راگەیاندراویکۆبوونەوەی رێکخراوەکانی مامۆستایان سەبارەت بەکۆنگرەی یەکێتی مامۆستانی کوردستان



14-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 31
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
راگەیاندراویکۆبوونەوەی رێکخراوەکانی مامۆستایان سەبارەت بەکۆنگرەی یەکێتی مامۆستانی کوردستان
رۆژی (14/7/2010)لەئوتێل ئاشتی شاری سلیمانی رێکخراوەکانی مامۆستایان کۆبوونەوەلەسەرئەو بنەمایانەی لەکۆبوونەوەی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی ملمۆستایانی کوردستان لە(8/7/2010)دیاری کراوە بۆئەنجام دانی هەڵبژاردنی مامۆستایان ،دوای گفتو گۆیەکی ووردو خوێندنەوەیەکی چڕوپڕ لەسەرپرۆژەکەی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەئەنجامدا رێکخراوەکانی مامۆستایان گەشتنە ئەوەی کەپێویستە ئەم کۆنگرەیە زۆر بەشێوەیەکی ئازادوو دیموکراسیانە بەرێوە بچێت بۆیەدەبێت ئەم خاڵانەی خوارەوە لەناو ئەجێندای کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی تەنفیزیدا دابنرێت کەتیایدا پرۆژەیەک  بۆئەنجام دانی هەڵبژاردن دەنگی لەسەردراوە .دانانی ئەم خاڵانەی خوارەوە لەوپرۆژەیەدا مانای ئەوەیە ئەم هەڵبژاردنە بەتەواوەتی سیما دیموکراسی وئازادی پێوە دیارە  بەپێچەوانەشەوە ئەم رێکخراوانە هەڵوێستی کەیان دەبێت.........
خاڵەکان
1/سەرجەم هەرێمی کوردستان یەک بازنەی هەڵبژاردن بێت
2/هەڵبژاردن بەلیست بێت ولیستەکەش نیمچەکراوە بێت
3/لەسەرجەم لیژنەکاندا نوێنەری سەرجەم لیستەکان هەبێت بۆسەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردنەکە
4/هەرلیستێک لە(4)مامۆستا کەمتر نەبێت بۆی هەیە بەشداری بکات لەهەڵبژاردن بەمەرجێک رێژەی (25%)بۆ رەگەزی مێ بێت
5/تەنها ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت وئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی دەتوانن بەبێکۆنرفانس بچنە کۆنگرە
6/هەرمامۆستایەک دوو ساڵ خزمەتی هەبێت بتوانێت خۆی کاندید بکات
7/ئەو مامۆستایانەی کەخانەنشینن وئەندامن لەیەکێتی مامۆستایان ئیشتراکی یەکێتی مامۆستایان دەکەن مافی دەنگ دان وخۆپاڵاوتنیان هەیە  بەبێ دیاری کردنی تەمەنیان
8/بەراوورد کردنی رێژەی مامۆستایان لەگەڵ لیستی مووچەی دواین مانگ لەکاتی ئەنجام دانی هەڵبژاردنەکە
9/بەرێوە بەرو یاریدەدەری خوێندنگاکان نابێت بەرپرسی بنکەکانی دەنگدان بن،بەڵکو دەبێت بەهەڵبژاردن بێت لەو بنکەیەی کەدەنگی تێدا دەدرێت
10/هەر (200)مامۆستا نوێنەرێکی بچێتە کۆنگرە بەپێی رێژەی دەنگ دەران لەسەر ئاستی کوردستان
11/یەکێتی مامۆستایان موڵکی هیچ لایەنێک نیەو هەرلیستەە ئەتوانێت ناوێک بۆلیستەکەی دیاری بکات لەکاتی هەڵبژاردن
*ناوی رێکخراوەکانی مامۆستایانی بەشداربوو
*مامۆستایانی پیشەی کوردستان                                                      م.ێاڵح رشید عبداللە
*لیستی رێکخراوی مامۆستایانی کۆمەڵی ئیسلامی                             م.ئاوات ئەمین ێاڵح
*رێکخستنی مامۆستایانی پارێزگاران                                               م.علی محمد احمد
*مامۆستایانی زەحمەت کێشان                                                          م.شادی علی محمود
*رێکخراوی ممۆستایانی سۆسیالیست                                                م.عسمان نێرەدین

http://www.kurdistanan.net


بابه‌ته‌که‌ بۆ هه‌ڤالێک بنێره بۆ هه‌ڵبژاده‌ بنێره کۆپیکردنێکی ساکار




http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=21509

تێبینیه‌کان 


ناو :
ئیمێل :
 
تێبینی: