سپاى رزگاری كوردستان بێحورمه‌تى كردن به يارسانه‌كان مه‌حكوم ده‌كا
14-07-10
ژماره‌ی خوێنه‌ران 82
رۆژنامه‌ی "جمهوری اسلامی"، كه له تاران بڵاو ده‌بێته‌وه له ژماره‌ی 9 پووشپه‌ڕی دا، له بابه‌تێکی ناڕاست و چه‌واشه‌کارانه له‌سه‌ر ئایینی یارسانه‌كان و داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تییان، بێ رێزییه‌کی راشکاوی به ئایینی یارسان و په‌یڕه‌وانی کردووه.
بڵاوکردنه‌وه‌ی وه‌ها بابه‌تێک له رۆژنامه‌یه‌کی فه‌رمی سه‌ر به حکومه‌تى جمهورى ئيسلاميدا، درێژه‌ی سیاسه‌تی چه‌وساندنه‌وه‌ى ئایینی نه‌ته‌وایه‌تی و مه‌زهه‌بیی ئه‌و نه‌ته‌وه و که‌مایه‌تییه ئایینی و مه‌زهه‌بیانه‌یه که جیاواز له نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و دین و مه‌زهه‌بی ره‌سمى ئێرانن. له هه‌مانكاتا بێرێزيكردنه به نه‌ته‌وه‌ی کورد.
سپاى رزگاری كوردستان به توندى په‌لامار و بێڕێزيكردن به ئايين و دابونه‌ريتى يارسانه‌كان مه‌حكوم ئه‌كا و پشتیوانی خۆى له خوشک و برایانی کوردی یارسانی ده‌رده‌بڕێ. سپاى رزگاری كوردستان پێ له‌سه‌ر هه‌رچی زیاتر به‌هێزکردنی هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وایه‌تی و یه‌کیه‌تی ریزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه دا ده‌گرێته‌وه.
ناوه‌ندى راگه‌یاندنی
سپاى رزگاری كوردستان
13/7/2010
www.spayrzgari.com
E-mail: sr.kurdistan@gmail.com
E-mail: spayrzgari@yahoo.com
Kurdistan Mobil: 07507825750
INT: + 964 750 7825750
http://www.kurdistanan.net |