شوان عەتووف خەڵاتى باشترین ئەکتەرى گەنجى عێراقى پێدەبەخشرێت



13-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 179
ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ
شوان عەتووف خەڵاتى باشترین ئەکتەرى گەنجى عێراقى پێدەبەخشرێت
سیروان غەریب، ئاژانسى ئەێوات ئەلعراق
جێگرى بەرێوبەرى رێکخراوى (عێراقى ئەمرۆ) رۆژى سێشەممە، ئاشکراى کرد خەڵاتى ئەمساڵى رێکخراوەکەیان دەبەخشرێت بەهونەرمەندى گەنجى کورد، شوان عەتووف، دواى ئەوەى لەراپرسییەکەدا زۆرترین دەنگى بەدەستهێنا.
رەحیم حەسەن ساڵەح، بەئاژانسى سەربەخۆى (ئەێوات ئەلعراق)ى راگەیاند دواى هەڵسەنگاندنى کارەکانى چەند ئەکتەرێکى عێراقى کوردستانى لەلایەن لیژنەیەکى پسپۆرەوە، لیژنەکە بریاریدا ناویان بخاتە راپرسییەکەوەو هاولاتیان دەنگى لەسەر بدەن"دواتر شوان عەتووف زۆرترین دەنگى راپرسییەکەى بەدەستهێناو لیژنەکەش بریاریدا وەک باشترین ئەکتەرى عێراقى ساڵى 2010 بناسێنرێت".
رێکخراوى عێراقى ئەمرۆ کەبارەگە سەرەکییەکەى لەناوچەى سەوزى بەغدایە لەساڵى 2004وە  لەبوارى بەرەو پێشخستنى رۆحى کێبرکێ بۆ بەرهەمهێنانى تواناکانء دەرخستنیان لەعێراقدا کاردەکات هەموو ساڵێک راپرسى بۆ چەند کەسایەتییەکى سیاسىء هونەرىء ئابورى عێراق ئەنجام ئەداتء دواى تەواوبونى راپرسییەکە ئەو کەسایەتییەى زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنێت وەک باشترینى عێراق لەئاهەنگێکى گەوردا رایدەگەیەنێت.
رەحیم حەسەن ساڵەح وتى" ئاهەنگەى رێزلێنان لەشوان عەتووف لەکۆتایى ئەمساڵدا لەکۆشکى کۆنگرەکانى شارى هەولێر بەئامادەبوونى گەورە دەسەڵاتدارانى هەرێمء عێراق بەرێوەدەچێتء هەر لەوێشدا بێجگە لەشوان عەتووف گۆرانیبێژێک خەڵاتى باشترین گۆرانیبێژى عێراق وەردەگرێتء دواتر ناوى لەلایەن رێکخراوەکەمانەوە ئاشکرا دەکرێت".
شوان عەتووف لەماوەى ساڵى 2010دا رۆڵى سەرەکى لەفلیمەکانى (شوێنێک بۆیارى، بۆنى سێو، ئەو رۆژەى بابەنوئێل گریا، کورتە فلیمى سوپاستان دەکەم) گێراوەو جگە لەوەش لەهونەرى شانۆدا رۆڵى خۆى هەبووەو شانۆیى (مارێۆنێت)ى لەوڵاتى بریتانیا پێشکەش کردووەء هەڵوێستیشى بەرامبەر دیاردەو رووداوەکانى هەرێمى کوردستانء عێراق لەرێگەى بەشداریکردنى لەچالاکى هەمەجۆر خستۆتە روو.
لەساڵى 2010 دا هەواڵى کارەکانى شوان عەتووف لەلایەن راگەیاندنەکانى ناوخۆوەو جێگەى بایەخ بووەو بەهۆى بەشداریکردن لەفیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانیش کەناڵە عەرەبىء جیهانییەکان گرنگییان بەم ئەکتەرە کوردە داوەو لەرێگەى چاوپێکەوتنء راپۆرتەکانیانەوە زیاتر بەبینەرانء گوێگرانء خوێنەرانیان ناساندووە.
شوان عەتووف لەرۆژنامەى ناوخۆیى تایبەت بەفیستیڤاڵى نێودەوڵەتى دوبەى سینەمایى وەک سۆپەر ستارى عێراق بەبەشدارانى فیستیڤاڵەکە ناسێنرابوو. ناوبراو لەساڵى 1988 بۆیەکەمین جار دەستى کردووە بەکارى هونەرى شانۆ.

http://www.kurdistanan.net


بابه‌ته‌که‌ بۆ هه‌ڤالێک بنێره بۆ هه‌ڵبژاده‌ بنێره کۆپیکردنێکی ساکار




http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=21486

تێبینیه‌کان 


ناو :
ئیمێل :
 
تێبینی: