وەڵامێک بۆ بابەتى چەند وشەیەک بەر لە ماڵئاوایى ئەمیرم/ موحەممەد جەمال



14-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 81
ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ
وەڵامێک بۆ بابەتى چەند وشەیەک بەر لە ماڵئاوایى ئەمیرم/ موحەممەد جەمال

"ئاگاتان لە خۆتان بآ، ڕووى گەشى جمء جۆڵى مامۆستا عەلى باپیر بەدرۆو دەلەسەى کەسانى ناحەز کالڕ نابێتەوە"
موحەممەد جەمال
وەک هەمیشە ئەمڕۆ کە ڕۆژنامەکانم بینى، چاوم پێدا خشاند تا بزانم چى لەسەر کۆمەڵى ئیسلامیىء خەڵکەکەى نووسراوە، لە درێژەى ئەو هەڵمەتە ناڕەوایانەى لەسەریەتى لە لایەن خەڵکى ناحەزو دڵژەنگاوییەوە، بە تایبەت لەم کاتەدا کە سەرو بەندى بەستنى کۆنگرەیەو خەڵکێک ڕاسپێردراوە کە دژایەتى کۆمەلڕء کەسایەتییەکانى بکاتء بەو کارانە هەستن.
لەو چوارچێوەیەدا بابەتێکم لە ژمارەى (232)ى ڕۆژنامەى (ئاوێنە)ى رۆژى 13/7/2010دا بینى بە ناونیشانى: "چەند وشەیەک بەر لەماڵئاوایى ئەمیرم"، ناونیشانێکى لاوەکیشى بۆ دانرابوو و نووسرابوو: "ئاگاتان لە مامۆستا بآ، لە کتێبء نووسینەکانییەوە سەیرى مەکەن، پیاوێکى سادەو دڵسافە"، هاوکات بروزێکیشى لەناو بابەتەکەدا بۆ دانرابوو، تێیدا نووسرابوو: "بە جەلالى خوا سوێندت دەدەم لە ماوەى زیاتر لە دە ساڵى تەمەنى کۆمەڵى ئیسلامییدا چەند جار خۆت کرد بە ماڵە هەژارەکانى حزبەکەتدا"، لە نووسینى "کادرێکى کۆمەڵى ئیسلامیى".
پێم باش بوو ئەم وەڵامە بنووسم، لەبەر دوو هۆ، یەکەم: من کوڕە شەهیدێکى ئەو جەماعە ئیسلامییەم کە جەنابیان بە درۆ خۆى بە کادرێکى ماندوو دەزانآ تیایدا، دووەمیان: ڕۆژنامەنووسیشم لەو حزبەداو ئاگادارى بەشێکى زۆرى چالاکییەکانى مامۆستا عەلى باپیرم لە سەرجەم شارو شارۆچکەو گوندەکانى کوردستاندا.
نووسینەکانى ئەم کادرە زۆر هەڵدەگرن، چونکە هەموو دێڕێکى کرۆکدارەو زۆر بە مەبەست نووسراون، ئەوە واز لەو چەواشەکارییانە بێنە کە لەسەر خودى مامۆستاو کۆمەڵى ئیسلامیى نووسیونى، تەنها وەڵامى ئەوە دەدەمەوە کە باس لە سەردانینەکردنى مامۆستا دەکات بۆ ماڵە هەژارەکانى حزبەکەى، هەرچەند گوایە عوزر بۆ مامۆستا دێنێتەوە لەبەر ئەوەى گیرفانى پڕ نیە بۆیە نەیتوانیوە هاوکارییان بکات، ئەو قسەیەشى بۆ ئەوەیە کە لە مێشکى خوێنەردا بیچەسپێنآ کە گوایە قسەکانى تەواون کادرێکى (کۆمەڵ)ە، برام دڵنیابە زۆر بە هەڵەدا چووی، چونکە ئەوە مامۆستا عەلى باپیر بووە لە هەر سەردانێکیدا بۆ شارو شارۆچکەکانى کوردستان بەشێک لە ماڵى شەهیدانء ئەندامانى بەسەر کردۆتەوە، ئەگەر (10) دەقیقە دەرفەتى هەبووبآ سەردانى ماڵێکى کردووە، بەڵام ناحەقت ناگرم چەواشەکارێکى باشی، بۆیە دەتوانی ئەو قسەیە بکەی، چونکە مامۆستا هەرگیز ئەو کارانەى بۆ بانگەشە نەکردووەو نەهاتووە بیکاتە هەڵایەکى ئیعلامى، ئەوەش لە دڵسافى مامۆستایە، بەڵام ئەو دڵسافییە نا کە جەنابت بۆ تەشهیر بەکارت هێناوە، بۆیە دەردەکەوآ کە ئەو چەواشەکارییەت بۆچییە؟
دواى ئەوە دێتە سەر ئەوەى کە گوایە خەڵکە دڵسۆزەکەى خۆى پشتگوآ خستووە کە بوونەتە قوربانیى ململانێکان، دەشڵآ: نۆ ساڵء مانگێکە تۆ میرى ئێمەیت ڕۆژێک لە ڕۆژان بیرت لەوە کردەوە سەرێک بە بارەگاو دەزگاو مەڵبەندەکانى حزبەکەتدا بکەی، ئەمانەو باسکردن لە زۆر مەزڵومیەتى تر کە گوایە مامۆستا ئاگاى لێیان نیە، بۆ ئەمەش دەڵێم: ئەى ئەوە کێیە کە تەنانەت بۆ گرفتى زۆر سادەى براو خوشکێکى ئەم جەمعە لەسەردانى مەڵبەندو ئۆرگانەکاندایەو بەدواداچوون دەکات بۆ مەسەلە تایبەتییەکانیشء لەبارەگاى خۆشى هەمیشە دەرگاى کراوەیە؟ ئادەى کەى بووە کەسێک ڕووى لە دەرگاکەى کردبآ وەڵامى نەداوەتەوە؟ هەر مامۆستا نیە شەو و ڕۆژ لە هاتنء چوونء خزمەت بە کۆمەڵى ئیسلامیىء خەڵکانى دڵسۆزدایە، ئەو مەسەلەیە خەڵکى دیکەى غەیرى خۆشمان هەستى پآ دەکاو بەیەکێک لە هۆکارەکانى بەجەماوەرى بوونى کۆمەڵى ئیسلامیى دەزانآ، چونکە مەبەستى پاک بووە، دڵنیام کە نووسەرى ئەو درۆنامەیە ئەندامى کۆمەڵى ئیسلامیى نیە، چونکە ئەندامى کۆمەڵ وا بآ جورئەت نین کە شتێک بنووسن ناوى خۆیان نەنووسنء وێنەى خۆیان لێنەدەن، یان هەر نەبآ یەکێکیان

http://www.kurdistanan.net


بابه‌ته‌که‌ بۆ هه‌ڤالێک بنێره بۆ هه‌ڵبژاده‌ بنێره کۆپیکردنێکی ساکار




http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=21506

تێبینیه‌کان 


ناو :
ئیمێل :
 
تێبینی: