چاودێری كوردۆساید پێشوازی ده‌كات له‌تاوانباركردن به‌شیر به ئه‌نجامدانی جینۆساید
14-07-10 ژماره‌ی خوێنه‌ران 28
دوێنی دووشه‌ممه12-7-2010 دادگای تاونی نێو ده‌وڵه‌تی كه باره‌گای سه‌ره‌كی له شاری لاهای هۆڵه‌ندایه, بڕیاری دووه‌می بۆگرتنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر به‌ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆساید ده‌ركرد. پێشتریش عومه‌ر به‌شیر تاوانبار كرابوو به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به‌مرۆڤایه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌لی دارفۆر. ئێمه ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی به بڕیارێكی درووست وله جێگای خۆیدا ده‌ینین و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی دادگای ناوبراو ده‌كه‌ین بۆچه‌سپاندنی داده‌روه‌ری له جیهاندا. بڕیاری گرتنی سه‌رۆكێك كه له ده‌سه‌ڵاتدایه‌و ولاته‌كه‌ی په‌یوه‌ست نییه به دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه كه تا ئێستا 111 وڵات په‌یوه‌ست بونه پێوه‌ی ,ئه‌نجامێكی پۆزه‌تیفی له سه‌ر ڕه‌وتی دادپه‌روه‌ری له جیهاندا ده‌بێت و هه‌نگاو ێكی مه‌زن ده‌بێت بۆ ڕزگار نه‌بوونی تاونكاران له سزا و لێپرسینه‌وه . چاودێری كوردۆساید Kurdocide Watch www.kurdocide.com www.kurdocidewatch.net kurdocide@hotmail.com چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، به پابه‌ندبوون به پره‌نسیپ و پێوه‌ره دیموکراتییه‌کان، کاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانه‌کانی ژینۆساید و جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤی کوردستان کراون و ده‌کرێن به‌ڕێوه ده‌بات. ،لە 6-1-2002 دامەزراوە ، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و هەموو پارچەکانی کوردستان لق و کۆمیتەی هەیە ، ،پێشتر لە ژێر ناوی ناوەندی چاک کاری دەکرد،له 24-1-2009 ئه م ناوه ى ئيستاى وه ركرت ,ساڵانە سەدان چالاکی ئەنجامە دات http://www.kurdistanan.net |
تێبینیه‌کان
