بۆ بەرێز ماموستا عومەر عەبدالعەزیز / شێخ عومەر غەریب
13-07-10
ژمارهی خوێنهران 572
بۆ بەرێز ماموستا عومەر عەبدالعەزیز / شێخ عومەر غەریب سڵاوێکى گەرم بە پێی ئەزموون ولێکوڵینەوەکانم سەبارەت بە بزوتنەوەکانى ئیسلامى عارەب وتورک وفارس بوم سابت بوو کە ئەمانە هەر هەموویان – بەداخەوە – لە مەر کێشەى کورد سەلبین . وە ئەوەى لە هەمووى ناخوشتر ئەمەیە کە حزبەکانى ئیسلامى عارەب و تورک وفارس ئیسلامیان بە عەقڵى نەتەوەیى حویان و بە پێى بەرژەوەندییەکانى خویان شى وتەفسیر دەکەن . وە تا ئێستە یەک حزبێکى ئیسلامى – بەڵێ تەنها یەک حزبێکى ئیسلامى – نەم بینیوە دان بنێت وائیعتیراف بکات بە کێشەى کورد وکوردستان . واتە چون تەماشاى کێشەى فەلەستین و ئەفغانستان دەکەن ئاوا تەماشاى کێشەى کورد بکەن . تەنانەت کومەڵێکى زور - یان زوربەى – ئیسلامیانى بێلایەنى عارەب و تورک وفارسیش دژى کیشەى کوردن . وە بەندە لەم بارەیە زور دەق ودەکەمێنت وبەڵگەم بە دەستەوە هەیە . وە لە ساڵانى رابردو چەندین ووتار لەو بارە بە عارەبى وکوردیم لە گوڤارەکان بڵاو کردەوە . ئنجا وابزانم پێویستە ئیسلامییەکانى کورد خویان لە مەر ئیسلام ناسین وشتى تر خویان سەربەخو بزانن و دەقەکانى ئیسلام بە پێى بەرژەوەندییەکانى نەتەوەى کورد تەفسیر بکەن هەر وەک دێر زەمانەوە عارەب وتورک وفارس ئەم کارە دەکەن . دووبارە سڵاورێزم هەیە . برات / شێخ عومەر غەریب 2010-07-13
http://www.kurdistanan.net |