وه‌ڵامێک بۆ سه‌ریاس قه‌ره‌داغی/ ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
14-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 100
هۆکاری ئه‌م نووسینه‌م به‌ئامانجی وه‌ڵامێکی کورتی به‌ڕێز سه‌ریاس قه‌ره‌داغییه‌که‌له‌هه‌فته‌نامه‌ی کوردستان که‌له‌له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت له‌ژماره9 که‌له‌ژێر ناوی { کام وه‌ره‌قه‌یه‌باشتره؛ کوردستان چۆن بکه‌ین به‌ده‌وڵه‌ت } به‌ڕێزیان سه‌ره‌تای نووسینه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه‌ده‌ست پێده‌کات { ئێواره‌یه‌ک به‌ڕێکه‌وت سه‌ردانی بنکه‌یه‌کی ڕۆشنبیری کوردیم کرد له‌له‌نده‌ن ، له‌ڕاستیدا بۆ ڕوماڵکردنی چالاکییه‌کان چووم ، ئه‌و بنکه‌یه‌هاوکاری کوردستانیانی باکوری تیا هه‌ڵده‌سورێ ، له‌گه‌ڵ چوونه‌ژووره‌وه‌م بۆناو هۆڵه‌که‌توشی شۆک هاتم ، له‌وه‌ده‌چوو من سه‌ردانی یاریگای منداڵانم کردبێت نه‌ک کۆڕ و کۆبونه‌وه، عه‌ره‌ب ده‌ڵێت عیشنا و شفنا ، له‌ڕاستیدا وایه‌هه‌تا زیاتر بژیت سه‌یر و سه‌مه‌رتر ده‌بینیت ، سیمینارێک بوو به‌زمانی تورکی ، هه‌رچه‌نده‌من له‌هیچ تێنه‌گه‌یشتم ، هه‌وڵمدا به‌ڵام بێ‌سود بوو ، دواتر براده‌رێک پێی ووتم کۆڕه‌که‌تایبه‌ته‌به‌گفتوگۆ له‌سه‌ر ژنان } .
من وه‌ک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌و بنکه‌یه‌که‌کاک سه‌ریاس قه‌ره‌داغی باسی لێوه‌ده‌کات به‌مافی خۆمی ده‌زانم که‌وه‌ڵامێکی بده‌مه‌وه، کاک سه‌ریاس له‌نووسینه‌که‌ی دیاره‌که‌بانگهێشی ئه‌و کۆڕه‌نه‌کراوه‌چوونکه‌ئێمه‌له‌سازدانی کۆبونه‌وه‌دا ئه‌گه‌ر به‌زمانی تورکی سازبکرێت بانگهێشی که‌سێک ناکه‌ین که‌تورکی نه‌زان بێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه‌به‌لای منه‌وه‌ئه‌وه‌یه‌که‌باس له{ شۆک } بوونی ده‌کات که‌ده‌ڵێت { له‌وه‌ده‌چوو من سه‌ردانی یاریگای منداڵانم کردبێت } ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له‌نووسینه‌که‌ی ئه‌ودا ئه‌و تابلۆیه‌ی باسی لێوه‌ده‌کات نه‌ک شۆک به‌ڵکو من دڵخۆش ده‌کات ، من نازانم کاک سه‌ریاس چه‌ندێک هاتوچۆی بنکه‌کوردیه‌کانی له‌نده‌ن ده‌کات به‌ڵام به‌به‌ڕێزیان و که‌سانی وه‌ک ئه‌ویش که‌له‌ناو شۆکدان ده‌ڵێم کۆکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌منداڵ و دایک و باوکه‌وه‌و کۆکردنه‌وه‌ی ئاپوره‌ی منداڵانی چاوگه‌ش له‌بنکه‌کان له‌توانا و ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو بنکه‌یه‌ک نییه، ئه‌و دایک و باوکانه‌ی که‌منداڵه‌کانیان ده‌هێننه‌بنکه‌کانمانه‌وه‌باش ده‌زانن که‌له‌وێدا ته‌نها به‌رووحی کوردایه‌تی جۆش ده‌کرێن و له‌وڕێگایه‌شه‌وه‌نامۆی کولتوری خۆیان نابن ، هه‌رچه‌نده‌له‌ناو دڵی ئه‌وروپا ده‌ژین خۆشه‌ویستی خاک و گه‌ل و نیشتیمان ده‌خه‌ینه‌دڵیانه‌وه، وه‌ک ده‌زانرێت له‌کۆن و ئێستاشدا زۆرینه‌ی گه‌ریلاکانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کوردستان له‌ئه‌وروپاوه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌بۆ چیا سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستان ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌ئاکامی پێکهێنانی ئه‌و ئاپوره‌ی منداڵانه‌هاتۆته‌ئاراوه‌که‌بنکه‌کانی ئێمه‌به‌ده‌ستی خستووه، هه‌موومان ده‌زانین که‌وه‌ڵاتانی ئه‌وروپا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ده‌یانه‌وێت کولتوری ئه‌وروپا بخه‌نه‌گیان و ژیانی ڕۆژانه‌ی گه‌لی کورده‌وه، هه‌ربۆیه‌ئێمه‌پێمان وایه‌بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانمان ده‌ست به‌رداری کوردایه‌تی نه‌بن و چاوکوێر نه‌کرێن له‌به‌ر ده‌م داگیرکردنی خاکه‌که‌یان و بۆئه‌وه‌ی نیشتیمانه‌که‌یان خۆشتر بوێت ده‌بێت زوو .. زوو بهێنرێنه‌ئه‌و بنکانه‌وه‌تاکو ره‌سه‌نایه‌تی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن ، من نازانم کاک سه‌ریاس منداڵی هه‌یه‌یان نا ئه‌گه‌ر هه‌یه‌تی پێشنیاری بۆ ده‌که‌م له‌گه‌ڵ خۆیدا بیانهێنێت بۆ بنکه‌کانی ئێمه بۆئه‌وه‌ی بتوانین ڕووحی نه‌ته‌وه‌بوون و یه‌ک پارچه‌یی کوردستان له‌ڕێگای هاتوچۆی بنکه‌کانمان له‌ده‌رونیاندا جێگیر بکه‌ین .
http://www.kurdistanan.net |