ڕێگا ڕه‌ئوف :
هیچ متمانه‌م به‌و ژنانه نییه که‌له په‌ڕله‌مانن، به‌شیوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بۆخۆیان تاکو ئێستاش کۆیله‌ن
رزگار ره‌زا چوچانی/ ستۆکهۆڵم
www.nwche.net
حزبی شیوعی سابیقه‌ی 50-60 ساڵی هه‌یه به‌ڵام فڕی به شیوعیه‌ت و کۆمۆنیزمه‌وه نیه
وه‌ک کۆمۆنیست زۆر هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و کاریگه‌رمان هه‌بوو
خه‌ڵکی باشوری کوردستان سلێمانیه، له‌ساڵی 1993 رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تانی دامه‌زراندووه له‌سلێمانی و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی یه‌کسانی بووه، له‌دامه‌زرێنه‌رانی سه‌نته‌ری پارێزگاری ژنان بووه له‌ساڵی 1996 – 1997 و له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی ئافره‌تان کاری کردووه، ئێستاش له‌سوید نوێنه‌ری رێکخراوی ئازادی ژنه، له‌م دیمانه‌یه‌دا باسی کێشه‌کانی رێکخراوه‌که‌ی له‌کاتی شه‌ڕی یه‌کێتی و کۆمۆنیست ده‌کات و له‌واقیعی رێکخراوه‌کانی ژنانی کورد له سوید ده‌دوێ.
* له‌سلێمانی سه‌نته‌ری پارێزگاری ژنتان دروست کرد، ئه‌و کات وه‌ک ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆ بون به‌ڵام کێ ده‌عمی ده‌کردن؟
- ئێمه ئامانجی سه‌ره‌کیمان له‌دروستکردنی ئه‌و سه‌نته‌ره، جێکردنه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه‌بوو که هه‌ره‌شه‌ی کوشتنیان له‌سه‌ربوو، هه‌ڵسوراوان و ئه‌وانه‌ی که کاریان له‌و سه‌نته‌ره ده‌کرد ئه‌ندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق بوون، یان لایهنگربوون، به‌ڵام ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ و جیاوازیشمان هه‌بوو، وه‌کو ده‌عم حزبی کۆمۆنیست زۆر ده‌عمی ده‌کردین، به‌ڵام له‌باری مالییه‌وه رێکخراوی npa نه‌رویجی هاوکاری ده‌کردین.
*ئێوه یه‌که‌م سه‌نته‌رتان بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی ئافره‌ت له‌کوردستان دروست کرد، ئێستا چه‌ند سه‌نته‌رێکی تر دروست بوون، پێتان وایه هه‌مان پرۆگرامی ئێوه دوباره‌ده‌که‌نه‌وه یان ئیزافه‌یه‌کیان هه‌یه؟
- ده‌بێ ئه‌وه بڵێم له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی ئێمه یه‌که‌م سه‌نته‌ر بو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دامه‌زرا، ئه‌وه قسه‌ی من نیه به‌ته‌نها و له‌دنیادا ئیعترافی پێکراوه، هه‌ڵبه‌ت دوو ساڵ به‌ر له دروستکردنی سه‌نته‌ره‌که‌ش ئێمه ژنمان ده‌پاراست به‌ڵام به‌فه‌رمی ئهوهکارمان نه‌بوو و سه‌نته‌رمان نه‌بوو، یه‌ک له‌و ژنانه‌ی به‌ر له‌دروستکردنی سه‌نته‌ر ده‌مان پاراست، "که‌ژاڵ خدر" بوو که حامیله بوو له‌لایه‌ن که‌سوکاری و شوبراکانیهوه لوتیان بڕی، دوای دامه‌زراندنی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی ئێمه بووه میتۆدێک که رێکخراوه‌کانی تر چاویان لێکرد، من ئه‌و چاولێکردنهش به شتێکی باش ده‌زانم، به‌ڵام ئایا چۆن کار ده‌که‌ن؟ له‌و باره‌یه‌وه قسه هه‌یه ئێمه که‌یسمان هه‌بوو دوو ژن له سه‌نته‌رێک که ئه‌ویش له‌و بواره دامه‌زراو کاری ده‌کرد هه‌ڵاتن، هاتنه لای ئێمه باسی ئیهانه‌و بێحورمهتیان ده‌کرد که‌له‌و سه‌نته‌ره پێان کراوه، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سه‌نته‌ره‌که‌وه پێان وترابوو ئه‌گه‌ر ئێوه بهرهڵانهبوونایه واتان به‌سه‌ر نه‌ده‌هات، بۆیه من له‌باری ته‌عامولی ئینسانییه‌وه پێم وانیه توانیبێتیان وه‌ک پێویست کار بکه‌ن، راسته هه‌ندێ ژنیان له‌کوشتن ده‌پاراست، به‌ڵام ئه‌و ژنانه زه‌خت و فشاری مه‌عنه‌وییان زۆر له‌سه‌ربوو له‌لایه‌ن به‌ر پرسانی سه‌نته‌ره‌کانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌روی جوڵه‌و هه‌ندێ کاره‌وه له‌وانه‌یه جیاوازبن چونکه ئه‌وان کۆمه‌کی ئاسایش و پشتگیری و ئیمکانیه‌تی ده‌وڵه‌تیان له‌پشته و له خزمهتیانه، ئێمه خۆمان ئاسایش و دکتۆرو محامی بوین، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانکرد جوهدی زیاتری ده‌ویست، ئێمه له‌باری قانونییه‌وه زۆر جیاواز کارمان ده‌کرد، زۆر ژن هه‌بوو له‌ڕوی یاساییه‌وه توانای جیابونه‌وه‌ی نه‌بو له مێرده‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌و گروپه محامییهی که کۆمه‌کمان بوون هه‌وڵیان ده‌دا زۆرترین سود له‌و قانونانه وه‌ربگرن به‌قازانجی ژن، که زۆر که‌م مه‌جالی ئیسفاده‌ی هه‌بوو، کاری ئێمه له‌روی پزیشکیشه‌وه زۆر قورستربوو بۆیه دکتۆرمان هه‌بوو بۆ پشکنینی نه‌خۆشی ئه‌و ژنانه و چاره‌سه‌رکردنیان هه‌ر له‌سه‌نته‌ر، چونکه نه‌مانده‌توانی بیان بهینه لای هه‌موو دکتۆرو نه‌خۆشخانه‌یه‌ک، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌سانێک هه‌بوون به‌دوایاندا ده‌گه‌ران، هه‌موو ئه‌وانه‌شمان له‌ڕێی په‌یوه‌ندی و جوهدی خۆمان ده‌کرد، نه‌ک له‌ڕێی سامان و هاوکاری ده‌وڵه‌ت.
به‌ڵام سه‌نته‌ره‌کانی ئێستا که‌هه‌ن پێم وایه جیاوازتر بیر له‌م لایه‌نه ده‌که‌نه‌وه‌و ئامانجی تریشیان هه‌یه، بۆیه من پێم وانیه بتوانین به‌روارد بکه‌ین له‌نێوان ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی ئێمه و ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌پشته، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌بونیان له‌نه‌بون باشتر ده‌بینم.
*پێت وانیه کاره‌کانی سه‌نته‌ره‌که‌ی ئێوه‌ش رێکلام بوو بۆ حزبی کۆمۆنیست و ده‌چونه چوارچێوه‌ی کاری حزبی؟
- حه‌تمه‌ن ئه‌و کارانه وه‌ک رێکلام به‌کار هاتوه‌و به‌کاریش دێت، ئه‌گه‌ر حزبێک به‌ته‌وای توانای خۆی داکۆکی له‌سه‌نته‌رێکی ئاوا بکات، مافی خۆشیه‌تی ریکلام بکات، یان وه‌ک رێکلام کاری بۆ بکات، به‌ڵام من پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینم، حزبێک ئه‌گه‌ر ده‌عمی من بکات، به‌بێ هیچ به‌رانبه‌رێک ئه‌کرێ منیش ئه‌و حزبه به‌حزبی خۆم بزانم، شته‌که دو لایه‌نه‌یه راسته دروست نیه ڕیکخراوێکی مه‌ده‌نی رێکلام بۆ حزبێک بکات و ئه‌و رێکلامهش به‌هه‌ڵه ده‌بینم، به‌ڵام زۆرجار کات و دۆخ ناچار به هه‌ندێ شتت ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌ک کۆمۆنیست هه‌ر حزبێکی تریش هه‌بوایه به‌و شێوه‌یه پشتیوانی هه‌بوایه بۆ مه‌سه‌له‌ی ژن و ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی ئێمه به‌بێ هیچ مه‌رجێک، پشتیونیمان ره‌نگه بۆ ئه‌و بوایه‌و ئه‌ویش مافی خۆی ده‌بوو ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی بۆ هاوکاری ژن وه‌ک رێکلامێک بۆ حزبه‌که‌ی به‌کار بهێنی، چونکه ئه‌و کات نه‌ک رێکلام بانگه‌شه‌کانی واقیع ده‌بوو.
*باسی ئه‌وه‌تان ده‌کرد رێکخراوه‌که‌تان سه‌ربه‌خۆ بوو به‌ڵام پشتیوانی کۆمۆنیست له رێکخراوی ئازادی ژنان مه‌سه‌له پشتیوانی بوو له ئافره‌ت یان هه‌وڵی به‌حزبی کردنی کاره‌کانتان بوو؟
- ده‌توانن ئه‌وه له‌حزب بپرسن، ئه‌گه‌ر له‌من ده‌پرسی نایشارمه‌وه‌و ئه‌و ره‌خنه‌یه‌شم له حزب هه‌یه، سه‌نته‌ری پاراستنی ژنان حزب داینهمهزراند، من یه‌کێک له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و سه‌نته‌ره بووم، راسته منیش ئه‌ندامی حزب بووم، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌وڵمداوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ژنان، وه‌ک هه‌موو رێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری، چونکه ئه‌گه‌ر حزبێک تا راده‌یه‌کی زۆر ته‌ده‌خول بکات له ناو هه‌ر رێکخراوێکی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری، به ئاقارێکی باشیدا نابات، ئێمه‌ش زیاتر له‌هه‌ر لایه‌ک ئه‌و زهربهیهمان خوارد که حزب ته‌ده‌خولی خراپی رێکخراوه‌که‌ی کردین، من یه‌کێک له‌وانه‌ش بووم که رازی نه‌بووم به‌و ته‌ده‌خوله، چونکه هه‌وڵیاندا کاره‌کان به‌ره‌و ئاقاری حزبی ببه‌ن، راسته هه‌موو حزبه‌کان واده‌که‌ن، به‌ڵام ته‌ده‌خولی کۆمۆنیست بۆ من جێی نیگه‌رانی بوو، چونکه ده‌بوو حزبی ئێمه جیاواز بوایه، به‌ڵام دیاره جه‌وی کۆمه‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئاراسته‌و سیاسه‌تی حزبه‌کان کاریگه‌ری هه‌یه و ئه‌وانیش به‌شێک بوون له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه.
* هۆکاری ئه‌و تهدهخولهی کۆمۆنیست بو کێشه‌ی کۆمۆنیست و یه‌کێتی رێکخراوه‌که‌ی ئێوه‌شی گرته‌وه یان شتی تریش هه‌بوو؟
- ئێمه زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌مان خوارد، که به‌بروای من ده‌کرا وانه‌بوایه، پێشتریش وتومه یه‌کێک له‌هه‌ڵه‌کانی حیزبی کۆمۆنیست، که به‌سه‌ر ئێمه‌ش شکایه‌وه ئه‌و تهدهخولهی بو له رێكخراوی ئێمه، پێموایه رێکخراوه‌که‌ی ئێمه ده‌یتوانی درێژه به‌کاره‌کانی خۆی بدات دوای ئه‌و کێشه‌یه‌ش، هه‌ر چه‌ند ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم یه‌کێتی هه‌ده‌فی زۆر گه‌وره‌ی بوو که ئێمه وه‌ک رێکخراوی ژنان نه‌مێنین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به قه‌ولی خۆیان ئێمه زیاد له‌حه‌د رۆشتبوین، به‌ڵام ده‌کرا وه‌ک رێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری درێژه به‌کاره‌کانمان بده‌ین، ئه‌گه‌ر حزب ئه‌و ته‌ده‌خوله گه‌ورانه‌ی نه‌بوایه کێشه‌کانی حزب ئێمه‌ی نه‌ده‌گرته‌وه، ئێمه به‌فیعلی ڕێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری بوین، خه‌ڵک کاره‌کانی ئێمه‌ی قبوڵ بوو له‌ماوه‌ی کارکردنمان زیاتر له 500 که‌یسمان لابوو، که توانیمان 475 که‌یسی چاره‌سه‌ر بکه‌ین، ئه‌وه مانای زیندوێتی رێکخراوه‌که‌مان و هه‌میش جه‌ماوه‌ری بونی ده‌دا، به‌ڵام ته‌ده‌خولاتی حزبی کاره‌کانی به‌حزبی کرد‌و دواتریش هه‌ر ئه‌و ته‌ده‌خوله بووه هۆی ڕێگری له‌به‌رده‌م چالاکییه‌کانمان و داخستنی ده‌رگای ڕێکخراوه‌که‌مان.
* به‌ڵگه‌ت چییه یه‌کێتی یه‌کێک له ئامانجه‌کانی نه‌هێشتنی ڕێکخراوه‌که‌ی ئێوه بووه؟
- ئه‌سڵی مه‌وزوعی یه‌کێتی و کۆمۆنیست مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی بوو، په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانه‌وه بوو له‌یه‌کێتی، که‌ده‌بێ ده‌رگاکان به حزب دابخات، به‌نسبه‌ت ڕێکخراوه‌که‌ی ئێمه‌وه که به‌ڵگه چییه؟ ئێمه کاری جدیمان هه‌بوو له‌کوردستان و ئه‌وه‌ش بۆ حزبه‌کانی ئه‌وێ قبوڵ نه‌بوو، ئێمه کۆمیته‌ی هاوبه‌شمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی ژنان بۆ گۆڕینی یاسای ئه‌حوال شه‌خسی، توانیمان پرۆژه‌یه‌ک بۆ به‌دیلی ئه‌و یاسایه له ساڵی 1999- 2000 بده‌ینه حکومه‌تی هه‌رێم و له‌وکاته‌ش رێپێوانێکی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌مان کرد، که پێنج شه‌ش هه‌زار خه‌ڵکمان هێنایه سه‌ر جاده، رۆڵمان هه‌بوو له به‌رباس خستنی مه‌سه‌له‌ی ژن کوشتن و دهنگدانهوهمان بۆ ئه‌و کێشه‌یه دروست کرد، هێنانه سه‌ر جاده‌ی خه‌ڵک به‌و شێوه‌یه که وێنه‌ی نه‌بووه له‌کوردستان، به‌تایبه‌ت له رۆژی 8ی مارس که رۆژی جیهانی ژنانه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ش زه‌خت بوو بۆسه‌ر حکومه‌ت و به‌تایبه‌ت بۆ یه‌کێتی که ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی ده‌ڤه‌ره‌که بوو، هه‌موشمان ده‌زانین سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات له شه‌رقدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ڕێت پێده‌دا بونت هه‌بێ تا زه‌ختت نه‌بێ بۆسه‌ری، کهزهختت دروستکرد رێگای به‌رده‌وامیت نادا ئه‌وه سیاسه‌تی ئه‌حزابی کوردیش بووه، هه‌تا له کوێره دێیه‌کیش ئه‌گه‌ر زانیبێتیان یه‌ک که‌سیش زه‌ختی هه‌بوو بێت له‌سه‌ریان لایان بردووه له ڕێگای خۆیاندا و له‌ناویان بردوه، بۆیه کاتێک هاتونه‌ته ناوشاریش نه‌یانتوانیوه گۆڕانێک له‌و سیاسه‌ته و له‌و عه‌قڵیه‌ته‌یان به‌پێی زه‌روره‌تی شار بکه‌ن و له واقێعیه‌ت و پیویستی خه‌باتی شاربگهن، من پێم وایه ئێمه عامیلێکی فشار بوین له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، بۆیه به‌و شێوه‌یه ته‌عامولیان له‌گه‌ڵ کردین، ئه‌وه‌ی زیاتریش بیسه‌لمێنێ که ئێمه هه‌ده‌ف بوین ئه‌وه‌نده‌ی حزبی کۆمۆنیست یه‌که‌م باره‌گا که یه‌کێتی له‌و په‌لاماره‌یان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت، ڕێکخراوی ئێمه‌بوو.
*له‌و کاته‌دا ئه‌و ژنانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه بوون و له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه ده‌ستگیرکران چۆن ته‌عامولیان له‌گه‌ڵ کرابوو؟
- ئه‌و ژنانه‌ی که گیرابوون له ئاسایشی یه‌کێتی ئیهانه‌یه‌کی زۆریان پێکرابوو، به‌شێوه‌یه‌ک قسه‌یان له‌گه‌ڵ کرابوو هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که دیلی جه‌نگ بوبن، به‌ڵام ژنه‌کان زۆر ئازایانه جوابیان دابونه‌وه، ئیدی ئه‌وان چه‌کیان پێیه‌و پیاون ئاوا سه‌یری ئه‌و ژنانه‌یان کردبوو ته‌عامولیان له‌گه‌ڵ کردبوون.
*به‌بروای تۆ وه‌ک ژنه کۆمۆنیستێک، بۆچی چالاکی کۆمونیستی له‌کوردستان پهرهناسێنێ؟ بۆ پیگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌هێزتر نابێ له‌وه‌ی که هه‌یه؟
- ئه‌وه سابیقهو هۆکاری هه‌یه، یه‌کێک له هۆکاره‌کان ئسلوبی کاری ئێمه‌بووه وه‌ک کۆمۆنیسته‌کان، ئه‌وجۆره کارکردنه‌ی کۆمۆنیست له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کان جۆره کارکردنێکی دروستبوو، خه‌ڵک روی لهکۆمۆنیست ده‌کرد، به‌ڵام بهرنامهوپلان بۆ به‌رده‌وامی دان به‌و روتێکردنهی خه‌ڵک و پاراستن و ئیدامه پێدانی گرنگه، من بروام به‌وه هه‌یه بروای چه‌پ و کۆمۆنیزم له‌کوردستان پاڵپشت و پشتیوانی زۆر به‌هێزی هه‌یه، به‌ڵام کێشه ئه‌وه‌یه بیر له‌وه نه‌که‌یته‌وه چۆن ئه‌و هێزه جه‌ماوه‌رییه له‌ده‌وره‌ی خۆت کۆکه‌یته‌وه، ده‌بێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کار بکرێت کارکردنی جدی، نه‌ک وه‌ک حزبی شیوعی که به‌ته‌نها ره‌نگی سوری هه‌یه و سابیقه‌ی 50-60 ساڵی هه‌یه، به‌ڵام فڕی به شیوعیه‌ت و کۆمۆنیزمه‌وه نیه، نه‌به‌و جۆره‌ش که حیزبی کۆمۆنیست کردی، چونکه خه‌ڵک له‌و کاته له برواکهش دور ده‌که‌وێته‌وه، راسته ئێمه ته‌جروبه‌ی حزبمان زۆر که‌م بوو، به‌ڵام ده‌کرا به‌جۆرێکی تر کاربکه‌ین، ده‌بێ ئه‌و راستییه بڵێم ئێمه وه‌ک کۆمۆنیست له‌دوییدا له ئسلوبی کار زۆر هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و کاریگه‌رمان هه‌بوو، بۆ نمونه ئێمه کادره‌کانمان دادهبران له‌کۆمه‌ڵگه و هه‌وڵی سه‌رکرده بونیان ده‌دا، له‌روی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کادری کۆمه‌ڵایه‌تیمان زۆر هه‌بوو، که ده‌توانرا بۆ واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وکاتی کوردستان سودیان زۆر تر لێوه‌ربگرین، به‌ڵام کاتێک ده‌هاتنه نێو حزب داده‌بڕان له کۆمه‌ڵگه‌و له حزبدا حه‌سر ده‌بوون، ئه‌وه‌ش زه‌ربه‌ی گه‌وره‌یدا له کاروباری حزبی، به‌گشتی که‌مته‌رخه‌می ئێمه له‌زیاتر تێگه‌یاندنی خه‌ڵک و گه‌یاندنی خودی بروای خۆمان و گونجاندنی له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ی ئه‌و وڵاته زه‌ربه‌ی له‌حزب و بروای خه‌ڵکیشدا.
* ئێستا ئێوه له سویدن هه‌ر وه‌کو کۆمۆنیستێک بۆ ئه‌و حزبه کار ده‌که‌ی یان به‌شێوه‌یه‌کی تر؟
- من له‌رۆژی دروستبونییه‌وه ئه‌ندامی حزب بووم، به‌ڵام هه‌میشه جێگه‌و کار‌و فه‌عالیه‌تی من له مه‌سه‌له‌ی ژنان بووه، من له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک گه‌وره‌بووم زوڵم و زۆره‌کانی سه‌ر ژن ده‌ناسمه‌وه‌و رهگو رێشهکانی ده‌زانم چین، من وه‌ک که‌سێکی سیاسی، کۆمۆنیست، سۆسیالست، ئاگا، کارکردن بۆ ژن به پێویست ده‌بینم، ئێستاش ته‌نها کارێک کهلهتوانامدایهو ده‌مه‌وێ بیکه‌م مه‌سه‌له‌ی ژنه، لێره‌ش هه‌ر به‌وجۆره‌ی له‌کوردستان وه‌ک رێکخراوی ئازادی ژن کارده‌که‌م، به‌ڵام ئسلوبی کار‌و چالاکیمان زۆری فه‌رقه له‌گه‌ڵ کوردستان، ئه‌و کات هه‌ده‌ف و ئامانجێک که هه‌مان بووه ئازادی و به‌رابه‌ریی ماف بۆ ژن، ئێستاش به هه‌مان ئامانج کارده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌وکات له ئاستی کوردستان ئێستا له ئاستی عێراق رێکخراومان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ک کاره‌کانمان له ئاستی جیهان ناسراوه، جیاوازی له‌وه‌ش خۆشبه‌ختانه ئێستا رێکخراوی ئازادی ژن سه‌ربه‌خۆیه‌و سێبه‌ری هیچ حزبێکی به‌سه‌ره‌وه نیه، با ئه‌ندامه‌کانمان سه‌ربه حزب بن، به‌ڵام زۆر سه‌ربه‌خۆ کار ده‌که‌ین، ئێستا له به‌غدا مۆڵه‌تی کارمان هه‌یه، ئێمه نا قیژێنین بۆ روخاندنی که‌س، به‌ڵام هاوار ده‌که‌ین بۆ مافی ژنان، له‌به‌غداو ناسرییه خانه‌ی ئه‌من، سه‌نته‌ری پاراستنی ژنمان هه‌یه، ئه‌وه یه‌ک له‌مه‌یدانه‌کانی کارمانه، مه‌یدانێکی تری کارمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی له‌شفرۆشییه، که ئێستا ئه‌و لایه‌نه له‌په‌ره‌سه‌ندندایه، له عێراق ژن گه‌لێک ده‌هینرێن و ده‌فرۆشرێن به خه‌لیج و به‌کوردستانیش، ته‌مه‌نی ئه‌و ژنه فرۆشراوانهش تادێت به‌ره‌و ته‌مه‌نی منداڵ ده‌چێت، لێره‌وه‌ش هه‌وڵی که‌مپین و پشتیوانی زیاتر ده‌ده‌ین بۆ کاره‌کانی رێکخراوه‌که و به‌ردوامیش ده‌بین له‌کاره‌کانمان.
*ئێستا کوردستان بارودۆخێکی تری هه‌یه جیاواز له‌وکاته‌ی ئێوه کێشه‌تان بۆ دروست بوو، چۆن ناچنه‌وه ئه‌وێ کاربکه‌ن؟
- به‌راستی زۆری ده‌وێ تا له‌کوردستان خۆمان ده‌گرینه‌وه، داخستنی ده‌رگاکانی رێکخراوه‌که‌مان له‌کوردستان و رێگری له‌چالاکییه‌کانمان له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌ی لێداین، زۆرێک له فه‌عالینی ئیمه هاتنه ده‌ره‌وه و وڵاتیان به‌جێهێشت، تا ئه‌و کاتی ئێمه جێی خۆمان ده‌گرینه‌وه و تا ئه‌وکاتی کۆمه‌ڵه فه‌عالێکی دی دروست ده‌بێ زۆری ده‌وێ، ئێمه هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین و له به‌رنامه‌شماندایه جارێکی تر له‌کوردستان بنکه‌و باره‌گا بکه‌ینه‌وه.
*باسی ئه‌وه‌ت کرد رێکخروهکهتان له‌ئاستی جیهان ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه بۆچی له راگه‌یاندنی کوردی وه‌ک پێویست کار‌و چالاکیتان نابینرێت؟
- رێکخراوی ئازادی ژن ده‌نگ دانه‌وه‌ی جیهانی هه‌بووه، راپۆرته‌کانی ئه‌منستی و un زۆرکات باس له رۆڵی رێکخراوی ئێمه ده‌که‌ن، له‌لایه‌کی تره‌وه "یه‌نار محه‌مه‌د" له‌ته‌واوی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا داوه‌ت ده‌کرێت بۆ کۆرو سیمینار وهخهڵاتی مافی مرۆڤی وه‌رگرتووه من و هۆزان هه‌روا له‌ئه‌وروپا له‌هه‌موو وڵاته‌کان بانگێشتی سیمینار‌و کۆر ده‌کرێین به‌ڵام راگه‌یاندنی کوردی حساری خستۆته سه‌ر رێکخراوی ئێمه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نزیکی ده‌سه‌ڵاتن.
* ئه‌و رێکخراوانه‌ی ژنان که له‌کوردستان کار ده‌کان تاچه‌ند کار‌و چالاکییه‌کانیان په‌سه‌ند ده‌بینی؟
- من هه‌میشه ده‌مه‌وێ ئومێدم هه‌بێت به رێکخراوه‌کانی ژنان، چونکه بونیان به هه‌موو که‌موکوڕییه‌کانیانه‌وه له نه‌بونیان باشتره، به‌ڵام یه‌کێک له کێشه‌کانی رێکخراوه‌کانی ژنان ئه‌وه‌یه که زۆر زو به‌ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن، بۆ نمونه ئه‌وساڵه‌ی که باسی گۆڕینی یاسای باری که‌سیمان ده‌کرد به‌وشێوه‌یه تا ئێستا رێکخراوه‌کانی ژنان به‌رده‌وامیان هه‌بوایه ئه‌نجام و ده‌ستکه‌وتی باشیان ده‌بوو، چونکه یه‌کگرتوو بون و هێزیان هه‌بوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات زۆر به ئاسانی هاته نێوان رێکخراوه‌کان، چونکه زۆربه‌ی زۆری رێکخراوه‌کان سه‌ر به ئه‌حزابن و حزب هه‌ر چیان پێ بڵێ ئه‌وه ده‌ڵێنه‌وه.
* له‌په‌ڕله‌مانی کوردستان باسی ڕێژه‌ی له%25 و زیاتر هه‌یه بۆ ژن تاچه‌ند بروات به‌و ژنانه هه‌یه بۆ مافی ژن کار بکه‌ن که ده‌چنه په‌ڕله‌مان ؟
- جارێ دیاریکردنی ئه‌و رێژه‌یه بۆ ژن ئیهانه به خودی ژنه، چونکه نیوه‌ی هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ژنه له % 25 مانای ئه‌وه ده‌دات که ژن له‌و وڵاته له% 25 ه که ئه‌وه‌ش ئیهانه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ژن، له‌باره‌که‌ی تره‌وه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ژنانه‌ی که ده‌چنه په‌ڕله‌مان، هێشتا له‌واقیعێکدا ده‌ژین که بۆ خۆشیان ناتوانن ئازاد بن له بیر کردنه‌وه‌ی پیاو سالارانه، بینیمان چۆن ده‌نگدان بۆ یاسای فره‌ژنی به‌سه‌ریاندا رۆشت و چۆن ته‌سه‌روفیان کرد، بۆیه هیچ متمانه‌م به‌و ژنانه نییه که‌له په‌ڕله‌مانن، چونکه پێم وایه به‌شیوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بۆخۆیان تاکو ئێستاش کۆیله‌ن.
*باسی ئه‌و ڕێژه‌ت کرد که‌له‌کوردستان بۆ ژن دانراوه له په‌ڕله‌مان و لێی رازی نیت، به‌ڵام له‌سویدیش ده‌سه‌ڵاتی ژن له‌خواروی پیاوه‌وه‌یه له‌موچه له‌کوردستان ژن و پیاو وه‌ک یه‌که‌و له‌سوید ژن که‌متر له پیاو موچه‌ی پێده‌درێت، ئه‌وه واتای ئه‌وه نیه به‌به‌راوردی ته‌مه‌مه‌نی دروست بونی هه‌ردوو وڵات کوردستان هه‌نگاوی باشی ناوه به ئاراسته‌ی مافی ژن؟
- من وه‌ک که‌سێکی سۆسیالست، کۆمۆنیست، له‌هیچ وڵاتێکی دنیا یه‌کسانی ژن و پیاو له %100 نابینم، سوید وڵاتێکی زۆر نمونه‌ییه له یه‌کسانی ژن و پیاودا هێشتا له %100 نیه له‌یه‌کسانی، وه‌ک ئه‌وه‌ی وتت موچه‌و دابه‌شی ده‌سه‌ڵات وه‌ک یه‌ک نییه، به‌ڵام موقاره‌نه‌ی ئه‌وێ و ئێره به‌یه‌ک هه‌ڵه‌یه، لێره وه‌کو ژن هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌ی به‌زیندوی بمێنیته‌وه، له‌کۆمه‌ڵگه‌ی سوید هه‌وڵ ده‌درێ موچه‌کان بهرابهربێت، به‌ڵام ئێمه هێشتا هه‌وڵ ده‌ده‌ین زیندووبمێنینهوه.
* به‌ڵام به‌پێی ئامار‌و داتاکانی خودی وڵاتی سویدیش ساڵانه له % 25 ی ژن توندوتیژی به‌رانبه‌ر ده‌کریت 12 – 16 ژنیشیان ده‌کوژرێن که‌وا بوو به به‌راوردی دروستبونی هه‌ردولا کوردستان هانگاوی باشی ناوه؟
- حه‌تمه‌ن کوردستان ئاڵوگۆری به‌خۆوه بینیوه، ناتوانم بڵێم وه‌ک ساڵانی نه‌وه‌ته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌ڵێم چه‌ندین ساڵ له‌مه‌و به‌ره ئه‌گه‌ر کۆمهلگهیهکیش ئه‌وه‌نده ساڵ گۆڕان به‌خۆوه نه‌بینێ مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه بونی نیه، یان مردووه، بۆیه پێم وایه گۆرانه‌کانی کوردستان زۆر خاوه‌و زۆر ژنیش بونه قوربانی و به‌هه‌زاران ژن کوژراون، تا گه‌شتووه به ئه‌مڕۆ خه‌ڵک باسی ماف و بونی ژن بکات، راسته ژنی سویدیش توندوتیژی به‌رانبه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام توندوتیژییه‌کانیش فه‌رقی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و توندوتیژییه‌ی به‌رانبه‌ر ژنێکی کورد یان عێراقی ده‌کرێت، ژنێکی سویدی ئه‌گه‌ر توندوتیژی به‌رانبه‌ر ده‌کرێت شه‌به‌که‌یه‌کی پاراستن له‌ده‌وروبه‌ری هه‌یه، ئه‌گه‌ر خزم و که‌سه یان یاسایه، یان حکومه‌ت، ئه‌وانه هاوکاری ده‌که‌ن، به‌ڵام بۆ ژنێکی کورد نهمهحکهمه و نه خزموکه‌س و نه‌هیچ لایه‌ک پشتیوانی ناکه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر ژنێک له‌کوردستان توندوتیژی بهرانبهرکرا، یه‌که‌م لایه‌ن هه‌ڕه‌شه بێت بۆی خێزانه‌که‌یه‌تی، ئه‌وه بۆ ژنێکی سویدی وانیه.
*له وڵاتی سوید زۆر رێکخراوێکی کوردی بۆ مه‌سه‌له‌ی ئافره‌ت کارده‌که‌ن زۆر قسه هه‌یه که دروستبونی زۆرێک له‌و رێکخراوانه بۆ ته‌سوییه کردن و وه‌رگرتنی پاره‌یه له‌حکومه‌تی سوید واته به‌رپرسانی ئه‌و رێکخراوانه به‌س پاره وه‌ر ده‌گرن نه‌ک کار کردن بۆ‌ژن؟
- ئه‌وه کێشه‌یه‌کی واقیعی زۆربه‌ی زۆری ڕێکخراوه‌کانه، ساڵانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌مه‌لاین پاره له‌ده‌وڵه‌تی سوید وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌هدافی شه‌خسی به‌کار دێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی که یه‌ک فلس له‌و پارانه بۆ مه‌سه‌له‌ی ژن سه‌رف بکرێت، ئه‌وه زۆر مایه‌ی نیگه‌رانییه و شه‌خسی خۆم زۆر پێی بێتاقه‌تم، ئه‌و پاره‌یه‌ی که رێژراوه لێره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه خزمه‌تی مه‌سه‌له‌ی ژنی پێ بکرێت، به‌تایبه‌ت ژنانی په‌نابه‌ر، جالییه‌ی کورد رۆڵێکی زۆر نیگه‌تیڤ و خراپیان هه‌یه له پیشاندانی سیمای کورد، له‌بێحورمه‌تی کردن به‌ژن، تۆ باسی نسبه‌ی له % 25 ت کرد له توند‌و تیژی به‌رانبه‌ر به‌ژن له سویددا، به‌ڵام له‌ناو په‌نابه‌ران زۆر زۆر له‌و رێژه زیاتر توند‌و تیژی بونی هه‌یه، من بۆخۆم له دوو سه‌نته‌ری سویدی بۆ پاراستنی ژنان کارم کردووه، زۆربه‌ی زۆری ئه‌وکێشانه‌ی ده‌هاتنه ئه‌و سه‌نته‌رانه خه‌ڵکێک بون که‌له کۆمه‌ڵگه‌ی شه‌رقییه‌وه هاتوون، به‌داخه‌وه زۆرینه‌یان کوردبوون، بۆیه ئه‌و پاره‌یه‌ش که‌له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه ههڵڕژراوه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی تێگه‌شتنی خه‌ڵکی شه‌رقه له‌مه‌سه‌له‌ی ژن و مه‌سه‌له‌ی قانون، به‌ڵام رێکخراوه کوردییه‌کان لێره ئه‌وه ناکه‌ن لۆکاڵێک ده‌گرن، چوار که‌س کۆده‌که‌نه‌وه، دوسێ مانگ جارێک حه‌فله‌یه‌ک ده‌که‌ن لهمناسهبهکان و ته‌واو، ئه‌وه‌ش له‌پێناو حه‌لکردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی کهبۆکاری جدی وه‌ریده‌گرن، به‌داخه‌وه به‌ناوی ژن و مافی ژنی کوردیشه‌وه کارده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر له حه‌لکردنی پاره‌که‌دا گه‌نده‌ڵی ناکه‌ن، به‌ڵکو زه‌ربه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ش له‌مه‌سه‌له‌ی ژن ده‌ده‌ن به‌داخه‌وه ئه‌وه ته‌نها له‌کوردستان نییه که ده‌ڵێن سه‌نته‌رو رێکخراوه مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌رییه‌کان بۆ وه‌رگرتنی پاره باره‌گایان داناوه نه‌ک بۆ کارکردن، ئه‌وه ژنه کورده‌کانی ئێرهشن که گه‌نده‌ڵی به‌مه‌سه‌له‌ی ژنه‌وه ده‌که‌ن و پاره بۆکارکردن بۆ ژن وه‌ر ده‌گرن و به‌بێ کار ده‌یخۆن.
*تۆ پێت وابوو گه‌نده‌ڵی رێکخراوه‌کان ته‌نها له‌کوردستان بونی نییه رێکخراوه‌کانی ژنانی کوردی له‌سویدیش گرتۆته‌وه هۆی ئه‌وه چییه؟
- ئه‌و رێکخراوانه‌ی که بۆ گه‌نده‌ڵی کار ده‌که‌ن، خۆیان بروایان به‌مه‌سه‌له‌ی ژن نییه، لێره دیموکراسیه‌ت و ئازادی رێکخراوبون هه‌یه، ده‌توانی رێکخراو دروستبکه‌ی، ره‌خنه بگریت، پاره له‌ده‌وڵه‌ت وه‌ربگریت، به‌ڵام سوئیسفاده کردن له‌م دیموکراسیه‌ته له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه بونی هه‌یه که به‌ناوی رێکخراوی ژنه‌وه کار ده‌که‌ن و پاره ده‌خۆن، نه‌ک مه‌سه‌له‌ی ژن جۆره‌ها رێکخراوی تریشیان هه‌یه کورده‌کان، که به‌ناو بۆ ئامانجێکی تر کار ده‌که‌ن و له عه‌مه‌لدا بۆ پاره خواردن و گه‌نده‌ڵی دامه‌زراون، به‌ڵام له‌مه‌سه‌له‌ی ژن هه‌ندێک زیاتر بونی هه‌یه، دوای کوشتنی فاتیمه له‌سوید مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر به ژنی شه‌رقی هاته پێش و بارز بوو، له‌وکاته‌ش زۆر که‌س په‌له‌په‌ل هاته پێش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه بکاته ده‌رفه‌ت بۆ وه‌رگرتنی پاره، بۆیه‌ش جۆره‌ها رێکخراویان دروست کرد، که زۆر که‌میان بروایان به‌مه‌سه‌له‌ی ژن هه‌یه، به‌ڵام پاره‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن، من ده‌ڵێم مه‌به‌ستی زۆرێک له‌و رێکخراوانه پاره‌وه‌رگرتن و گه‌نده‌ڵی و پاره خواردنه، ژنانی کوردن ده‌ستیان داوه‌تێ، ئیستغلالکردنی ئه‌و مه‌به‌سته پاکه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه که بۆ مه‌سه‌له‌ی ژن هه‌یه‌تی و بروانهبونی ئه‌وانه‌شه به مه‌سه‌له‌ی ژن، به‌راستی نازانم ناوی چیان لێبنێم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه کۆمه‌ڵێ کورد سه‌رده‌که‌ن به‌یه‌کدا کۆده‌بنه‌وه ڕێکخراوێک راده‌گه‌یه‌نن، بنکه‌یه‌ک داده‌نێن، چای تیا ده‌خۆنه‌وه و زه‌می یه‌کتریش ده‌که‌ن، به‌حساب رێکخراوی ژنانن زه‌می ژنانیش ده‌که‌ن و به‌ناوی کار کردن بۆ ژنیش پاره وه‌رده‌گرن و له‌نێوان خۆیان به‌شی ده‌که‌ن.
*واته ده‌توانین بڵێین ژنانی کورد له‌سوید بازرگانی به قه‌زیه‌ی ژنه‌وه ده‌که‌ن؟
- من زه‌رب به‌سه‌ر هه‌موو رێکخراوه‌کاندا ناهێنم، رێکخراویش هه‌بووه کاری جدی کردووه و کاریگه‌ری باشی هه‌بوه و هه‌یه‌تی، به‌ڵێ ده‌توانم بڵێم زۆر رێکخراوێکی کورد هه‌یه له‌م وڵاته ته‌نها بۆ پاره‌وه‌رگرتن و گه‌نده‌ڵی و بازرگانی به ماف و کێشه‌ی ژنه‌وه دامه‌زراون و زه‌ربه‌ی گه‌وره له قه‌زیه‌ی ژن ده‌ده‌ن.
rzgarchuchani@hotmail.com
تێ بینی/دانانی ناوی ماڵپه‌ری نوچه مانای ئه‌وه نییه بابه‌ته‌که له‌وێ وه‌رگیرابێت به‌ڵکو هاوکارییه بۆ ناساندنی ئه‌و ماڵپه‌ڕه به خوێنه‌ران.