حه‌مه سوری دوشیوانیش ده‌رنه‌چوو !!
عه‌لی م. محه‌مه‌د 14-07-10 ژماره‌ی خوێنه‌ران 1579
حه‌مه سوری دوشیوانیش ده‌رنه‌چوو !! گۆشه‌یه‌که عه‌لی مه‌حمود دوو هه‌فته جارێک ده‌ینوسێت حه‌مه سوور كه بووه پێشمه‌رگه ده‌موچاوی یه‌ك تاڵ مووی پێوه‌نه‌بوو، كه ڕاپه‌ڕین كرا له‌پاكستانه‌وه به په‌له خۆی گه‌یانده‌وه كوردستان، كه له 31 ئاب ینك تێی قوچان، سێكه‌س نه‌بونایه، ئێستا ینك له‌مۆزه‌خانه ده‌بوایا هه‌ڵگیرایه(كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، تاریق گۆگجه‌یی، حه‌مه سوور دوشیوانی) تاریق گه‌یشت به كاروانی نه‌مران، كۆسره‌ت كوڕه‌كه‌ی پێگه‌یاند، خۆشی چووه‌وه جێگاكه‌ی جارانی به چه‌پڵه لێدان، حه‌مه سووریش خۆی پاڵاوت، كه‌وته به‌ر بێویژدانی ده‌نگدان، ڕاسته له كوردستان فایل باشتر ده‌یخوات له مێژوو و به‌رخودان!. *هاوڵاتی: (په‌رله‌مانتارێك 26%ی بودجه‌ی ئه‌مساڵی وه‌به‌رهێنان بۆ گه‌شتوگوزاره) له‌م كوردستانه هاوینه هه‌وار‌و لوتكه‌و گرد‌و دار‌و به‌رد داگیركرایه، ئیتر وه‌به‌رهێنانی بۆ چییه، گه‌شتیاری مانای چییه، كه‌ی سه‌ری ڕه‌ش چۆڵكرا، كه‌ی دوكان له‌ده‌ست تاڵه‌بانی ئازادكرا، كه‌ی گرده‌كه به موڵكی گه‌لكرا، كه‌ی ڤیلای ته‌جاوزی به‌رپرسان سه‌رتاپا خاپوور كرا، ئه‌وجا گه‌شت‌و گوزاری كوردستان هه‌قی وه‌به‌رهێنانه، ئێستا بشیكه‌ن هه‌مووی بۆ به‌رپرسانه. * سبه‌ی: سه‌باره‌ت به دزینی نه‌وتی كوردستان (قازانجه‌كه‌ی ده‌ڕواته گه‌نجینه‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار) خۆزگه‌م بۆ گه‌نجینه‌ی حیزب بوایه نه‌ك ده‌خیله‌ی شه‌خسی به‌رپرسان، ئه‌رێ ئه‌مه نیشتمانه یان جه‌نگه‌ڵستان، سه‌ر زه‌ویان هه‌مووی برد به‌تاڵان، وا ئه‌وه‌ی بن زه‌ویش ده‌به‌ن بۆ خۆیان. * ئاوێنه:(زێباری: ده‌بێت كورد گرنتی نوسراوی هه‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی)، 7ساڵه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ت كرد به به‌شێك له‌عه‌شیره‌تی زێباری، هیچ ده‌سكه‌وتێكت نه‌بوو بۆ گه‌ل به‌دیاری، جگه له ڤیزا فرۆشتن، تازه باسی گره‌نتیمان بۆ ده‌كه‌یت! خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت، خوارزا نه‌بوایا به‌و شوێنه قه‌ت نه ئه‌گه‌یشتیت. *كوردستان ئۆنلاین: بە هۆی نووسینی وتارێکەوە (سلێمان عەبدوڵا یونس) دەرکراوە. سەرچاوە ئاگادارەکە وتی "بەهۆی وتارێکەوە کە رەخنەی لەیەکێتی گرتووە لەپاش کۆنگرە ئەو نووسەرە دەرکراوەو موچەی بڕاوەو هەموو ئیمتازاتێکی لێسەنراوەتەوە"، وامانزانی ئه‌م عه‌وداڵی خوێنی شه‌هیدانه نه‌ك موچه‌و مانگانه، ئه‌گه‌ر ئیمتیازاتی هه‌بووه قسه‌ی زل با نه‌ڵێ، بۆ خۆی قڕو قه‌پ وه‌ك هه‌ڤاڵانی دانیشێ، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستیشی ده‌وێ ئه‌وه به ئیمتیازات‌و موچه‌وه هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناكرێ. * ڕوبه‌ر: (پەرلەمانتاران لەناو خەڵكەوە گەڕانەوە بۆ ناو ژوورەكانی پەرلەمان، سەردانەكانیان تەنها بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو)، واتا له ئێستاوه به‌چاوه‌ڕوانی سه‌فاو مه‌روای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی بین!. * ڕوبه‌ر:(محەمەد مەلا قادر: نە ئێمەو نە یەكێتی پێمان ناكرێت هەموو خەڵكی كوردستان بكەینە مووچەخۆر)، منداڵانی خۆتان دابمه‌زرێنن، ئه‌وی دی چش، تۆ نه‌خشه‌و پلان داڕێژه‌ری كوردستان بیت، هه‌ر ده‌بێت خۆزگه‌م به دیموكراسییه‌تی كۆماری ئه‌رزی سۆماڵ بخوازین. * ستاندارد:(ئێران له‌هه‌وڵی شێواندنی کۆمه‌ڵی ئیسلامیدایه)، گۆشتیشی بخوات ئێسكی ناشكێنێت، جه‌رگ‌و په‌روه‌رده‌ی خۆیه‌تی ترستان لێی نه‌بێت. *ڕێگای كوردستان: (هه‌تا نادادپه‌روه‌ری هه‌بێت له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌تا كۆمه‌ڵگه به‌شخوراوو چاوچنۆكی تێا بێت، پێویستیمان‌و حیزبی شیوعی هه‌ر ده‌مینێ) دیاره داده په‌خشان موچه‌كه‌ی فلس به فلس له‌گه‌ڵ چه‌وساوان به‌شكات،(هه‌تا حیزبی شیوعی وه‌زیرو په‌رله‌مانتارانی هه‌موو هۆشیان لای گیرفانیان بێ، هه‌تا بۆینباخ له‌مله‌كان چاره‌نووسی حیزبیان به ده‌سته‌وه بێت، حاڵی له‌ئێستا باشتر نابێت!). * د.كامه‌ران ساڵه‌یی: (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌وتوخوازی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابورییه) وامان زانی گۆڕان هه‌ر كۆمۆنیست‌و ئیسلامی‌و كاژیك‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و كۆنه جه‌لالییه‌كانی تێدایه، نه‌مان زانیبوو، مه‌له‌كیخوازی پێشكه‌وتنخوایشی له خۆ گرتووه!. * كوردستان ئۆنلاین: (ئیتر لە فینلەندا ئەرکە لەسەردەوڵەت هەموو هاوڵاتیەک ئەنتەرنێتی هەبێ)، له‌كوردستانیش له سایه‌ی ئه‌م دیموكراسییه هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ فلته‌ر كرێت. * هاوڵاتی:(بارزانی بڕیارێكی دادگا پێشێل ده‌كات رێگه نادرێت سه‌رۆكی شاره‌وانی بارزان ده‌ست به‌كاربێته‌وه)، سه‌رۆكایه‌تی بارزانی ته‌نها له‌م دیو مه‌سیفه‌وه‌یه، لێره سه‌رۆكی كوردستانه، له‌و دیو مه‌سیفیش ئاغای ناوچه‌و موریدی شێخانه. گۆشه ى پێشوو http://www.awene.com/Rojname%5C230%5C2309.pdf ئه رشيفى گۆشه http://www.awene.com/Goshekan.aspx?Jimare=17 http://www.kurdistanan.net |
زياتز بخوينه‌وه |
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د: پێویسته بڕیاری لێبوردنه گشتییه‌که‌ی به‌ره‌ی کوردستانی هه‌ڵوه‌شێته‌وه |
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د: بڕیاری 4008 ، ئه‌نفال وه‌ک ژینۆساید ده‌سه‌لمێنێت |
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د: گرنگی دادگایی سه‌دام و هاوکارانی بۆ گه‌لی کورد |
تێبینیه‌کان