نامه‌يه‌ک بۆ به‌ڕێز وه‌زيری ڕۆشنبيری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان / لوقمان به‌رزنجی
14-07-10 ژماره‌ی خوێنه‌ران 230
نامه‌يه‌ک بۆ به‌ڕێز وه‌زيری ڕۆشنبيری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان / لوقمان به‌رزنجی / ئه‌لمانيا
lokman5@hotmail.de سڵاوێکی گه‌رم سه‌ره‌تا پيرۆزبای گه‌رم له‌به‌ڕێزت ده‌که‌م بۆوه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته وه‌زاريه وده‌مێک بوو ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بووين که به‌ڕێزێکی وه‌ک جه‌نابت ئه‌و پۆسته بگرێته ده‌ست و تۆزێک به ئينسافه‌وه له بواره ڕۆشنبيری و هونه‌ريه‌کان بڕوانێ وله‌کاره تێبگات و کارتی حزبايه‌تی له وه‌زاره‌ته به‌کار نه‌هێنێ به بێ فه‌رق وجياوازی له ئه‌رک وماندووبوونی که‌سانی بواره‌که‌دابڕوانێ بتوانێ کۆلکه‌نووسه‌رله نووسه‌رو ڕوناکبير وڕۆژنامه‌وان و له جه‌ريده‌چی هونه‌رمه‌ندله چاوه‌ش وده‌نگبێژ و گۆرانیبێژ و ئه‌کته‌رو له ته‌مسيلچی وخه‌ڵکه به‌تواناوبێ تواناکان ڕێز له به‌ڕێزه‌کان وبنێت و له يه‌کيا جياکاته‌وه.به‌تايبه‌تی که به‌ڕێزت زۆر چاک ئاگاداری چالاکی به‌هره‌دارانی تاراوگه‌يت وبه‌رله‌وه‌ی ئه‌وپۆسته وه‌ربگريت هه‌ڵبه‌ت وه‌ک ئـێمه گله‌يت هه‌بووه له‌وناحه‌قی و په‌راوێزخستنه‌ی که ده‌ره‌هه‌ق به توێژی نووسه‌رو ڕووناکبيرانی ده‌ره‌وه ده‌کرێت ئه‌وڕۆژه‌ی که پۆستی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبيريت وه‌رگرت خه‌ڵکی ڕۆژنامه‌نووس وهونه‌رمه‌ند و ڕووناکبيران له‌ده‌ره‌وه دڵخۆش بوون به‌وه‌ی که‌له‌مه‌ودوا که‌سێک هه‌يه‌هه‌ماهه‌نگمان ده‌بێت و ده‌نگی مه‌مانان له ده‌ره‌وه ده‌گه‌ينێته ده‌سه‌ڵاتی باڵاله‌حکوومه‌ت وڕێکخراوه ئه‌ده‌بی و هونه‌رو ڕۆژنامه‌وانيه‌کان له‌کوردستان بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌رئه‌وهه‌موو مه‌کرمه و بانگهێشته بکه‌وين که‌حکوومه‌ت وه‌ک سه‌خاوه‌تی هاڕون ڕه‌شيد ڕاست و چۆپ باکورو ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا کۆنسيرت و ڤيستڤاڵی جيهانی سينه‌ما نه‌ما فليمی کوردی به‌شداری تێدا نه‌کات و خه‌ڵاتی جيهانی چاكتڕين فليم و چاکترين ده‌رهێنه‌رو چاکترين ده‌ق و چاکترين وێنه‌گرو چاکترين و چاکترينی زۆری تر له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پاره‌و مليۆنانه‌ی بۆ ئه‌وهه‌موو چاکترينانه ئه‌و وه‌زاره‌ته له ڕابردوو سه‌رفی کردوه ئه‌و هه‌موو ئيبداعاته‌ی که هيچمان لێ نه‌ديت وای له هۆليودکرد ئيفلاسی خۆی ڕابگه‌ينێ و جاکی شانيش له‌داخی ئه‌و پێشکه‌ووتنه به‌رچاوه‌ی سينه‌مای کوردی بڕياريدا واز له سينما بهێنێ .هه‌رچی ته‌مسيلچی ده‌ره‌جه سێ و چوار‌و کۆمبارس هه‌بوون له کوردستان له سايه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته بوونه‌ته ده‌رهێنه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی کاری ده‌رهێنه‌رجگ جگێنه بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌پێشنيار ده‌که‌م وه‌زاره‌تی ڕۆشنبيری ده‌ستپێشخه‌ریه‌ک بکات و سمينارێک ڕێکبخات بانگهێشتی گوڵبژێرێک له‌به‌هره‌کانی ده‌ره‌وه‌بکات بۆ کوردستان سيمينارێکه‌ش له ژێر ناوی (به‌هره‌دارانی تاراوگه به‌شێکی جيانه‌کراوه‌ن له بزاڤی ڕۆشنبيری ناوه‌وه‌ی کوردستان) هه‌ڵبه‌ته قسه‌و باس‌و پێشنيار زۆرن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ناکرێ هه‌موويان لێره بخه‌ينه سه‌ر کاغه‌ز ئه‌گه‌ر پێشنيارکه‌م قه‌بوڵکرا ئه‌وا خه‌ڵکانی زۆری ديکه‌ش هه‌ن چه‌ندين بيرۆکه‌ی جياجيان هه‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی کاری ڕۆشنبيری له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان. به‌ڕێزم جه‌نابی وه‌زير به هيوايه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبيری له سايه‌ی به‌ڕێزتان ببێته پردێک بۆ به‌ستنه‌وه‌ی به‌هره‌دارانی ده‌ره‌وه به ناوه‌وه‌ی کوردستان له هه‌موو بواره‌کان وئه‌مه‌ش ته‌نيا پێشنيارێکه هيوادارم به‌هه‌ند وه‌ربگيرێت و با ئه‌مساڵ ڤيستاڵێکی گۆرانی يا سينه‌ما سازنه‌درێت ئه‌وانه‌ی که ژماره‌ی پاره‌يه‌کی خه‌ياڵيان تێده‌چێ و هيچ ئاکامێکيش لێناکه‌وێته‌وه. له‌گه‌ل ڕێز‌و حوورمه‌ت. و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامين. http://www.kurdistanan.net |
تێبینیه‌کان
| 01/08/2010 salar Nuri |
|
kaki berez ewey jenabit nusiwte Hich jiyawazyeki niye legel ewaney peshtir nusywyane, u zor wa guzarisht dekeyt ke jenabit debet wek ewanitir shitekit bo bibirrnewe u ew weziresh ta esta kes hichi lenediwe lewitir bashtir bubet, belku le zor buar xiraptire u Hizbchitire u deyan nimune hen..Inja berezit lew nusinokane beder chitirit heye be xellki bifroshit? hunereket chiye? ken ta zor agadari buari huneri u edebi willati xomin, bellam legel rezi zorim bo bereztan, ewe le chi buarek pisporin? wahestdekeyt ke bew peshniyazey bereztan buareke bichete doxekitir? ew zimaney lenusinekeshit bekarit henawe hi keseki Profesional niye behich jorek, Kurdistan le jurewe u derewey hunermendi Zor Bashi heye u betuanay xoyan xellatyan wegirtue u raste kemukurtish zore bellam bo berezit bebe banghesht nagereytewe ewey petbashniye bashibikeyt u bigorrit? |