ئەختەبوتەکە بێنن بۆ عێراق ..! محەمەد ئەحمەد



14-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 221
ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ
ئەختەبوتەکە بێنن بۆ عێراق ..! محەمەد ئەحمەد / خورماتوو
ئەختەبوت (پۆل) ، ئەو ئەختەبوتەیە پێشبینی یارییەکانی مۆندیالی ساڵی 2010 ی دەکرد بۆ بردنەوەی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی وڵاتان ، وەک دەوترێت ئەختەبوتەکە هەموو پێشبینییەکانی راست بوون .  لێرەدا دوور لە تۆپی پێ ، عێراق ئێستا لە کێشەیەکی سیاسی گەورەدایە ئەویش لای هەموان ئاشکرایە کێشەی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانێکە کە تاکو ئێستا لە نێوان ( عەلاوی و مالیکی)دا ماوە، ئاشنایشە وا لەدوای نزیکە پێنج مانگ لە هەڵپژاردنی 7/3/2010 ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تاکو ئێستا لایەنە سیاسێکانی نەگەیشتونەتە ئەو بڕیارەی کە سەرۆک وەزیرانێکی نوێی دەستنیشان بکەن بۆ بەڕێوەبردی کاری وەزارەتەکانی عێراق.
هەر لەبەر ئەوەی کە کوتلە سیاسێکان تاکو ئێستە نەیانتوانیەوە یەکێک لە نێوان مالکی و عەلاویدا دەستنیشان بکەن ، با (پۆل) ی خاوەن  پێشبینیە راستەکان بێنن بۆ عێراق بۆ ئەوەی بزانن لە داهاتوودا کوتلە سیاسێکان لەسەر ( مالکی یان عەلاوی) رێکدەکەون بۆ دەستنیشانی بە سەرۆک حکومەتی نوێی عێراقی فیدڕاڵ .
هەر بەوەشەوە نە ! ئێمە وەکو کورد ئەمانەوی ئەنجامی مەسەلە چارەنووس سازەکە بزانین ئەویش کێشەی کوردستانی بوونی کەرکوکە ، کە کێشەیەکی هەرە گەورەیە لە عێراقە، نەک وەک کێشەی سەرۆک وەزیرانەکە لەماوەی پێنج مانگ چارەسەر نەکراوە،  بەڵکو لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە کێشەی جێبەجێ کردنی ماددەی 140ی دەستوری هەمیشەیی عێراق چارەسەر نەکراوە، کەچی لە دەستوریشدا نوسراوە ئەبێت دۆسی کەرکوک لە ساڵی 2007 ەوە چارەسەر بکرایە،  ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئێمەی کورد دەستبەردانی کەرکوکی خۆمان نابین و  نە عەرەبەکانیش کە بە مولکی باو باپیری خۆیانی دەزانن.
پێشبینییەکەی من بۆ هێنانی ئەختەبوت (پۆل) هەر بۆ ئەوەیە کە چارەنووسی دۆسییە هەڵپەسێنراەوکانی کوردستان و عێراق بزانین ، بەڵام من لێرەدا ئەیڵیم گەر ئەختەبوتەکە بهێنرێتە عێراق کەس زامنی ئەوە دەکات کە بەسەلامەتی لەدوای پێشبینییەکەی بگەیەنرێتەوە شوێنی خۆی ... چونکە لە پێشبینییەکیدا کە لە یاری نێوان ( ئیسپانیا – ئەڵمانیا) پێشبینیەکەی (پۆل)  بردنەوەی ئیسپانیا بوو، بەڵام لەدوای بردنەوەی ئیسپانیا ، ئەڵمانێکان هەڕەشەی کوشتنی ئەختەبوتەکەیان کرد لەبەر ئەوەی بەوتەی ئەوان پۆل روخێنەری مەعنەوی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوو لە دۆڕاندنی لە مۆندیالدا ، بەڵام لێرەدا گەر پۆلی پێشبینی ( عەلاوی یا مالیکی) بکات و یەکێکیان بیباتەوە ، ئەهێڵن پۆڵ بەسەلامەتی بگەڕێنرێتەوە شوێنەکەی خۆی ...؟
ئەم بابەتەم تەنها بۆ ئەوەیە ببێتە (عیبرەتێک) بۆ سیاسەتمەدارانی عێراق و کوردستان ، چونکە بۆ هەر کێشەیەک لەبەر رێکنەکەوتن و گوێنەدانیان بە ئەنجامەکەی ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت بۆ چارەسەر کردنی ، یا هەر چارەسەر ناکرێت ، وە نمونەی زیندو لەسەر ئەوە ، جێبەجێ نەکردنی ماددەی 140 ی دەستوری هەمیشەیی عێراقە

http://www.kurdistanan.net


بابه‌ته‌که‌ بۆ هه‌ڤالێک بنێره بۆ هه‌ڵبژاده‌ بنێره کۆپیکردنێکی ساکار




http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=21498

تێبینیه‌کان 

01/08/2010  SOLAV
انه به زاندنى بابه تى نوى له لايه ن ده نكى سه ربه خوى ئازيزه وه ئه بى هوكاره كه ى جى بيت؟له كاتيكا خوينه رانى به به روشه وه هه مو روزيك رو له م سايته ئه كه ن -هيوادارم رونكردنه وه بدريت به خوينه ران -سوباس



ناو :
ئیمێل :
 
تێبینی: