کۆچی دوایی جوانه مه‌رگ کاک سه‌عدی جه‌مال شێخ عثمان سراجه‌دین نه‌قشبه‌ندی
13-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 110
کۆچی دوایی جوانه مه‌رگ کاک سه‌عدی جه‌مال شێخ عثمان سراجه‌دین نه‌قشبه‌ندی په‌ریوه‌ی دووره‌وڵات و ئاواره‌ی ده‌ستی خۆێنمژانی ویلایه‌تی فه‌قی له شاری فینیس ئیاله‌تی سان هۆزێ ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا 10/7/010 خه‌م و په‌ژاره‌ی خسته‌دڵ و ده‌روونی هه‌موو دۆستان و هه‌ڤالانی به‌م بۆنه‌وه په‌یامی سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی و سه‌رجه‌م لایه‌نگران و پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی سپای رزگاری کوردستانی ئێران ده‌که‌ین به تایبه‌ت به رێز دکتۆرشێخ مادح سێخ عثـمان نه‌قشبه‌ندی گه‌وره و به‌رپرسیاری گشتی ئه‌و بنه‌ماڵه‌و ته‌رێقه‌یه نه‌قشی و کاک سیروان وکاک ئه‌سعه‌د و کاک ئه‌حسه‌ن نه‌قشبه‌ندی و باقی خۆشک و برایانی خۆای گه‌وره ئه‌روای به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات وسه‌بر وته‌مه‌ن درێژیش به که‌س وکاری گۆمانیشمان له‌وه‌دا نییه که جوانه‌مه‌رگ شێخ سه‌عدی که سالیانی ساڵه به‌هۆی زۆڵم و سته‌می دیکتاتورانی رژیمی سێداره‌ی ئیسلامی له ئامێزی دایکی خۆشه‌ویستی که کوردستانه دابڕاوه و له نه‌بوونی ئازادی وبێ مافی نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌ژێرگۆشاری رۆحی و جه سه‌ته‌یی دیکتاتورانی کۆماری ئیسلامی ئیران دا بوو هه‌ر به‌م بۆنه‌وه به شه‌هیدی نیشتمان پێناسه ده‌کرێت ،جوانه‌مه‌رگی کۆچکردوو پاش تێکشکانی رژیمی پاشایه‌تی و هاتنه سه‌ر‌کاری کۆماری خۆینی ئیسلامی1357 ی هه‌تاوی و سه‌پاندنی شه‌ری نه‌خۆازراو به سه رگه‌لی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا وه‌ک فه‌رمانده‌ێکی به جه‌رگ ودڵسۆز چالاکانه له نێو ریزه‌کانی سپای رزگاری ده‌ستی دایه خه‌بات و به‌رخۆدان و له ساڵی 1359 هه‌تاوی له شه‌رێکی دژوار و به‌رفراوان له زه‌نجیره چێای >پاڵاوه‌ژ> له‌نزیک چیای سه‌رکێشی عه‌واڵانی هه‌ورامان به قوولی بریندار ده‌بێت و پاشان له سالی 1360 بۆ چاره‌سه‌ری برینه‌که‌ی رووی له ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا کرد و هه ر له و‌ێش ژیانی خێزانی پێکدێنێت و خاوه‌نی 6 منداڵه گه‌رچیی ته‌مه‌نێکی کورتی هه‌بوو 11/7/57 تا 10/7/010 به‌ڵام هه‌میشه دڵسۆزانه له هه‌وڵ و تێکۆشان‌دا بو بۆ ناساندنی کیانی نه‌ته‌وه‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هیوا و ئاواتی یه‌کیه‌تی و ته‌بایی حیزبه کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵات و باکوور و باشووری کوردستان بوو و یه‌کیه‌تی و زانایی و وشیاری سیاسی و گه‌شه سه‌ندنی فه‌رهه‌نگی و خۆ به‌ئامراز نه‌کردنی حیزبه‌کانی به‌گه‌وره‌ترین متمانه‌به‌خشی رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌زانی و ه‌ک باسی ده‌کرد به تۆندی و گرژی له دامه‌زراندنی کۆمیته‌ی ساخکه‌ردنه‌وه‌ی سپای رزگاری تووره و نیگه‌ران بوو و هوۆڵی پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆ ده‌دا ،ناو‌و یادی هه‌ر به‌رز و پیرۆزبێت و هه‌زاران سڵاو له ئه‌روای هه‌میشه زیندووی و ته‌مه‌ن درێژیش بۆ سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌واڵانی دڵ وده‌روون سووتای شێخ سه‌عدی نه‌قشبه‌ندی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کۆساڵان
http://www.kurdistanan.net |