د.فوئاد مه‌عسوم: ئیئتیلافی كوتله كوردستانییه‌كان كارتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه
14-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 39
PUKmedia 2010-07-13 20:42:24 ئه‌مڕۆ 13-7 د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی ته‌مه‌نیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و كارتی پێشنیاره‌ی كه دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكانی كوتله په‌رله‌مانییه‌كان، پێشكه‌شیكرد سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی سیاسی و چۆنیه‌تی رزگاربوون له‌و گرێ و كۆسپانه بووه كه دێنه به‌رده‌م كرانه‌وه به‌ڕووی هه‌ڵبژاردنی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و پێكهێنانی حكومه‌تى عيراقدا. د.فوئاد مه‌عسوم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و كارته به‌رهه‌می بیروڕاكانی سه‌رجه‌م كوتله په‌رله‌مانییه‌كانه‌و كارتێكی تایبه‌ت به ئیئتیلافی كوتله كوردستانییه‌كان نیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیئتیلافی كوتله كوردستانییه‌كان كارتێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه له دیالۆگ و دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانی تردا. هاوكات د.فوئاد مه‌عسوم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بیروبۆچونه‌كانی ناو ئه‌و كارته قابیلی گۆڕانكاری و په‌ره‌پێدانن.
http://www.kurdistanan.net |