زه‌حمه‌تکێشانم ڕۆ....به‌شی چواره‌م و کۆتایی...عدنان گه‌رمیانی
14-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 378
هه‌ر لێترازان و جیابوونه‌وه‌و ئینشقاقێک له‌هه‌ر حزبێکی ناو بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان و جیهان هه‌لبه‌ت چه‌ند هۆکارێکی هه‌یه له هه‌مویان پێش چاوتر ...
هۆکاری سه‌ره‌تایی...مه‌بده‌ئی..
....هۆکاری که‌سی...شه‌خسی
...هۆکاری ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی
ئه‌م سێ هۆکاره له هۆکاره هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانه بۆ هه‌ر ئینشقاق و جیابه‌نه‌وه‌یه‌ک ، هه‌رچه‌نده له ڕۆژگاری یه‌بڕۆداو به‌تایبه‌تی له‌کوردستان دامه‌سه‌له مه‌بده‌ئیه‌که له‌به‌ر دۆلار‌و دینار باوی نه‌ماوا .
له وولاتانی ڕۆژهه‌لات و وولاته ئیسلامیه‌کان له‌به‌ر کاریگه‌ری که‌لوتوری ئایینی که‌هه‌لبه‌ت به‌شێکی کاریگه‌ره له‌که‌لوتوری جیهانی ئیسلامی که‌ئه‌ویش ..واته که‌لوتوری ئیسلامی... به‌شێوه‌یێکی ساده بریتیه له بونی یه‌ک خودا‌و یه‌ک پێغه‌مبه‌رو یه‌ک کتاب و یه‌ک ڕۆشه‌نبیری و هه‌موو ئه‌و یه‌کانه‌ی که‌له‌ژیانی کۆمه‌لگا دا هه‌یه . ئه‌مانه‌ش هه‌ر هه‌موو ده‌لاله‌ت و مانای تاک ڕه‌وی و دکتاتۆریه‌ته له حو‌کم و هه‌تا له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی تاکی کۆمه‌ل و کۆمه‌لگا . بۆیه زۆر ئاسان نیه وولاتێکی ڕۆژهه‌لاتی ئیسلامی بتوانی خۆی به‌دوور بگریت و له‌و ئاسه‌واره هه‌زارو پێنجسه‌د سالیه خۆی ڕزگاربکات و کۆمه‌لگایێکی مۆدرنانه‌ی سه‌رده‌م دابمه‌زرێنێت . له شۆرشه‌کانی کوردستان له‌ناو شاخ هه‌تا توانیان و پێیان کرا به‌ربوونه گیانی یه‌کتر به ده‌ستی دوژمن که‌گوایه خه‌بات ده‌که‌ن دژی دوژمن ، دوای ڕاپه‌ڕینیش هه‌مان شانۆ دووباره بۆوه وه هه‌تا کوردێس ماوه ئه‌م حاله‌ته دووباره ده‌بێته‌وه
زه‌حمه‌تکێشان له‌چاو حزبه بچوکه‌کانی تر باش خۆی له‌به‌ر شالاو و سیاسه‌تی بتخۆم بتخۆمی یه‌کێتی و پارتی ڕاگرت ، ئینشقاقه‌کانی ملا به‌ختیار ی ئالای شۆرش و ده‌رچونی عبدالخالق و غازی حسن و دوای ئه‌وه‌ش د.سردار و ملا هندرێن و ، ئه‌وه‌ی دواییش جه‌ماعه‌تی م.س . پشتی زه‌حمه‌تکێشانی کرده دوو که‌رت که ئه‌سته‌مه یه‌کتر بگریته‌وه ، کۆتاییشی به ڕۆلی کاک قادر هێنا و ئه‌وه‌ی له‌سالی 1976 خه‌باتی بۆ ده‌کردو بونیادی نابوو . له به‌شه‌کانی پێشه‌وه ئیشاره‌تم به‌ده‌وری کاک قادر دا وه‌کو هۆکاره زاتیه‌که بۆ له‌بار چوونی زه‌حمه‌تکێشان به‌لام هۆکاره بابه‌تیه‌که‌ش چی که‌متر نه‌بوو ، له‌وانه ده‌ستێوه‌ردانی پارتی و یه‌کێتی و ئاسته‌نگ دروست کردن به‌تایبه‌تی گیروگرفتی دارایی هه‌لوێستی هه‌لپه‌رستانه‌ی توێژه رۆشه‌نبیرو سیاسه‌توانه‌کان که‌له‌لای زه‌حمه‌تکێشان هه‌لوێستێکیان هه‌بوو وه له‌لای زل هێزه‌کان بۆ پاره‌و کورسی هه‌لوێستێکی دیکه‌یان هه‌بوو
بوونی زه‌حمه‌تکێشان به‌دوو به‌ش که به‌شه زۆره‌که‌ی به‌ره‌و هه‌ولێرو پارتی چوو ، به‌شه‌که‌ی دیکه‌ش له سلێمانی و له لای یه‌کیتی مایه‌وه ، ئه‌وه‌ی سلێمانی کاک فتاح خلیل زاخۆیی و فازل حسن داره‌توویی لێ بترازێ ئه‌وه‌ی دیکه هه‌ر هه‌موو بنه‌ماله و خزم و که‌سی کاک قادر ن ، زه‌حمه‌تکێشانی کاک قادر به‌و چه‌ند که‌سه‌و به‌و که‌ره‌سه‌یه‌و ئیمکانیه‌ته مالیه خراپه‌ی له‌به‌ر ده‌ستیان دایه ناتوانن حزبه‌که به‌ڕێوه به‌رن ، بۆیه بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که‌ئه‌گه‌ر ململانێی ناو یه‌کێتی ڕێ بدات ئه‌وه باره‌گاو بارگه‌یان بۆ ناو یه‌کێتی ده‌پێچنه‌وه‌و ده‌بێ کاک قادر نه‌فره‌ت له‌و ڕۆژه بکات که له‌سالی 1978 له‌یه‌کێتی و مام جه‌لال هه‌لوێستی وه‌رگرت سوپاسی مام جلالیش بکات که دووباره وه‌ریده‌گرێته‌وه
باله‌که‌ی دیکه‌ش که‌له‌هه‌ولێرن ئه‌وه له‌چه‌ندین دژه یه‌ک و دژ به‌کاک قادر و هه‌لپه‌رست و مرۆڤی پاک و بی ئاگا له‌سیاسه‌تی له‌خۆ گرتوه ، له گروپه هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و باله گروپی سعد خالده که یه‌کێ له پاسه‌وانه‌کانی کاک قادر بوو که‌ئه‌ویش واتۆمه‌تباره به ئیرتباتی به نێچیر ڤان بارزانیه‌وه ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و گروپه‌ش هیوا سید سلیم ، دلزار، بێکه‌س ، سیفالدین سورچی و زۆربه‌ی زۆری کادران له‌گه‌ل ئه‌و گروپه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌و بودجه‌که له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌وانه‌یه ، . گروپی دوه‌م حاکم ئه‌حمه‌ده که ئه‌ندامی به‌رله‌مانی عێراقه‌و کابرایێکی زیره‌ک و یاسا ناسه و دواڕۆژی خۆی له هه‌ولێر ده‌بینی بۆیه ڕه‌گه‌ل جه‌ماعه‌تی هه‌ولێر که‌وتوه ، گروپێکی دیکه کاک به‌لێن و براو خزم و که‌سه‌کانی تی ، کاک به‌لێن ده‌یه‌وێ ئه‌و فه‌زیعه‌یه‌ی که له دانیمارک توشی بوه به هه‌ولێر دایپۆشی ،فه‌زیعه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که‌له‌پال پاره‌ی ئه‌ندام پررله‌مانیه‌تی کوردستانی پاره‌ی سۆسیال و فه‌قیرانه‌ی دانیمارکیشی وه‌رده‌گرت . گروپی کاک به‌همه‌ن و که‌رکوکیه‌کان که‌ئه‌مانه پاکن به‌لام له‌به‌ر ململانێی له‌گه‌ل کاک قادرا ڕه‌گه‌ل جه‌ماعه‌تی هه‌ولێر که‌وتون .
ئه‌م باله‌ی زه‌حمه‌تکێشیش هیچ سه‌نگێکی ته‌نزیمی و جه‌ماوه‌ری نیه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له پارتی نزیک بۆته‌وه‌و هه‌مو بنچینه‌یێکی حزبی له‌ده‌ستداوه بۆیه زوو یان دره‌نگ ئه‌م باله‌ش به‌ده‌ردی باله‌که‌ی کاک قادر ده‌چی و پارچه پارچه ده‌بێ و هه‌ر پارچه‌ی بۆ لایێک ده‌روات ،
له‌دوا چار که کۆتایی به‌م نووسینه ده‌هێنم په‌ژاره‌و ئه‌سه‌ف و خه‌م بۆ زه‌حمه‌تکێشان هه‌لده‌کێشم ، یه‌که‌م بۆ حزبێکی پاک و شۆرشگێر و خاوه‌ن مێژووێکی پڕ شانازی وه‌کو زه‌حمه‌تکێشان ، دوه‌میش بۆ کاک قادر عزیز که له بنه‌ماله‌یێکی شۆڕشگیری ده‌شتی هه‌ولێر خاوه‌ن چه‌ندین شه‌هید وه‌ک و شه‌هیدان عه‌ریف عوسمان و سه‌عدی گچکه ،سه‌ری ڕێزیش بۆ شه‌هیدانی کوردستان ،
، ، ، A-germyani@hotmail.com
http://www.kurdistanan.net |