نه‌وت له‌نێوان قورگی به‌رپرسان و گیرفانی هه‌ژارانی خاكه‌كه‌مدا - سه‌لمان كۆچه‌ری
13-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 184
نه‌وت له‌نێوان قورگی به‌رپرسان و گیرفانی هه‌ژارانی خاكه‌كه‌مدا - سه‌لمان كۆچه‌ری دیاره كه عێڕاق به هه‌رێمی كوردستانه‌وه یه‌كێكه به‌ناوبانگترین هه‌رێم له ڕووی یه‌ده‌گی نه‌وته‌وه ، به‌دووه‌مین ولات هه‌ژمار ده‌كرێت كه به‌ڕیژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر نه‌وتی ده‌ست لێنه‌دراوی هه‌یه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی بایلۆجی نه‌وتی عێڕاق 100 ساڵ دوای ووشك بوونی هه‌موو بیره نه‌وته‌كانی جیهان جیهان نه‌وتی عێڕاق كۆتایی پێدێت. بوونی سامانێكی وا گرنگ له عێڕاق و كوردستاندا وایكردووه كه هه‌میشه ئیمپڕیالیست چاوی بخاته سه‌ر ئه‌م خاكه پیرۆز‌و گۆنگه‌ی عێڕاق و كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار به‌ریتانیه‌كان له‌دوای ساڵانی 1930 چاویان بڕیه كوردستان و عێڕاق به‌ڵام ئه‌و كاته جوودا له ئیستا كورد قه‌ت نه‌یده‌ویست ده‌ستی بێگانه ماچ بكات ئه‌وه یه‌كسه‌ر له كوردستان شۆڕش به‌سه‌كردایه‌تی شێخ مه‌حمود هه‌ڵگیرسا له‌دژی دوژمن كورد تا دوایه‌مین كه‌سی شۆڕش مقاومه‌ی كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له‌م ساڵانه‌دا بینیمان زۆر جودا بوو چونكی له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكای زلهێزو داگیركه‌ر چاوی بڕیه كوردستان و عێڕاق كه‌وته وێزه‌ی نه‌وته‌كه‌ی ده‌سته‌ڵاتی كوردیش به‌بێ ئه‌وه‌ی بیرێك له‌و میلله‌ته هه‌ژاره بكه‌نه‌وه كه‌وته به‌كریدانی ئه‌و زێره ڕه‌شه‌ی كوردستان و خاكی كوردستیانیان دایه كۆمپانیا زلهێزه‌كان به‌داخه‌وه‌م كه مام. جه‌لال و كاك. مسعود قفڵه‌كه‌یان كرده‌وه نه‌یانزانی ئه‌و نه‌وته‌ی له قفڵه‌وه به‌ڕێده‌كرێت خزمه‌تی بێگانه‌ی پێده‌كرێت هه‌ر واشی لێهات ئێستا باقی قازانج ده‌خوات حكومه‌تی عێڕاق ته‌نیا له%9 گرێبه‌سته‌كان ده‌دات له‌كاتێكدا كورد به %15 گرێ به‌ستی كردووه واته لێره‌دا ده‌سته‌ڵاتی كوردی قه‌ردار ده‌بێته‌وه. دیارده‌یه‌كی دزێویتر له‌وه مه‌سئوله‌كان كه‌وتنه ئاودیوكردنی نه‌وت و ئه‌ویش به‌ڕیگه‌ی ته‌نكه‌ر به‌قاچاغچی ڕۆژانه به‌سه‌دان ته‌نكی ئاودیو سنور ده‌كرا داهاته‌كه‌شی ته‌نیا بۆ چه‌ند به‌رپرسێك بوو به‌داخه‌وه له‌په‌رله‌مان ئه‌و بابه‌ته وروژێنرا به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن دز زیاتربوون مه‌سه‌له‌كه كپ كرا تاكو چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مریكا به‌دزیه‌كه‌ی زانی نه‌یهێشت چیتر نه‌وته‌كه ئاودیو بكرێت به‌ڵام ئه‌ویش نه‌وته‌كه‌ی بۆ قه‌رگه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی خۆیه. ئیيَستا ئه‌وه‌ی ماوه بیڵین ئه‌وه‌یه چیده‌بوو به‌رپه‌رسه كوردیه‌كان دادوه‌ر بونایه‌و چیتر داهاتی ئه‌و نه‌ته‌یان نه‌خورادبایه؟ ئایا گه‌ر ئه‌ویان بكردایه ئێستا ئه‌وان لای خه‌ڵك خۆشه‌ویست نه‌ده‌بوون؟ بۆ ده‌بێت ئێمه‌ی كورد هه‌میش به‌ده‌ستی بێگانه ئه‌ولاو ئه‌ولامان بكرێت، تاكه‌ی؟ بۆ ده‌بێت له‌وڵاتێكدا كه‌ژێر خاكه‌كه‌ی زێڕی ڕه‌شه ڕۆژانه ده‌یان منداڵ له‌برسیه‌تی سه‌ر بنێنه‌وه ، يانةى شه‌وانه‌ی به‌رپرسه‌كانیش قوماری له‌سه‌ر ماڵی ئه‌و میلله‌ته بكرێت؟ تاكه‌ی به‌س به‌خوا چۆن خودا پێی وتوین گه‌ر هه‌روا خۆمان زه‌لیل بكه‌ین هه‌روا ده‌بین هه‌تا خۆمان خۆمان نه‌گۆڕن خواش نامانگۆڕیت.
http://www.kurdistanan.net |