكولێنینه‌وه و دۆخێك بوروژێنرێ كه دوور بێ له به‌رژه‌وه‌ندى بالاَى نه‌ته‌وایه‌تى، شێوازه سواو و نامۆكانى به‌یكتریدا هه‌ڵگوتن و جوێندان و قسه‌ى ناماقوڵ و درۆهه‌ڵبه‌ستان و سوكایه‌تى به موقه‌ده‌ساتى گه‌ل و كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ى نامۆ به كه‌لتورى ئێمه كه ته‌نها بۆنى هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ى جه‌نگى ناموباره‌كى ناوه‌خۆی لێدێت.
گه‌لۆ" پێویست به ناوهێنان ناكات هه‌موو لایه‌ك له‌و ده‌سته‌واژانه‌ى سه‌ره‌وه‌دا خاوه‌نه‌كانیان ده‌ناسنه‌وه كه رۆژانه له میدیاكانى كوردى بلاَوى ده‌كه‌نه‌وه و یه‌رِێوه‌به‌رى ئه‌م گۆڤار و رۆژنامه و ماڵپه‌رِانه بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى ئه‌و مه‌ترسیانه بكه‌ن بێ گوێدانه ئه‌منى قه‌ومى و بێ ره‌چاوكردنى ره‌وشت و سه‌نگى پیرۆزى پێنووس و مرۆڤ، ته‌نها بۆ پرِكردنه‌وه‌ى لاپه‌رِه‌یه‌كى رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌رِه‌كان ده‌بنه هۆكارێكى نێگه‌تیڤ بۆ درێژه‌دان به‌و دیارده نه‌شازه.
بره‌ودان به‌و دیارده‌یه له‌لایه‌ن میدیاكانمانه‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه بێلایه‌نى ئه‌و ده‌زگایه‌ى كه شتى له‌و جۆره بلاَوده‌كاته‌وه ته‌نها چه‌واشه‌كاریه و چیترنا.. ئه‌گینا هه‌موو لایه‌ك ململانێى نێوان حزبه‌كان و به‌رس و بازرگانه‌كانى شه‌رِ ده‌زانن چۆنه و چیه و كێن..؟!
ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رِێزانه خۆیان به خه‌مخۆرى كورد ده‌زانن، با له‌جیاتى شه‌رِه جنێو و به‌یه‌كترداهه‌ڵگوتن و یه‌كترسووك كردن و ره‌تكردنه‌وه‌ى یه‌كتر.. ئه‌وا گۆرِه‌پانێكى فراوان له‌به‌رده‌متاندایه بۆ نووسین له‌سه‌ر دوژمنى راسته‌قینه‌ت، ئایا ئه‌م كۆڵكه نووسه‌رانه ئه‌وه‌نده‌ى به‌فریاى ره‌تدانه‌وه‌ى جوێننامه‌ى یه‌كتر ده‌كه‌ون، ئه‌وه‌نده فریاى ئه‌وه ده‌كه‌ون كه به‌هه‌زاران نووسه‌رى تورك و عه‌ره‌ب و فارس رۆژانه له‌دژى ئێوه(وه‌كو كورد) ده‌نووسن..؟!
برایان" له كاتێكدا ده‌یان پرس و كێشه‌ى ئاڵۆزى نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێ چاره‌و بێ كۆشش ماوه‌ته‌وه، له كێشه‌ى كه‌ركوك و مادده‌ى 140 ه‌وه تا ده‌گاته هێنانى سوپایه‌كى زۆرى تورك له‌لایه‌ن توركیاوه بۆ سه‌ر سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پرسی ده‌ركردنى كورد له موسڵ و هاتنى به هه‌زاران عه‌ره‌ب بۆ كوردستان و ده‌یان و سه‌دان كێشه و پرسی تر‌ى چاره‌نووسساز، ئێوه دێن هه‌ندىَ كێشه و پرسی شه‌خسى و ساده و ساكارى وا كه شایه‌نى لێدوان و سه‌رقاڵ كردنى میدیاكان نییه ده‌وروژێنن و به‌جۆرێك تۆخى ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك بڵێی له‌سه‌ر میراتى باوكتان كه‌وتبنه شه‌رِه‌وه، ببوورن گه‌ر ناوتان بنێم(ئاگرخۆشكه‌رى شه‌رِى ناوه‌خۆ)، برِواتان بێ نووسینه‌كانتان ئه‌وه‌نده قێزه‌وه‌نه كه له شه‌رِى براكوژى چیترمان ناهێننه‌وه یاد، ئێوه هه‌ر له‌و بازنه نه‌فره‌تیه‌ى خۆكوژیدا ده‌خولێنه‌وه.!! برِوتان هه‌بێ مێژوو له‌بیرتان ناكات(وه‌ك قه‌ڵه‌م فرۆش و جنێۆفرۆش و ..تد) داهێنانێك له مه‌وكیبى نووسینه‌كانتان به‌دى ناكه‌م، ته‌نانه‌ت به مانشێتى نووسینه‌كانتان ێحافم بیردێته‌وه بۆیه ئێوه نووسه‌رى علوجن، مۆدێلتان له‌و كاته‌وه به‌سه‌رچوو كه هه‌ردوو ئیداره یه‌كى گرته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئێوه‌ى بازرگانى شه‌رِ كه‌وته گۆرِه‌وه، ئێوه كه خۆتان و رابردوو و ئێستاتان لێوان لێو بێت له گه‌نده‌ڵى فیكرى و ئه‌خلاقی چۆن ده‌توانن له گه‌نده‌ڵى بدوێن..؟! ئێوه كه خۆتان كورِى ئه‌و میلله‌ته بن، خۆتان به راستى هه‌موو شته‌كان بزانن ئیتر چ پێویست ده‌كات سه‌رقاڵمان بكه‌ن به‌وه‌ى كه ئێوه بێلایه‌ن و سیخورِى ئه‌و لایه‌ن و ئه‌و به‌رپرس و ئه‌و ده‌زگا نین، وه‌ك ئه‌و ماڵپه‌رِه‌ى كه به فیتى داگیركه‌رانى و موخابه‌راتى ئیقلیمى ده‌جوڵێته‌وه و لێمان بوه‌ته فس‌فس پاڵه‌وان و به حیسابی گلاَوى خۆى رۆژێ له رۆژان ئه‌و شوێنى تاڵه‌بانى و بارزانى ده‌گرێته‌وه چونكه حه‌زره‌تى جه‌نابیان مه‌سیحه و خاڵیه له حه‌رام و ناراستى و كه ده‌سه‌لاَتى گرته ده‌ست فریشته ئاسا ده‌بێت و یه‌كسانى و ئازادى و كۆمه‌ڵێك دروشمى بریقه‌دارى تر‌ى لێده‌بارێت.
سیخورِه سه‌رلێشێواوى ولاَته ئیقلیمیه‌كان و حزبه‌كانى خۆمان" جنێوفرۆش و قه‌ڵه‌مفرۆش و ئازیزه‌كانى دوژمنانى كورد" ته‌نها وه‌كو كوردێك یه‌ك داواكارى بچووكم لێتان هه‌یه: تكایه له شه‌قامى نووسین و مه‌عریفه و لافلێدانى ناسیۆنالیزمیتان، ریفۆرمخوازیتان دووربكه‌نه‌وه و په‌تى چه‌واشه‌كاریتان كورت بوو لێمان گه‌رِێن با چیتر برینه‌كانى سالاَنى رابردوومان نێته‌وه یاد، ده‌توانن واز له‌و شه‌رِه جنێوه بێنن له میدیاكان و به‌ئیبداع بكه‌ن و به‌گوێم بكه‌ن بۆخۆتان به SMS خواى ده‌كرد رۆژانه ملیۆن جنێو و قسه‌ى ناشیرن بۆ یه‌كتر بنێرن نه‌ك له رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌رِه‌كان...!!!
چاپکردن
2007-04-06 12:59:20
http://www.kurdistanonline.net/oldsite/news.php?newsid=8332
http://www.kurdistanan.net |